سەرگوزشتەی رێبەرێكی دەست بەسەر
Monday, 31/10/2011, 12:00
(بۆ ئەو رێبەرەى بە جەستە لە نێو گەلەكەیدا نەبوو بەڵام بە ڕۆح لەنێویانا بوو بۆ سەرۆك ئاپۆ)
لەوێی رێبەر لەژوورێكی كپدا دێت ودەچێ و
بە ردەوام دیوارەكان هەنگاوەكانی گل دەدەنەوە
جارجار لەپەنجەرە بەرزەكەی زیندانەوە
تیشكی چاوەكانی
لەدێرە تەڵخەكانی سەر شوشەكان گیر دەكاو
لەنێو لانەی سایەقە شەو دا
تێر نابێ لەباخە سەر مەستەكانی ئاوێزان بەتریفە
زیندان پارچەیەك زەوی غەمگێنەو
سەرانسەر پڕە لە یاسا وڵی داگیركەر
ژوورەكەی رێبەر
وەك ڕەشماڵێكی بێ هۆرە
وەك خانووی گەدایەك نەفرەتەكانی نسرمی لەخۆ گرتبێ
وەك بیابانێك كە تەنیا درەختێكی تیا نەڕوابێ
بۆ داڵدەدانی تەنیا پاساریەكی پەراگەندە
تانوپۆی سێبەری شێدار ڕاوی گوڵی تیادا دەكات و
تاڵێك هەتاو لەباوەشیا ئۆخەی ناكات
حەوشی ئەم زیندانە
وەك هەناوی گۆرستانێكی بێ دیرۆك
پۆش وپەڵاش پێوەندن پێوەیوە
تریفە لەم سنورەدا ڕەنگێكی كوژراوەو
كەژاوی مانگ غەریبی ساتەكانی خۆی دەكا
ژوورەكەی ڕێبەر
پڕلە ئێسك وپروسكی خامەیەو
هێشتا مەرەكەبی خوێنی شین
بۆ شەبەنگی ووشەی زیوین دەگەرێن
ڕێبەر بێ دەنگ .. دەنگ
دەڕوانێتە تیشكی چرای ژوورەكەی و
بەپەرۆشەوە هەڵدەسێتە سەرپێ و
وەك عادەتێكی هەمیشەیی
دەچێتە حزورو كتێبخانە بچكۆلەكەی و
كتێبیك لە ڕەنگی ئەستێرە و
هزرێك ناسكتر لە عەشق لە رۆحیا پەروەدە دەكات
خامەیەك لەپەیڤی گەرم و بلێسەیەك لەڕەنگی چەخماخە دەنوسێتەوە
تامێژووی ئاگر بائاگا بێنێتەوە
ئەوسا بەهێمنی لەسەر چرپاكەی ڕادەكشێت و
حەسرەتێك بە ئەوینی كوڵی گەرمەوە دەیهەژێنێ
بەڵام بێ هێوایی ئاواتەكانی داگیر ناكات
ئەو وەك مرۆڤێكی بەئارام
جیهانى ئەندێشەكانى ورد و خاش دەكات
ئەو لە ڕۆحیا شۆرشى خەندە سەوز دەبێ و
شەپۆلى خوێن عەشقى ڕائەوەشێنێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست