کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی به‌په‌له‌

Thursday, 27/05/2010, 12:00


کوردستان پۆستی خۆشه‌ویست هیوام سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیتانه‌
به‌ڕێزان بابه‌تێک به‌ناوی ((پیاوێك له‌تاو نه‌بوونی‌ به‌نیازه‌ خۆی‌و منداڵه‌كانی‌ بكوژێت)) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و تائێستاش له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌که‌تانه‌ .. سه‌ره‌تا که‌ ئه‌و بابه‌ته‌م بینی مردم و زیندوو بومه‌وه‌ به‌ڕاستی زۆرم پێناخۆش بووکه‌ ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌مان چۆن ئه‌م سیخورو جاشانه‌ ژیانیان لێ تاڵ کردووین.. بۆیه‌ ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ ئه‌نێرم بۆ به‌ڕێزتان تا به‌ر به‌و کاره‌ساته‌ بگیرێت ..ئه‌ویش که‌سانێکی دلسۆز هه‌ستاون به‌ کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک بۆ ئه‌م خێزانه‌ هه‌ژاره‌ له‌ ووڵاتی هۆڵه‌ندا وه‌ به‌زووترین کات هه‌وڵ ئه‌درێت که‌ یارمه‌تیه‌که‌یان بۆ ڕه‌وانه‌ بکرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیتر گرنگ نیه‌ زۆر بێت به‌ڵام دڵنیام ژیان و هیوا ئه‌کاته‌وه‌ به‌ به‌ر ئه‌م خێزانه‌دا که‌ داوام و تکام ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وکاره‌ نه‌کات و جه‌رگ و خێزان و ژیانی خۆیان نه‌کاته‌ قوربانی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی ئێستا حوکم ئه‌که‌ن تکایه‌ بیر له‌خۆ کوشتن و خۆله‌ناوبردن مه‌که‌نه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ن ده‌سه‌ڵات بکوژن نه‌ک ڕۆڵه‌و جگه‌رگۆشه‌کانتان کێ هۆکاری ئه‌م هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی و نه‌داریه‌ که‌ توشی هه‌زاره‌ها خێزانی وه‌کو به‌ڕێزتان هاتوون،، هێرۆ سه‌گێک ئه‌کڕێت به‌ 10 ،000هه‌زار دۆلار کوره‌که‌ی له‌ ئاهه‌نگێک 10 ملیۆن دۆلار سه‌رف ئه‌کات مه‌لابه‌خیتار 4 ملیۆن به‌ قومار ئه‌دۆڕێنێت .کۆسره‌ت گرد ئه‌کرێت که‌ ئاواره‌ی شاره‌که‌یه‌ که‌چی خه‌لکانێک ئاوا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن ..
له‌کۆتای ئه‌وکۆمه‌که‌ هاوخه‌می و دڵسۆزی چه‌ند گه‌نجانێک و که‌سانێکی خاوه‌ن هه‌ست و سۆزێکی زیندوون ئه‌گه‌ر که‌میش بوو تکات لێده‌که‌ین به‌ براو که‌سی خۆتمان بزانه‌ له‌به‌ر خاتری ئێمه‌و هه‌زاران که‌سی تر که‌ به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ دڵگرانن به‌ڵام ناتوانن یان کات مه‌ودایان نادات ده‌نگ بگه‌یه‌ننه‌ به‌ڕێزتان ئه‌و په‌پولانه‌ له‌ژیان مه‌حرووم مه‌که ‌..
بڕوخێ جه‌لال بڕوخێ مه‌سعود بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی کورد که‌ به‌م جۆره‌ حوکم ده‌که‌ن تکایه‌ ژیانی ئه‌و جه‌لاد و پاشه‌ڵ پیسانه‌تان له‌ ژیانی ڕۆڵه‌کانتان و خۆتان لا به‌ نرخ تر نه‌بێت تۆ که‌ ئاماده‌یت خۆت و خێزان و 3 جگه‌ر گۆشه‌ت بکوژیت ئه‌ی بۆ ئاماده‌نیت له‌ پێشان سه‌ری سه‌به‌ب کاره‌که‌تان که‌ ژیانی ئاوا لێکردوون پان بکه‌یته‌وه‌ ده‌با هه‌وڵ بده‌ین به‌هه‌موو لایه‌ک به‌هه‌ر شێوه‌و کاری گه‌ریه‌ک بێت ده‌ست بکه‌ین به‌ له‌ گۆڕنانی ئه‌م دزو حیزو سیخورانه‌
بژی گه‌ل

هۆڵه‌ندا/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە