كازیوەی شۆرش
Monday, 10/10/2011, 12:00
خۆی لە ڕەنگی هەڵاڵە تێركردووە
لەئاڵیدا وەك گوڵە شلێرە سرودی هەمان ڕەنگ دەڵێتەوە
واتاریكی ئاسمانی جێهێشت و
خەریكە تیشكێكی ئالأ سەراپای نیشتمان ڕوناك كاتەوە
تۆ تەماشا جوانی ئەم بەیانە زیوینەی شۆڕشكە
چۆن تیشك بوە بە تاجی سەری
چاوی هەر گەریلایەك ڕون وەك ئاسۆ
سروشت لەئامێز دەگرێ وڕای دەژەنێ
ئەی شۆرشی پڕ لەكازیوە ...
چاوەروان بە واهاتم ...
دێم بەرامەی هاوەڵەكانتان بخەمە ژانی شیعرمەوە
خۆشم ئەوین وەك عەگید
پیرۆزن لام وەك پانزەی تەباخ
بەیانیت باش ئەی شۆرشی داگیرساو ...
ئەی وانەی تیشك و گزنگ...
هەتا ئەوسەر باڵای بەرزی ئارارات
سڵاو لە بەیانیە ساردەكانی بەفرانبارت
سڵاو لە بەژنی بەپێوە راوەستاوت
دیسان سەرەتای كازیوەیە
دیسان تازە سەرەتای شۆرشەلەم مەڵبەندە شێوە گوڵ ڕەنگە
حەفتا نین ئێستا
نەسیمی بەیان لەبەرۆكی دەداو لەگەلأ پەلكی دارستانا ئیرادە دەنوسێتەوە
دیسان كازیوە هاتەوە
دووبارە بەرخودان كلپەی كرد
سڵاو گابار ئەی درەوشاوەتر لە كریستالأ
لەكام داستانا ژوانگەیەكت بۆ سازدەم
من لەتاوێرەكانت ناخم زیاتر توڕەیە لە دوژمن
ئەوە تۆ بووی چەندین ساڵە نەترسای لە شەوە زەنگ
كەچی بەرزتر بۆ ڕەنگ وبۆی گزنگ پێ دەكەنیت
سڵاو قەندیل ...
قەڵای بروسكە وتروسكە
هەرجارێ شۆرشێ
بەویقار لەئامێزت دەگرێ
هەر جارێ كازیوەیەك
شەیدای ڕەنگی پیرۆزت دەبێ
ئیدی تۆو شۆرش پێكەوە
پڕ بەڕەنگی ژیان ژوانێكن لەڕەنگی ئاوریشم و
بەسەوزترین بەهەشتی یادگارەوە
خۆتان پەروردە دەكەن
ئەم شۆرشە شاكاری هەرگێز ناژمێرێ
لەگەرمەی داستانا
وەك چیا هەڵدەسێتەوە سەر پێ
فێرنەبووە دانییشێ
ئەم شۆرشە هاوڕێ درەخت و ودارستانە
هاوڕی گوڵە سەوسەن و نەسترەنە
هاوڕێی باڵندەی ئاشتیە
هاوڕێی لوتكە و بنار و كانیە
هاوڕێی گیاندارانی چیا نشینە
مێژووی پڕ ئاوازو گۆرانیە
بۆ هەمیشە دەست دەنێتەوە نێو بەهاری ئازادی و بەگەشترین
ڕوخسارەوە دەستەكانی پڕ لە دیاری و گوڵی سوور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست