رابوون
Sunday, 13/03/2011, 12:00
نامترسێنێ زەبرو زەنگ شاكاری عەشق لە ڕۆحمــــــــایە
تـــــا مردن تابلۆیەكــــــــــــم هــەزاران پیرۆزیم تیــــــایە
لە ناخما پێكی گریـــــان دەكــــــــەم ڕێچكـــەی ئـــــــاواتم
پــــــــــڕ بە بـــــــاڵاى نیشتمــــانم تامــەزرۆی خۆرهەڵاتم
ئارام دەگرم وزەو توانـــــــــام دونیایەكــــــــــی نەبڕاوەیـە
ڕەنگی بەرخوردانم گرتووە ژیلەمۆم هــەر نەكوژاوەیــــە
هیواكـــــــانم ڕام دەژەنن بـــــــەرەو ئایندەیەكـــــــی ڕوون
بە خۆزگەو خواستی دڵەوە دەتوێمەوە بۆ ســــــاتی بوون
لە گەروما ناكوژێتەوە ســروودی ئــــازادیو ژیــــــــــــــان
تــــــا ســـروەی ئـــاواز بمێنێ ئەوینێكـــم لە كسپــەو ژان
تریفەی بیرو ڕابوونم چڵو چرۆی جوانو ســـــــــــــەوزە
هەر ئەو نیشتمان پەروەرەم خاكو خۆڵــــم لا پیــــرۆزە
دەست بەرداری ئازادی نیم سەر لە نوێ كڵپەم سەندووە
سەدان كۆسپ بێتە سەر ڕێم دروشمی عەشــقم زیندووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست