کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەى باشوورى كوردستان چۆن هاوكارى پەكەكە بین

Sunday, 18/04/2010, 12:00


پەكەكە ئێستا لەبەردەم دووریانێكدایە كە كە سەركەوتنى مسۆگەر كردووە ئەویش بەوەى كە لەلایەنى سیاسییەوە بووە بە هێزێك كە هیچ كاتێك نكۆڵى لێ بكرێت، بە هێزێك لەلایەن جەماوەرییەوە خاوەن گەورەترین جەماوەرى كوردە، لەلایەن ژیانییەوە خاوەن پێگەو ئەخلاقێكى دەسلێبەرنەدراوە، لەلایەنى كۆمەڵایەتییەوە كلتوورو چاندى شۆڕشێكى خوڵقاندووە كە بەشدارى نەكردن تیایدا گەورەترین شەرمە، لەلایەنى نەتەوەیى و پرسە هەنكووكەییەكان خاوەندارەو خۆى بە خاوەنى دەزانێ.
ئەوەى ئێستا لە باكورى كوردستاندا هەیە شۆرشێكەو هەموو چین و توێژێك بەشدارە تیایدا بگرە توێژى گەنج سەركێشى ئەم شۆرشەیە ، حەفتا ساڵێكیش رێگە خۆشكەرە. ئەوەتا پەكەكە خاوەن خەباتێكە كە ژن دایكى ئاشتین، پیر ماڵەو ماڵ و ناوچەبەناوچە رێكخستنى دەكەن و تەكیەو مزگەوت و تەنانەت دایەنگەكانیشیان كردۆتە بنكەى خەبات، گەنجیش پرۆتستۆكەرو بەرد وەشێن و چالاكوانانى مەدەنین لە بوارى ئەخلاقیدا، توێژەكەى تریش چەك بەشان و پاراستنى گشت بەهاو كەرامەتە نەتەوەییەكەن.
لە باشوورى كوردستانى خۆشمان تاك بووە بە ئامرازێك بۆ مرداربونەوى هەستى نەتەوەیى، بەرپرس و گەورە پیاوانى كە دوێنێ خۆیان بە خەباتگێڕو چەك بە شان دەزانى ئێستا مۆنیكاو سەیارەو شەوانى سورى نادییەكان ببوەتە خەبات و سەرچاوەى مۆراڵیان گەنج تا دەمرێ پێویستە نێچیر بێت بۆ پارە، كچێك راكە بە دواى پیاوێك، خێزاندارێك راكە بەدواى سەیارەو تاقم قەنەفەیەك و مەعرەزو كەوانتەرێكى هەڵواسراو كەركوكییەكى داماویش دەبێت تاكو مابێت خەون بە حجێبەجێكردنى ماددەى 140 وە ببینێت، گەرمیانییەك تا ماوە چاوەڕوانى روفاتێك بێت كە بەرپرسانى خۆمان پارەى لەسەر دەخۆن و خۆیانى پێ قەڵەو دەكەن.
بۆیە هەستى نەتەوایەتى بریتییە لەو تێكۆشانەى كە لە پێناو گەل، خۆشگوزەرانى گەل، خەبات و تێكۆشان بۆیە گەر چاوەڕوانى ئەمانەى لاى خۆمان بین هیچمان لە روفاتى ئەنفالەكان زیاتر نابێ. بۆیە تەنها سەرچاوەى موراڵ پەكەكەیەو هیچى تر با هەموو بەیەكەوە باوەش بە و خەباتەدا بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە