ئەم شیعرە پێشكەشە بە هەموو گەریلاكانى وڵاتپارێز و هەموو كوردێكى خاوەن هەڵوێست
Saturday, 23/07/2011, 12:00
.
ئە ی چیا نشینە كان لە ئێستا وەعەشقتان پێكە ن
كە سپێدە هە وداى بەرزى بوو
هێلانە ى با زدەبیتە تۆ پەلێ عەشقی كوێستان
تۆ تەماشا كۆساران چۆن لە بە رزیدا
ڕەنگە پیرۆزەكەى ئاسمان هەڵدەمژن
وەرزى تاوسانە و هێشتا دوندى سەخت تاراى سپى فڕێ نەداوە و
دامێنى سەوز تازە بە تازە سەرهەڵدانى چەمەنى دەست پێدەكات
گڕى هاوین سەرسەخت و پەرێشان بە هەموو تینیەوە
پەل دەهاوێت و ناتوانێ شنەیەك لە گوڵە شلێرە داگیركات
چیا نشینەكان لە باهۆزەوە فێر بوون بە لوتكەى سەختا هەڵگەڕێن
ئەوان وەك تاوێر لە هەناوى چیادا بە باوەشێ فەرهەنگەوە
سەنگەرەكانیان بە بەیداخى كەسك و سورەوە ئارایشت كردوە
بوونى ئێوە پێویستە وەك نان ، وەك ئاو، وەك ژیان ،
بوونى ئێوە پێویستە لە بێشەڵان دا بۆ ئەوەى دارستان بژى
ئاوێزانى تەمەنتان
چاوى یەك بەیەكتان ماچ ئەكەم
چاوم لێتانە چۆن لە سایەی ڕۆژێكى گەشا پڕن لە قاقاى سەركەوتن
دەسا بە نەواى عەشقتان مژدەى نوێ ببەخشن
بەم نیشتمان كە پڕە لە ناڵەى سك سوتاوان
ئەوەتا هەڵەبجە چاوەڕوانە بە گشت شارەكانى كوردستانەوە
ئاسمانیان بڕازێننەوە بە مەشخەڵانى تیشك
دایكى شەهیدان خۆ ئامادە دەكەن سەرچۆپى كێشى گۆڤەندێكى پڕ سروە بن
مەهاباد بەرماڵى ڕوەو قیبلە داخستوە و بە ئەوینەوە كڕنوش دەبات
بۆ پێكەنینى درەخت
دەسا سڵاوتان لێ بێت چیا نشینەكانى وڵات
هۆ گەریلاكان ئێوە بوونە ڕووناكى گشت كەڤرەكان
لە لوتكەوە دابەزن بە بۆنى دەوەنەوە
هەنگاوى سرت بنێن
ئەوانى ئارەزووى ژانى رۆح دەكەن چنگ لەسەر شان هەڵیان بڕن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست