ئاگاداربە لیژنەکە هات
Wednesday, 14/11/2012, 12:00
بۆ یەکەم جار کاتێک خەتێکی ئەنتەرنێتم کری،یەکەم سایتی رۆژنامەوانی کە کردمەوە بریتی بوو لە کوردستان پۆست،چونکە لێرەو لەوێ بیستبوم کە سایتی کوردستان پۆست،سایتێکی بوێرە لە شوێنی خۆی باسی گەندەڵی ،لە شوێنی خۆی کەسایەتی سیاسی ئەم هەرێمە ئەخوێنێتەوە،لە شوێنی خۆی قسە لەسەر سستمی حکومرانی ئەم هەرێمە دەکات،کە دوو پارتی سیاسی نزیکەی نیو سەدە حکومرانی دەکەن،بەرنامەیان بۆ نیو سەدەی تری ئەم هەرێم و،خەڵکانی رەش ورووتی ئەم هەرێمە ،لەپشت پەردەوە داناوە تا نیو سەدەی تر حوکمی ئەم هەرێمە بکەن،کاتێک بابەتەکانی ئەم سایتەم کردەوە،رێک ئەو هەواڵانەی لەسەر ئەم سایتە بیستبووم،بەڵێ زۆر راستن،ئەو بەشێوەیەکی گشتگر قسەلەسەر هەموو ئەو کەم وکوری و گەندەڵی و رەش ورووتییەی،ئەم سەرکردە بەناو شۆرشگێرانەی ئەم هەرێمە دەکات ،بەبیانووی ئەوەی بە دەنگی ئێوە حوکمی ئەم هەرێمە دەکەین،
بۆیە من وەک رۆژنامە نوسێکی تازە هەوڵمدا بابەتێک بنووسم ،لە یەکەم هەنگاوما لە سایتی کوردستان پۆست بڵاو بکرێتەوە،بابەتەکەی من لە ژێر ناوی(ئاکاداربە لیژنەکە هات)ئەم ناونیشانە یەکێکە لە و بەرنامانەی کە لە راگەیاندنی (tv)یەکێک لە حیزبە باڵا دەستەکانی کوردستان ،پێش کەش دەکرێت،ئەویش پارتی دیمکراتی کوردستانە،یەکێک لەو پارتەی کە گەورەترین پارتی دیکتاتۆری هەرێم وعێراقە،بەنموونەی ئەوەی سیمبولی گەورەترین گەندەڵی،دزینی سەروەت وسامانی میللەت ،نیوسەدە لە حوکمرانی ،گەورەترین خیانەت،زۆرشتی ترن....
ئەوە لەبواری سیاسی هەر مەپرسە،چونکە سەرکردەکانی ئەم پارتە سەرکەوتێنێکی گەورەیان بۆ مێژوو تۆمارکردووە لە بواری سیاسیدا،بروانە ماوەی بیست ساڵە سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستان (مسعود بارزانییە)ئەندامی سەرکردایەتی و ئەندامەی مەکتەبی سیاسی هەر ئەوانەن کە سەرکردایەتی ئەم پارتە دەکەن،واتە هێز نییە بڵێ سەرۆکی پارتی دیمکراتی کوردستانم تالەژیاندابێت،
سستمی تەندروستی لە هەرێم سەرتاپای گەندەڵییە،لە رێگەی سستمێکی ناتەندروسستەوە زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەیان زیندە بەچاڵکردووە،سەدان نەخۆشی جیاوازی شێر پەنجە بڵاو بۆتەوە،کاتێک سەردانی دەرمانخانەیەک دەکەی ئەلێی بەخۆراییە خەڵک بەکۆمەڵ سەرەیان گردووە دەرمانیان ئەوێ، پێنجارو زیاتر بانگی کاکی جێگری پزیشک ئەکەی هەر کاتی نییە وەڵام باتەوە،سەرێک لە پزیشکی دەرونی ئەدەی نازانی سەیری کام نەخۆشە داماوەبکەی خەمی پارەی نیە ،خەمی چاک بوونەوەی نییە تەنها خەمی ئەو ئەوەیەکە چۆن بگاتە دکتۆرەکەتەنها دکتۆرەکە ببینێ هیچی تر ،چونکە هێندە نەخۆشەکان زۆرن فریا ناکەوێ.نە دکتۆر فریای نەخۆش ئەکەوێت نە نەخۆش فرییای دکتۆر ئەکەوێت.بروا زۆر شتی تر...
.
، ئەوان پێمان ناڵێن رۆژانە چەند نەخۆش توشی ژێرپەنجە ئەبێت چەندکەس بەدەست نەخۆشی دەرونییەوە ئەناڵینێ ،چەند کەس بەهۆی نەخۆشی وخراپی ئەمسیستەمەوە گیان لەدەست ئەدات، پێمان ناڵین ئەوە سەرکردەی حیزبەکەی ئێمەن لە ماوەی بیست ساڵی رابردوودا دەرمانی ماوەبەسەر چوو کالای خراپ خواردنی خراپ دەرخواردی خەڵکی ئەم هەرێمە دەدەن،لەرێگەی سەرکردە بازرگانە دزەکانی ئەم هەرێمە، لەکاتێکداخۆیان بروایان بەو سیستمە گەندەڵە نییە،کە بانگەشەی بۆ دەکەن،بچوکترین نەخۆشی لە پارەو پولی ئەم مەملەکەتە،رەوانەی دەرەوە دەکرێن بۆ چارەسەرکردن، هەموو ئەم کێشانەیان لە بەرنامەیەک کۆکردۆتەوە بۆ چەواشەکردنی هاوڵاتیان،
ئێستا بۆ راگەیاندن پێمان ئەڵێن ئێمە دڵسۆزی ئێوەین،بۆ ئەوەی چەند دەنکێک کۆ بکەنەوە،چونکە ئەزانن تەنها چەند کادرێکی ماستاو چی ئەوانەی مەێلاحەتیان لەگەڵ ئەم حیزبە ئەگونجێت،سەرۆک خۆی و سەرکردەکایەتی دەنگیان ماوە لەم هەرێمە ،دەیانەوێت لەرێگەی ئەو بەرنامانەوە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە چەواشە بکەن،بەڵام ئەوان لای میللەت وەکو کەفی سەر ئاو وان تەنها چەند ساتێکی کەمیان ماوە،نامێنن و لە ناو ئەچن
دەیان و سەدان بەرنامەی وەکو(ئاگاداربە لیژنەکە هات)پێشکەشی هاوڵاتیانی بکەن ئێوەو نموونەی وەکو ئێوە رۆشتوون لە دڵی میللەتدا.
نازانم ئەمەوێ داوابکەم سیستەمی تەندروستی بێتە سیستەمێکی مۆدێرن و تەندرووست ،بەڵام هەرچەند ئەکەم بیر بکەمە لەکێ داوابکەم ،چونکە ئەوکەسانەی داوایان لێدەکەم .شکستیان هێناوە لەم بوارە ،خۆیان ناتوانن ئەم سیستمە بگۆرن رێگە بۆ کەسیتر چۆڵناکەن .هەوڵی بونیادنانەوەی ئەم سیستەمە بدات لە بنەرەتەوە،
بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە لەژێر دەستی ئەم خیانەتکارو ناپاکانە دەرکرێت کە وەک کرمێکی مشەخۆر بەسەر لاشەی هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایەوەن هەر کات مەبەستیان بێت ئەیخون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست