کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


یەکێتی وپارتی ده‌ڵێن خەڵکی کوردستان فریامان کەون کۆتایمان پێهات

Thursday, 25/07/2013, 12:00



کورد وەکو نەتەوە ئەزمون ومێژوویەکی درێژی نییە لە چاو وڵاتانی دونیاو ناوچەکە لە حوکمرانی کردن و هەڵبژاردن، ئەوەی بووەو کراوە لە باشوری عێراق دوو هێزی سیاسی لە دوای راپەرینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان هاتوون وبە ناوی شۆرش گێری دەستان گرتووە بەسەر ئەم هەرێمەدا لە ماڵ سامان وتەنانەت زۆرجار سەربەخۆی تاکیش .
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی ئارەزوو مەندانە یەکە ئیدارییەکانی خۆی لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم کشانەوە، ئەوسا فەراغێکی یاسای گەورە لەم سێ پارێزگایە دروست بوو یەکێتی وپارتی بریاریاندا هەڵبژاردن بکرێت بۆ پرکردنەوەی ئەو بۆشاییە یاساییە .
لەو کاتەوە تا پێش 25/7 بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان جگە لە سیاسی ونوغبەی رۆشنبیر نەبێت کەس باس و خواسی هەڵبژاردن و ئەنجام و ساختەکاری ئەم دوو حیزبەی نەئەزانی ونەئە پرسییەوە.
بەڵام دوای درووست بوونی بزوتنەوەی گۆران کە بەشێکی زۆری شەریکی ئەو ماڵوێرانییە کە بەسەر ئەم میللەتە داماوەدا هاتووە لە کوشتن برین و ماڵوێران کردن وبێیەرو شوێنکردنی دەیان گەن ولاوی ئەم وڵاتە
ئیتر پارتی و یەکێتی لەو ژمارەیە بەدواوە هێندەی شەری ناوخۆی هەردوولایەن کە شەری مان ونەمانی یەکتریان دەکرد نەترساون لە کورسی و سەروەت وسامانیان.
ئەوان ئێستا لە باردۆخێکدا دەژین کە لەماوەی بیست ویەک ساڵی تەمەنی حکومرانیان بە چاوی خۆیان نەیان بینوەو نەیان بیستووە،چونکە شەری ناوخۆی ئەو دوو حیزبە رووبەروو بوونەوەبوو لەگەڵ چەک یان ئەت کوژم یان ئەم کوژی بەڵام ئێستا ئەم هێزە گۆراوە خۆی لە بەرەی میللەتا ئەبینێتەوە میللەت بریار ئەدات کە کێ حکومی ئەم وڵاتە بکات .
ئەوان بەهەر چوار لای خۆیان پەلە قاژێ دەکەن چی بکەن بۆ ئەوەی درێژە بەحکومی سیاسی خۆیان بێنن لەم هەرێمەدا ،دەیان قەیرانیان بۆ ئەم میللەتە داماوە درووستکرد لەماوەی یەک دوومانگی رابردوو
قەیرانی دەستوور قەیرانی نەکردنی هەڵبژاردنەکان قەیرانی درێژکلردنەوەی سەرۆکی هەرێم قەیرانی زیادرکردنی ژمارەی دانشتوان هەموو ئەم قەیرانانە تەنها یەک مەبەستی لە پشتەوەیە ئەویش ترسە لە بەرژەوەندی و دەسەڵات ترسە لە دزینی ماف و داواکاری خەڵک ترسە لە لەدەست دانی ئەو دەسەڵاتە داگیرکراوەی ماوەی بیست ویەک ساڵە بەناشەرعی سەپاندوویانە بەسەر ئەم هەرێمەدا.
ئێستا ئەوان لە دۆخێکدان سەرکردەکانی ئەم دوو حیزبە هاواردەکەن خەڵکی کوردستان لە کەم وکوریمان ببورن ئێمە بەرەو کۆتای ئەچین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە