کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەگەز پەرستیو خویى رق هەڵگرتن

Saturday, 24/07/2010, 12:00


چینە رەگەزپەرستەكانى جیهان هەریەك بە جۆرێ بە سروشتى رق هەڵگرتنەوە كەمە نەتەوایەتییەكان و ئاین و ئەتنیكەكان دەچەوسێننەوە. هەندێ جاریش لە دواى مردن و كوشتن كار دەگاتە سوكایەتى پێ كردن وەك شێواندنى تەرمەكان بە شێوەیەكى نامرۆڤانە و هەمەجى چ بە سوتان، راكێشانیان بە دواى ئۆتۆمبێل، پەل پەل كردن كە ئەمە بۆ خۆى جۆرێكە لە ئەوپەڕى وەحشیگەرى و كە رووى راستەقینەى ئەو دەست و تاقمە رەگەز پەرستە دەخاتە روو. دەوڵەتى توركیاش یەكێكە لەو وڵاتانەى كە بەشێكى لەم رەگەزپەرستانەى تێدایەو هەردەم بە سروشتى رق هەڵگرتن و ئاژاوەگێڕییەوە لە ئاست نەتەوەكانى تردا سورن بۆ دوژمنایەتى و سزدانى هەموو ئەوانەى كە وەك نەتەوەیەكى بچوك لە نێویاندا دەژین. نەتەوەیى كوردیش یەكێكە لەو كەمە نەتەوەیەى كە خاوەنى كلتوور زمان و چاندى خۆیەتى بەڵام ئەم مافەى لە مێژە پێ رەوا نەبینراوە. كەچى لەگەڵ ئەوەشدا بێ بەشیان كردوون لە هەموو پرەنسیپەكانى سیاسى و ئاینى و كلتورى و ....هتد. لەگەڵ ئەوەشدا بەو پەڕى هێزیانەوە سەركوتیان دەكەن تا لە ئاست مافە ڕەواكانی خۆیاندا بێ دەنگیان كەن.
ئەگەر چى سەرانى دەولەتى توركیا پارتى دادو گەشەپیدان هیزى عەسكەر تاریەت یەكیكن لەو سروشتى رق هەلگرتنە بەرامبەر بە دۆزى كوردو نەتەوەى كورد خوازیارى ئەوەن بە هەر ریگایەك بیت پاكتاوى نەژادیان بكەن كە ئەمەش بۆ خۆی تا ئێستا درێژەى هەیە
ماوەیەك لەمەو پێش حكومەتەكەى ئەردۆگان لە ژێر ناوى كرانەوەى دیموكراتیدا بە شێوەیەكى هەڵخەڵەتێنەر بانگەشەی دەكرد تاكو ڕاى گشتى پێ فریو بدات. لە راستیدا هیچ نیاز پاكییەكەى تێدا بەدى نەكرا لەو ریگایەشەوە هەردەم جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە چۆن پەرە بە دژایەتى خۆیان بدەن. هەر بۆیە ئەو فریودانە نەگەیشتە ئامانجى خۆى بووە مایەى گومانى سەرجەم چاودێرانى سیاسى. واتە ئەو كرانەوەیە بە هیچ جۆرێك پێشكەوتنى بە خۆیەوە نەدیوە جگە لە توندو تیژى نەبێ. وەك شیوازەكانى گرتن و راوەدونانى ئەندامانى بەدەپەو مندال و زیندانى 60 سال بەسەریاندا سەپێنراو ئۆپەراسیۆن و كێو ماڵ كردنەكانیش زیاتر تەشەنەیان كردو كە دوور نیە چەكى كیمیاوى قەدەغەكراویش بەكار هێنرابێت، تا كار گەیشتە ئەوەى لە مەیدانى جەنگەكاندا كە بە چەكی نوێو پێشكەوتووەوە لە هێزەكانی گەریلایان داوەو لە پاش خۆیان تەرمەكانیان جێ هێشتووە كەچی لەگەڵ ئەوەشدا بەوپەڕى دڕندەییەوە سوكایەتیان بە تەرمی شەهیدەكانەوە كردووە، بەمەش ویستوویانە لە بەهاى مرۆڤایەتى كەم بكەنەوە. یاخود گەلى كوردو نەتەوەیى كوردیش بەكەم بنرخێنن. ئەگەر مەبەستى سەرانى تورك گەیشتن بە هەر ئاواتێك بێت بەسوتاندن و شێوانى تەرمى شەهیدەكانەوە جۆرێك سەركەوتن بێت لایان ئەوا بە پێچەوانەشەوە شەرمەزارییەكە بە نێوچەوانى مێژوویانەوە. سەربارى ئەوەش لە رووى مرۆڤایەتییەوە دەیسەلمێنن كە تۆوى زۆردارى رق هەڵگرتن لە خوێنیاندایەو مەحاڵە دەستى لێ هەڵَگرن، كەوابوو ئەو دڕندانە مرۆڤ دۆست نین، بەلكو جانەوەرو دڕندەن, وە دەگەڕێنەوە بۆ سەرەتاكانی مێژووی چەپەڵى خۆیان، چونكە هیچ یاسایەكى زەوىو ئاسمانى ئەم كارە نەشیاوە هەزم ناكات بەڵكو بە پێچەوانەوە شەرمەزارى دەكات. هیچ مرۆڤێكى بە ویژدان لەگەڵ ئەو دەمار گیریەدا نییە هەڵبەت دیاردەى سوتاندن و شیواندنى تەرمى هەر لایەنیكى بەرهەلستكار دیاردەیەكى تازەو نوی نییە بەلكو لە میژووى مرۆڤایەتییەوە دەماو دەم ئەم كارە چەپەلە هەبووە، نموونە سوتاندنی جولەكەكان بە دەستی نازیەكان لە هۆڵۆكۆس گەلێكی تریش لەو تراژیدیاو ڕووداوانەی كەمێژووی گەلان لە ئەرشیفیاندا ماوە قەتڵو عامی ئەرمەنیەكان بە دەستی توركەكانو گەلێ كارەساتی تریش، لاى ئێمەش تا دوینی ێەدامو هێزە سەركوتكەرەكەى هەمان سیاسەتیان پیادە كردووە هەر كاتێك هەستیان بە شكستى گەورەى خۆیان كردبیت لەبەرامبەر پیشمەرگەدا ئەوا لە فرسەتیكدا گەر بۆیان هەڵكەوتبێ یاخود چەند پێشمەرگەیەكیان شەهید كردبێ ئەگەر تەرمەكەیان دەسكەوتبێ ئەوا بە دواى ئوتومبیلەكانى خۆیاندا بەو پەڕى دڵ رەقییەوە رایان كێشاوە بەمەش زهنیەتى خۆیان سەلماندووە هەتا چەند دوژمنى سەرسەختى ئەم گەلە بوون وە چەندە رقیان لە شۆرشگێڕان بۆتەوە. ئەمرۆش رەگەز پەرستەكانى تورك وەك باخچەلى و پارتى دادو گەشەپێدان هێزە عەسكەرتاریەتەكەى تینوو بە خوێن هەمان سیاسەتى چەپەڵى سەدام بۆ مێژووى خۆیان دووبارە دەكەنەوە كەوابوو سەرانى دەوڵەتى تورك عیبرەت لە مێژوو وەرناگرن.
ئەگەر سەدام بەو هەموو ئەنفال و كیمیاباران و تەعریب و تەبعیس كۆرەوەوە بە گرتن و هەڵواسنینى راوەدونانەوە نەیتوانى بێ كورد پاكتاو بكات ئەوا بێگومان سەرانى توركیش هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن كورد لەناو بەرن. باشترین رێگە چارەش ئەوەیە كە دان نان بەو ناسنامەیەى كە گەلێكى ئاشتیخوازو خاوەن ماف دواى دەكات. بێ گومان ئاشتى و دیموكراسى شتێك نییە كە بدرێت یان پێشكەش بكرێت بەڵكو بەدى دەهێنرێت ئەو گەلەى كە لەوێش خەبات دەكەن و لەناو سەرهەڵدانن هەوڵى بەدى هێنانى دەدەن كە ئەمەش مسۆگەرە ئیتر رەوشى توركیا خوازراوە بۆ ئەفغانستان و ئێراقیكى تر گەر حكومەت و هێزەكان بە خۆیاندا بچنەوە ئەوا دەتوانن نوێنەرى بزووتنەوەى رزگاریخوازى كورد لەو ێ بكەنە سەرچاوەى دانوستان و گفتووگۆ گەر نا ئێراق و ئەفغانستان و توركیا یەك چارەنووسن لە ئایندەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە