کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڵاتیانى بنارى قەندیل

Thursday, 08/07/2010, 12:00


حكومەتى هەرێم هاوكارى بۆردومانن و زانیاریان دەدەنێ
حكومەت دەیەوێت ئێمە بنارى قەندیل چۆڵ بكەین ، ئەگەر پەكەكە لێرە نەبێ ئێرە پڕ دەبێ لە تیرۆرست و هەرێمى كوردستانیش دەبێ بە فەلوجە

ماوەى سێ ساڵە تۆپخانەكانى ئێران و فڕۆكە جەنگییەكانى تورك بێ راوەستان هێرش دەكەنە سەر خەڵكى بێ دیفاعى بنارى قەندیل، كە تاكو ئێستا چەندان كەس شەهیدو بریندار بوون و زەرەرو زیانى زۆر بە سروشتە جوانەكەى كەوتووەو بە هەزاران سەر مەڕو ماڵات تەلەف بوون و مزگەوت و قوتابخانەو نەخۆشخانەكانى ئەویش روخاوون ، هەرچەندە حكومەتى هەرێم بە بیانووى بوونى پەكەكەوە هیچ خزمەتێكى بەو ناوچەیە نەگەیاندووە بەڵام ئەوەى كە هاوڵاتیانیش بۆ خۆیان بەرهەمیان هێناوە و چاكیان كردووە هەر لە مزگەوت و خوێندنگەو رێگاو بانەوە ئێستا هەمووى خاپوور بووەو بووە بە كەلاوە. زۆربەى دانیشتوانەكەشى لەسەر زێدى باب و باپیرانى خۆیان ئاوارەبوون و بەچەندان ماڵ لە ژێر چادرێكدا ژیان دەگوزەرێنن تەنانەت بژێوى ژیانیشیان ئەمەندە سەختە كە ناتوانرێت پێ ناسە بكرێت. زۆر لە هاوڵاتیان ئاماژە بەوە دەكەن كە هەر سەرەتا واتە 2007 لە هەنگاوى یەكەم فرۆكەكانى توركدا ئەوەى سەلماند كە خودى حكومەتى هەرێم چراى سەوزى بۆ تورك داگیرساندووەو ئەو فڕۆكانەشى كە كەشف دەكەن هەموو بێ فڕۆكەوانن و بگرە ئیسرائیلیشن. ئەمەش زۆرجار بە ئاشكرا لە راگەیاندن و كۆمیسیۆنە سێ قۆڵیەكەى ئێراق و ئێران و توركیاو شاندنى كەریم سنجارى نوێنەرى حكومەتى هەرێم بە هاوكارى ئیستخباراتى ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیلە. هاولاتیانیش ئەوەیان گوت ئێمە گومانمان هەیە كە گەر پەكەكە لێرە نەبێ ئایا ئەمریكاو توركیاو ئیسرائیل و ئێران كێ دەخەنە ئێرە؟ ئایا حكومەتى هەرێم و هێزى پێشمەرگە تواناى پاراستنى ئەو سنوورە زۆرو چڕەى قەندیلیان هەیە؟ نەخێر نییانە هەموو چاك ئەوە دەزانین گەر پەكەكە لێرە نەبێ هەرێمى كوردستان دەبێ بە فەلوجە. لەبەرامبەر ئەوەشدا تاكو ئێستا حكومەتى هەرێم و سەركردایەتى هەرێم دەبێ ئەوە بزانن هەر بێ دەنگییەك كارنەدانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەكان نیشانەى پەسەندكردنیانە راستە لەوانەیە نەتوانن پێشمەرگە بنێرن بۆ هاوكارى تورك بەڵام ئەمەش خۆى لە خۆیدا شێوە ئیستخباباتییەكەیە. بۆیە هەموو لایەك دەبێ ئەوە بزانێ بێ منەتین لە تۆپ و تەیارە ئێمە زێدى خۆمان چۆڵ ناكەین و بوونى پەكەكەش لەم ناوچەیەدا گەرەنتى ژیانمانەو تیرۆرست ناتوانێ زەفەرمان پێ بەرێت و پارێزگارێكیشن بۆ حكومەتى هەرێم و گەلەكەمان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە