هیوا
Tuesday, 17/05/2011, 12:00
من سەركەش و سەر بزێوم لە ناو بەزمى تێكۆشانا
وەك بروسـكە تەژیم لە نـوور لە ناو هەنـاوى بارانا
گرمەى هەورێكى بەهێزم دنیاى خامۆش دەهەژێنم
بێدارى ڕێگاى سـەربەسـتیم نەمامى هیوا دەچێنم
هێـزى ئـازار ڕادەماڵم باوبۆرانم من لافـاوم
ڕۆحم لەسەر لەپی دەستمەو بێباك دێم و نەترساوم
شێرەلاوى نەوەى كوردم گیانم فیدایە بۆ وڵات
سەرم بڵندە وەك قەندیل وام لە ئامێزى خۆرهەڵات
باوەڕ پۆڵام خۆنەویستم هەست و نەستم شەپۆل دەدات
باوەشێ دروشمى سەوزم گزنگ بەرەولام ڕادەكات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست