کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێراق لە نێوان پێكهێنانى حكومەت و كودەتایەكى نوێدا

Monday, 05/07/2010, 12:00


ئێراق ئەو ولاتە نا ئارام و نا سەقامگیرەیە، كە هەردەم دووچارى كێشەو گرفتەكانى نێو خۆى بۆتەوە. كە دەتوانین بڵێین ئەم وڵاتە مەحاڵە بە هیچ یاساو رێسایەك كۆنترۆڵ بكرێت. لەو رووەشەوە یەكەمین قوربانى تەنها هاوڵاتیانەو لە هەر كارەسات و روداوێكیشدا ئەوا بێ گومان باجى هەرە گەورەى دەدات. هۆى ئەم تێنەگەیشتن و بەدبەختییەش دەگەڕێتەوە بۆ خودى نوێنەرەنەخۆشەكانى نێو دەوڵەت.
ئاشكرایە سیاسەتكارەكانى ئەم وڵاتە كە ناتوانن بە ئاقڵانەترین و ژیرترین سیاسەتى سەردەمەوە مامەڵە بكەن لەگەڵ گەلەكەى خۆیاندا. گەرچى ئێراق دەیان حكومەتى یەك لەسەر یەكى بە خۆیەوە دیوە بەڵام هیچ حكومەتێك لەوانە نەبوونە خاوەن داهێنانێكى مەزن و سودیان لە ئەزموونى رابردووش وەرنەگرتووە.
دەسڵات بە دەستە یەكلەدواى یەكەكان لە ئێراق هەموویان لە ئەنجامى كودەتاوە سەریان هەڵداوە لەبەر ئەوەش بوونى خزمەت بە میللەت ماناى نەبووە، دەتوانم ئەوە بڵێم ئێراق هەموو ژیانى خۆى بەخشیوە بە كودەتاى سەربازى و هیچ شۆڕشێكى جەماوەرى راستەقینەى بە خۆیەوە نەبینیوە. ئێستاشى لەگەڵدابێ ئەم پێكنەهێنانى حكومەتە نیمچە كودەتایەكەو ئەنجامەكەشى زۆرجار خوێناوى دەبێت. بۆیە هەرچیش هاتبێتە سەر كورسى دەسەڵات تەنیا لەبەرژەوەندى خۆیاندا چیان ویستبێ بە ئاشكرا كردویانە. ئەمەشئەوە دەگەیەنێ كە سیاسەتكارانى ئەم وڵاتە هەرگیزاو هەرگیز پایەندنین بە رەوشتى هیچ یاسایەكى جیهانییەوە. ئەمەو جگە لە نەبوونى بۆشایى سیاسى و كە مانگانە هەیە تاكو ئێستا پڕ نەكراوەتەوە. ئایا كۆبونەوەو لێدوانى دۆستایەتى و دەعوەتكارى و سەفەر بۆ وڵاتان و راگرتنى كار خزمەت بە گەل دەكات؟ بێ گومان نەخێر. ئایا لەم وڵاتەدا بوونى یاسایەك نییە گەر نەتوانرێت لە وادەى دیارى كراودا حكومەت پێك بهێنرێت ئەوا بە فەشەلى سیاسى ناو ببرێت. سەیرە ماوەى 5 مانگە هەڵبژاردن ئەنجام دراوە، ساحەى سیاسى و كۆمەڵایەتى هەر وەك خۆیەتى و ، هەر كەس بۆخۆى هەوڵى دەسەڵات دەدات، دەرەكى دەست دەخەنە ناو كێشەكەوە، تەقینەوەو نەبوونى خزمەتگوزارى هەیە كەچى سەرانى كوتلە سیاسییەكان تا ئێستاش ئامادەنین بۆ بەرژەوەندى گەل هیچ كامیان تەنازول بۆ یەكترى بكەن تەنانەت هەڕەشەى بەكار هێنانى هێز لە یەكترى دەكەن كە ئەمەش سەرپێچیەو بەواتا كورتەكەى كودەتایە.
بەراى من ئەنجامى گشت دانوستانەكان بونى پەیوەندییە لە نێوان توركیاو سوریاو ئێراندا واتە حكومەتێكى رەزامەند بەوان كە ئەمەش گەورەترین مەترسییە بۆ سەر هەرێمى كوردستان كە هیچ كام لەم دەوڵەتانە بوونى هێزى كوردو دۆزەكەى و مافەكەى بە رەوا نابینن گەر بەو شێوەیەش بەردەوام بێت بێ گومانم كە ئاراستەكە بە كودەتا چارەسەر دەبێ واتە كرانەوەى دەرگایەكى ترى شەڕى خوێناوى تایفى و ناوچەیى. بەمەش جارێكى تر ئێراق دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى كودەتایەكى ترى خوێناوى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە