کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بهەژێن هەڤاڵان بهەژێن

Saturday, 10/09/2011, 12:00





پێشكەشە بە گیانى پاكى هاوڵاتیانى بنارى قەندیل و فەرماندە سمكۆ سەرهەڵدان رۆژهات و هەڤاڵانى

پێتان هەڵگرن پڕ لە تین و ورەوە لە شەوەزەنگدا چاوەكانتان داگیرسێنن
زەمەنێكە ئێوە ن شەیداى سەفەرن
رێبوارێكى نەفەس درێژن لە وەرزى سەوداى سەفەردا و پانزەى تەباخ بۆتە ناسنامەى مێژوتان
تا توانیتان تێر تێر هەناسەكانى بەفرتان هەڵمژى و
وەك چیاى گەردن بلورى نەخەوتن لە قوڵای شەودا
ئێستاش وەك شنەباى كوێستان ئەویندارى فەرهەنگى گڕستان و تیشكى تیژن
دەسا بە ئێرەدا تێپەڕن بەم تولە رێگایانەدا كە پڕە لە رێژنەى شەونم
بە بەژنى ئەم چیایەدا هەڵگەڕێن
خۆر هێشتا پەى پێ نەبردووە
ئاى چەند كەڵەگەتن ئێوە
بڵندیتان بارتەقاى چیاو چیاش ناگاتە باڵاتان
دەسا وەك باران بڕژێنە سەر ئەم زەویە
كە بە ئەنقەست گڕى تێ بەربووە
وەرنە پێش سەدەى دووكەڵ هێور كەنەوە
ئەم خاكە ئەمڕۆ وەرزى تاوسانى لێوان لێو داخ بووە
ئێوەش لە هەیەجانى نیوەڕۆیەكى خۆر بردوودا
وەك شنەى دارستان لەناو كازیوەیەكى سووردا سەما دەكەن
ئاى دوژمن خەیاڵى چەند كاڵەو كە تێ ناگا ئێوەچ شاكارێكن
لە هەر پەلامارێكدا شكست و لە داخانا خۆیان دەخۆنەوە
من دەڵێم قەندیل دومەڵێكە لە سەر دڵى دوژمنان
تۆ تەماشا چۆن ؟ دونیایان لێ هەراسان بووە
دوژمن هەستى بەوە كردووە لە هەموو شتێكى قەندیل بترسێ
زەندەقى چووە لە هەلهەلەى زەماوەندى خێڵە كۆچەرییەكان
لە پۆلێ هەڵۆى گەڕیدەى نێو قوڵاى ئاسمان
ئا ئا دوژمن زراوى چوە لە شۆڕە سوارێ
بەسەر ئەسپێكى ئاگرینەوە بە بنارا هەڵگەڕێ
دوژمن دەترسێت لە سەرەتاكانى ئاسۆى كۆساران
تەنانەت لە پەلكە زێڕینەش
لە نركەو هاژەى ئەو رووبارانەى كە پڕن لە تریفەى مانگە شەو
لە تیشك و رووناكى
لە دارستانى شەنگى سەر لە ئێوارەو لە تیشكى چاوى كیژى كورد
لە نەواى سرودێكى پڕ لە مەیلى بەرخودان
تۆ بزانە دوژمن چلۆن شێلگیر بووە
چەند ماخۆلانێتى
گومان دەكەن لە زەردە پەڕ
لە نەغمەى باڵندەكانى سەر لە سپێدان
ئالێرەوە چركە ساتەكانیان
بە شكست دەست پێ دەكات و
قەندیلیش سەرتاپاى دەێتە نیگارێكى ئەشق
بهەژێنن..... دەدەى بهەژێنن
زامنى تفەنگەكانتان واڵا بكەن
لە گۆڕەپانى داستانا جوامێرانە سەرهەڵدەن
دوریان خەنەوە دوور ..............دوور
تا لە مەودا چاوەكانتانا دوور دەبن
دەربەدەرى یڵاخیان بكەن
نەیەڵن ئەم خاكە پاكژە بێ نوێژ كەن
ژیریان كەن بۆ پشتاو پشتیان
بە دروشمەوە هەستنە سەر پێ و پێیان بڵێن
ئاخونینە ئێمە نەوەى دوانزە سوارەیەن
پێیان بڵێن لە مێژە ژوانى ئێمە بەفرو ئاگرە
پێیان بڵێن ئێرە كۆمارێكى سەوزەو
قەندیل پایتەختیەتى
بە دوژمن بڵًێن_ زەینە فون لێرە خودەكەى بە جێما
بە دوژمن بڵێن ئیدى ئەسكەندەرێكى تر ناتوانێ
بەم بنارەدا تێپەڕێ
بە دوژمن بڵێن تۆمەت بۆ شۆڕشێكى سپی هەرگیز نابێتە ناسنامەى تیرۆر
ئێوە دەڕۆن و ئێمە هەر دەژین و نامرین
بە دوژمن بلێن دیر زەمان بوو تێپەڕى
مایە پووچ بوو پەیمانى سەعد ئاباد
ئەوەتا بە پرتاو خۆى كرد بە درزى مێژوودا
بە دوژمن بلێن پەیمانى جەزائیر سیاسەتمەدارەكانى
ئەو كاتەى وەها شەرمەزار بووكە بۆ ئەبەد سەر بەرز نەكەنەوە
ئەوان لە هەر گۆڕستانێكدا بن نەفرەتیان لێ دەكرێ
دڵنیابن تێپەڕى ئەو رۆژانە بەسەرچوو
سەدەى بیست و یەك نا گەڕێتەوە بۆ عوسمانى و
ئەم رۆژگارەش ناچێتەوە سەر خوێنى چاڵدێران
چاڵدێران تێپەڕى و ئێمە زیاتر و زیاتر ئەشقمان لە ئامێز گرت
ئێستا هەموو چەخماخەى هەورێك لەم ئاسمانە هێمایە بۆ سەركەوتن
تورانییەكان بەفرو زاپ مەگەر ئاگاداریان نەكردنەوە
كە بەرەو وڵاتى گوڵ و هەڵاڵە هەنگاو نەنێن
ئێوە لە ئاست ئیرادەى ئێمەدا روتەڵەیەكى ترسنۆكن
كە پڕن لە وەرزى هەرەس
ئێستاش ئاخونەكان بە كلتوورى سەفەوییەكانەوە دێن
خودا دەكەنە رەمزیان
دەلێمان گەڕێن پێش ئەوەى كارەسات رووبدات
كەمێك بە خۆتانا بچنەوە
ئەوەتا كۆڕى گەرمى بەرخۆدان نەمرى دەدات بە بەژنى كێلە شین و
دوندى سەوزى چیا
سەدان نەبەردى وەك سمكۆ سەرهەڵدان قەڵغانە بۆ روو سورى نەتەوەیەك
لە بیرتان نەچێ وانەیەكە بۆ ئێوەش
ئەوەتا رۆژهات دەستەكانى پڕە لە گوڵى سورو. و لێوەكانى
پڕ ە لە پەیامى خۆشنود
چەن جوانە ئەم میزۆ پۆتامیایە پرە لە میلۆدى هەژان
سرودى سەركەوتن لە ئامێز دەگرێت و هەتا هەتایە
رۆژیان لێ ئاوا نابێت.
بهەژێنن ئەى پارتیزانەكانى سنوورى كۆساران
ئێوە ئەوینێكن لە فەرهەنگى ئارارات و
ئێمەش خولیاى فەرهەنگێ لە ئەشقى ئێوەین
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە