هاوڵاتیان لە نێوان مەغدوریەتى رێبەر كویك و پارێزگارى سلێمانیدا
Saturday, 14/01/2012, 12:00
لەوانەیە بگوترێت مەغدوریەتى هاوڵاتیان شتێكى سەرسوڕهێنەرە، بەڵام مەغدوریەت لەوەدایە كە بڕوا بە چ لایەك بكرێت. ئەوە ماوەى مانگێكە هاوڵاتیانى شارى سلێمانى سەرقاڵى هەواڵى پارێزگاو رێبەر كویكن ئەو دەڵێت مۆڵەتمان هەیە ئەویش دەلێت نیانە، دەوەرە بڕوا بە كامیان بكەین. هێڵى خزمەتگوزارى رێبەر چەندە بێ مۆڵەتیش بێت وەكو پارێزگا دەڵێت بەڵام ئەوەندەش بەسوود بووە بۆ هاوڵاتیان چونكە كاریى خۆیانى رۆژانەى پێ بەڕێوە دەبەن بەڵام كڕینى ئەم هەموو خەتانە لەلایەن هاوڵاتیانەوەو بوونى كێشە لەم نێوەندەدا تاكە زەرەرمەند هەر هاوڵاتییە نازانرێت بگوترێت ئایا ئەو خەرجییە دەگێڕدرێتەوە یان نا. تۆى پارێزگار لەم شارەدا كە ئەماوەى ساڵێك زیاترە لە ژێر دەسەڵاتى تۆ لەم شارەدا خزمەتگوزارییەكى وەها هەیە و لە كەناڵە ئاسمانى بینراو بیستراوە ریكلام بۆ فرۆشى كرا ئەى ئەو كاتە بۆ پێش لەم نەهامەتییە نەگیردرا. گەر خاوەن كۆمپانیایەكى وەهاش بێ مۆڵەت بێ ئەو جورئەتە لە كوێوە دێنێ كە بێ مۆڵەت و لێپرسینەوە لە شارێكى وەهادا قۆڵى هەزاران هاوڵاتى ببڕێت و دەسخەڕۆیان بكات . بە بڕواى من گەر هەڵەش نەبم ئەمە ئەنجامى ململانێى سیاسەییە لەم پارێزگایەدا گەر سیاسى نەبێت بۆ بۆراى گشتى ئاشكرا ناكرێت با هاوڵاتیش بزانێت كامتان راستن گەر وانییە كوا ئەو مەسروفە گەڕاوەیە بۆ هاوڵاتیان . لێرەدا ئەوەى من لێى تێگەیشتووم بوونى سەرچاوەیەكى نەدیارە لەم نێوەندەدا وەكو كۆمپانیاو وەكو پارێزگا جا ئەمەش دەستى حزبی بێت یاخود كەسى باڵادەست و سەرمایەدارى نێوان پارێزگاو حزب بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست