سیستەمی کۆنی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان
Friday, 16/11/2012, 12:00
کاتێک قسە لەسەر سیستەمی پەروەردە دەکەین لە هەر ووڵاتێک کە جۆرێک لە حکومرانی تێدا بەر جەستەیە،واتە قسە لە سەر پێکهاتەیەکی گرنکی کۆمەڵگا دەکەین،جا ئەم پێکهاتە بۆ دوو بەرە دابەش ئەبێت،بەشی یەکەم ئەو پێکهاتەیەیە کە تەندروستە لە رووی رۆشنبیری و فیکر و توانای جەستەیی وەتوانای کارکردنی گەشەی کردوە تایبەت بەو بورای خوێندوویەتی یاخود کاری لەسەر کردووە،دواجار سوودی بۆ خۆی و کۆمەڵگاکەی هەیە،بەشی دووەم ئەو پێکهاتەیەیە کە ناندروستە نە سوودی بۆ خۆی و تەنانەت دەبێتەبار بەسەر کۆمەڵگاوە،ئەم دوو پێکهاتەیە کە هەڵقوڵاوی کۆمەڵگەن ،دروستکەری کۆمەڵگەیەکی تەندروست وناتەندروستن،دواجار سیستەمی پەروەردەیە بریاردەدات ،کام لەم دوو پێکهاتەیە بەرجەستەبێت لە کۆمەڵگەدا،جا ئەو سیستەمەی بەشێوەیەکی مۆدێرن کار لەسەر دروستکردنی مرۆفی سەردەم دەکات دورستکردنی کەسایەتییەکی سەربەخۆدلسۆز بۆ خاک و نشتیمان ئەمەیان،کۆمەڵگایەکی تەندروست دروست دەکات،پێچەوانەکەی راستە
ئەوەی گرنکە کە قسەی لەسەر بکەین سیستەمی پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان،ئەگەر بمانەوێت پێناسەیەک بۆ سیستەمی پەروەردەبکەین بە شێوەیەکی گشتی،ناتوانین پێناسەیەکی گشگیر بۆ سیستەمی پەروەردە بکەین ،چونکە سیستەمی پەروەردە بەپێی واقیعی(سیاسی ،ئابوری ،کۆمەڵایەتی...هتد) هەر کۆمەڵ گەیەک دەگۆرێت،واتا گونجاونییە پێناسەیک بۆ سیستەمی پەروەردە لە وڵاتێکی وەک و(ئەڵمانیا ،فەرەنسا.کۆرییای باشور...هتد)بکەین هەمان پێناسە بۆ سیستەمی پەروەردەی لە هەرێمی کوردستان راستە،"سیستەمی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان"سیستەمێکی دووبارەبووەی درێژەپێدەری سیستەمی کۆنە لە سەر هەمان بواری سیستەمی کۆن دەروات،گرینگی بە تێپەربونی کات ئەدات،بێ ئەوەی بیر لە داهاتوی نەوەکانی بکاتەوە،ئایە توانای فیکری و توانای رۆشنبیری وتوانای کارکردنیان بەپێی پێداویستی کۆمەڵگا چییە،راستەو خۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی بێ هیوا لە ماف و ئەرک وبێ ئیرادە لە ئاست ئەو تواناییەی کە بەدەستی هێناوە ، دروستکردنی کەسایەتییەکی بێ هیوا لە ئایندە،دروستکردنی کەسایەتییەک کە تەنها ئەزانێت بخوێنێت ساڵانی خوێندنگە ببرێت ودابمەزرێت،دروستکردنی کەسایەتییەک بێئاگا لە ژینگەی کوردستان بێئاگا لە توانی وەرزشی و هونەری و ..هتد،
ئاشکرایە لە کۆنگرەیەکی نا پەروەردەیدا لە(22-24ئایاری 2007)لە پرۆژەیەکدا بریار لەسەر گۆرینی سیستەمی پەروەردە درا لە هەرێمی کوردستاندا،دەنووسم نا پەروەردەییە لەبەرئەوەیەلە هەرێمی کوردستان شتێک نییە بەناوی پەروەردە ئەوەی دەکرێ(بازرگانی، بەرژەوەندی،شتی تاکەکەس)ییە،ئەوەی بەناوی کۆنگرەوەکراوە یەکەم بەرژەوەندییە دووەم بازرگانی،
چونکە ئەگەر سەرنجێک بەناو برگەوبابەندەکانی ئەم سیستمە نوێییەبدەین بەلایەنی کەمەوە تەنها چوار بەندیان لە ئەرزی واقعدابەجدی جێبەجێ ناکرێ.هەر کاکەو بە ئارەزووی خۆی برگەو بەندەکانی ئەگۆرێ
کەدەڵێم سیستەمی کۆنی پەروەردە مەبەستم سیستمی قوتابخانە بنەرەتییەکان وخوێندنگە ئامادەییەکانە دوای ئەوەی لە (2009)بریاری لەسەر دراو بەشێوەیەکی پراکتیکی کاری پێکراو،دوای نزیکەی (4)ساڵ مامۆستا هەرهەمان مامۆستایە ،خوێندنگە هەرهەمان خوێندنگەیە ،سەرپەرشتیاران هەرهەمان سەرپەرشتیارن ،بەرێوەبەرو بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان هەر هەمان بەرێوەبەرن هەموو حیزبین و حیزب جوڵەیان پێکا،بەبێ بیرکردنەوە بەبێ داهێنان ، کەواتا هەرهەمان سیستمی کۆنی رژێمی بەعسی فاشییە،بەڵام بەرگێکی تری بەبەرداکراوە ،لەگەڵ کەمێک جیاوازی کەم نەبێت،
بۆنمونە حزبی بەعسی رووخاو لەرووی فیکری ومادییەوە ئەم سیستمەی کۆت و بەندکردبوو،رێگەی بەهاوڵاتیان نەئەدا بخوێنن هەموو رێگەو ئامرازێکی بەکار ئەهێنا تەنها بەمەبەستی ئەوەی هاوڵاتیانی عێراقی نەخوێنن وخوێندن تەواو نەکەن ،بۆ ئەوەی بیرو فکریان فراوان نەبێت ببێتە مەترسی بۆ سەر دەسەڵاتەکەی ،ئەوانەش کە بەکۆیلایەتی بەهەرشێوەیەک کە خوێندنیان تەوا ئەکرد ،دواجار کاریشیان کردایە هیچ ئیمتیازاتێکیان بۆ نەبوو،ئەمەش کاری گەری خراپی لەسەر نەوەکانی داهاتوو هەبوو،بەوەی هەرزوو وازیان لە خوێندن ئەهێنا،بەمەش لە عێراقدا لێشاوێک لە نەخوێندەوار درووست بوو،کە رژێمی ئەوکاتەی سەدام ئەمەی پێویست بوو
بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ،بەهەمان شێوازی کارکردن بەڵام لەرووی ئەتیکی سیاسییەوە سیستمی پەروەردە گۆرانی بەسەردا هاتووە،دووحیزبەکەی هەرێم هاتوون هەمان سیاسەتی حزبی بەعس بەڵام بەفۆرم و شێوەی جیاواز سیستمی پەروەردەیان دارشتووە،
سەرنجبە لە هەرێمی کوردستان هەموو هاووڵاتییەکی ئەم هەرێمە بۆی هەیە خوێندن تەواو بکات ،دوای تەواو کردنی ئەگەر دەرفەتێکی بۆ گونجا بە سەد ئەملاو لا دامەزرا بەبرێک مادیی کەم کە بەشێوەیەکی مام ناوەند بژی،
بەڵام دروستکردنی خوێندکارێک یان کەسایەتییەک(خاڵی لە معریفە،خاڵی لە زانست،خاڵی لە نیشتمان پەروەری ،خاڵی لە ئومێد ،خاڵی...هتد)
واتا خوێندکار چی ئەزانێ،چی پێویستە بزانێ لەسەر کوردستان،نەوەکانی داهاتوو چۆن و ؟چی ئەکەن؟،ئایا کەساییەتیان تەندرووستە،بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەم نەوەیە ببینە خاوەن نشتیمان و کلتورو زمانی...)خۆمان
ئەمانە هیچی گرنگ نین بەلای ئەم دووحیزبە تەواو تقلیدییەی کوردستان ،گرینگ بەلای ئەوان دروستکردنی نەوەی خاڵی لە لەزانیاری گشتی خاڵی لە سیاسەت خاڵی لە زمان و کلتور خاڵی ...هتد)
چونکە ئەمە خاڵی گرنگی حزبە شمولییە تاکرەوەکانە جا هەر سەردەمەو بەشێوەیەک ئەم سیستمە ئەگۆرن لە بەرژوەندی خۆیان.
لە ئێستادا لە سایەی ئەم دوو حیزبەدا خوێندکاران نەوەی نوێ ئێوە گوناحن،گوناحن بەمانە پەروەردەییەکەی،هێندەی ئەو تەیرانەی لە قەفەس توندکراو چاوەروانی تورسکاییەکن ،پربەدڵی خۆتان بژین پر بەدڵی خۆتان هاوار بکەن و بڵین ئازادیمان ئەوێ.
چونکە داهاتووی ئێوە لەسایەی ئەم دوو حیزبە ،هێندە بەرەو وێرانە چووە کە کەس نایزانێ و هەستی پێناکا تەنها ئەم دوو حیزبە کوردستانیە نەبێت .کە پارتی ویەکێتی نادیمکراتی کوردستانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست