سەیرى ژیاننامەى پەرلەمانتارێكى رووزەرد

Monday, 23/05/2011, 12:00


کوردۆ کوردستانی سەیرى ژیاننامەى پەرلەمانتارێكى رووزەرد (دلشاد شەهاب حاجى) بكە لەم لینكەى خوارەوە بكەو.. پێبكەنە..!
http://www.kurdistan-parliament.org

كورد گوتوویەتى (كەس بە دۆى خۆى ناڵێت ترشە)، ئەگەر كەسێك لێپرسراوێتى پێبەخشرا و سوێندى خوارد ، نابێت فێڵ و درۆ بكات ، بەتایبەتیش لێپرسراوێتییەكى وەك ئەندام پەڕلەمان كە جگە لە ئەركى ئیدارى ، ئەركى نەتەوەیى و ئەخلاقى...هتد دەكەوێتە ئەستۆ .
ئەم لینكەى سەرەوە كلیك بكە و ببینە پەرلەمانتارى زەرد (دلشاد شەهاب حاجى) ژیاننانمەى خۆى چۆن پێشكەش كردووە!!
من دەمەوێ هەندێك خاڵ لەبیر ئەو زاتە بێنمەوە:

- ناوبراو لەساڵى 1988 وەرگیرا لە كۆلیژى ئەندازەى زانكۆى سەلاحەددین، پلەى لە حیزبى بەعس (نسیر متقدم) بووە كە پلەیەك لە خوار (رفیق) بووە!! ئەگەر راپەرین رووى نەدابووایە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەو پلەیەشى بە سەركەوتوویى دەبڕى چونكە ئەو یەكەمین كەس بوو كە لەسەر داواى رێكخستنەكانى بەعس چەكى بۆ بەعس هەڵگرت و كلاشینكۆفى لە (ابو لیپ) ى دڕندە وەرگرت كە بەرپرسى بەعس بوو لە زانكۆكە، ئەمەش لە ماوەى دەستپێكردنى شەڕى هێزەكانى ئەمەریكا و هاوپەیمانان لەدژى عێراق واتە لەدواى 17/1/1991 تا پێش راپەڕینى 11/3/1991.
- یەكێك بوو لە (خۆى گووتەنى قوتابى)یە هەرە فاشیلەكانى كۆلیژەكە، ئاماژەى بە ساڵى وەرگیران و دەرچوونى نەكردووە لە كۆلیژەكە! بە شەش ساڵ كۆلیژى تەواوكرد! واتە دووساڵ راسب بوو! وە هەردەم كەمترین نمرەى دەهێنا! وە گومانم هەیە لەوەى نمرەى وەرگرتنیشى بە رەنجى خۆى هێنابى ، بەڵكو بە (10) تێكرا نمرە كە دەكاتە(60 نمرەى سەرجەم) وەرگیرابێ كە حكوومەتى بەعس وەك دیارى (هدیە السید الرئیس) دەیبەخشى بە (رئیس اتحاد)ەكانى بەعس!!
- ناوبراو لە دوا دێڕدا نووسیویەتى(له‌ ساڵى 1983 باوك و باپیر و مامه‌كانم له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 20 له‌ كه‌س و كارم به‌ده‌ستى رژێمى به‌عس ئه‌نفال و شه‌هید كران)، ئەى كە وایە بۆ بوویتە بەعسى و خیانەتت لە خوێنى كەسوكارت كرد جگە لە خیانەتى نەتەوەیى!

رۆژێك لە لقى دووى پارتى بووم ، لە گەڵ لێپرسراویكى بەرزى پارتى، (دلشاد شەهاب) لە گۆرەپانى لق دا دەهات و دەچوو، بە مۆبایل قسەى دەكرد و زۆر مەشغوول و مشەوەش بوو ، لێپرسراوە بەرزەكە گوتى: (دەیبینى چەند مشەوەشە ؟ وا دەزانى ئەو مەشغووڵبوونەى باسى خزمەتكردنى كورد و پارتییە؟ دڵنیابە بەس خەریكى پارە كۆكردنەوەیەو بەس!)
سەیر ئەوەیە كە ناوبراو لەكاتى سەركەوتنى یانەى وەرزشى هەولێر بە پلەى یەكەم هاوارى دەكرد (هەولێر زەردە)، بەلام من پێى دەڵێم (هەولێر هیچ كات زەرد نەبووە و نییە و نابێت، بەڵكو هەولێر داگیركرا لە 31ى ئاب بە زەبرى دەببابەكانى بەعس، ئەو حیزبەى كە تیایدا (نسیر متقدم) بووى، بەزەبرى هاوكارى تورك و هەموو ناحەزێكى كورد ، بە سەرشۆركردنى تاڵەبانى و تەسلیمكردنەوەى یەكێتى بە پارتى).

كوردۆ كوردستانى
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە