ده‌سکۆ شێروانی کارگێڕی لقی حه‌وت، مه‌دالیای بارزانی بێ نرخ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
شێرزاد جه‌مال
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له (تۆفیق سلێڤانه‌یی) جێگری به‌رپرسی لقی حه‌وتی پارتی دیموکراتی کوردستان له (ئه‌مریکا و که‌نه‌دا) ئاشکرای کردووه که له یه‌کێک له ڕۆژه‌کانی کۆنگره‌ی سیانزه‌ی پارتیدا که مانگی ڕابردوو له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دراو ڕۆژانه‌ش مه‌دالیای بارزانی ده‌درایه هه‌ندێک له کادیرانی پارتی، پاش ئه‌وه‌ی (مسعود بارزانی) مه‌دالیای بارزانی ده‌داته (حیکمه‌ت بامه‌ڕنی) به‌رپرسی لقی حه‌وتی پارتی له ئه‌مریکا و که‌نه‌دا، ده‌سکۆ شێروانی که کاڕگێڕی لقی حه‌وتی پارتی زۆر تووڕه‌و بێتاقه‌ت ده‌بێت و تووشی هیستریا ده‌بێت، هه‌ر بۆیه به ئاشکراو له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێک له کادیرو ئه‌ندامانی کۆنگره‌دا که زۆربه‌یان ئه‌وانه‌ی ئه‌مریکا و که‌نه‌دا بوون ده‌ڵێت: ((من هیچ حسابێک بۆ ئه‌و مه‌دالیایه ناکه‌م که کرا به سنگی حیکمه‌ت بامهڕنیدا و مهدالیاکەش له پێڵاوه‌کانم به کهمتردهزانم))، هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه له زاری (تۆفیق سلێڤانه‌یی)یه‌وه باسی له‌وه کرد که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سکۆ شێروانی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که خۆی به کوتله‌ی (نێچیرڤان بارزانی) ده‌زانێت (هه‌رچه‌نده نێچیرڤان بارزانی به ئاشکرا چه‌ندین جار له‌به‌رده‌م کورده‌کانی ڤێرجینیا و واشنتۆن دا به ده‌سکۆ شێت ناوی بردووه و بانگی کردووه!)، ده‌سکۆ شێروانی زۆربه‌ی کات دژایه‌تی گه‌وره‌ی حیکمه‌ت بامه‌ڕنی کردووه ، که به‌رپرسی لقی حه‌وتی پارتییە و خۆی به کوتله‌ی مه‌سروور بارزانی ده‌زانێت. ئه‌مه هه‌ڵوێستی یه‌کێکه له‌و کادرانه‌ی پارتی که مسعود بارزانی و نێچیرڤان پشتیان پێ به‌ستووه و دڵیان پێخۆشه!، به‌ڵێ... ئه‌مه هه‌ڵوێستی ده‌سکۆ شێروانی کارگێڕی لقی حه‌وتی پارتی یه ، که نه‌ک ته‌نها خۆی به‌ڵکو به درێژایی ژیانی خۆی و باوک و باپیر و بنه‌ماڵه‌که‌ی به پیاو و ژنیانه‌وه نۆکه‌ر و غوڵام و خزمه‌تکار و مه‌سینه‌هه‌ڵگری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون (بڕوانه ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه که له ئه‌رشیفی کوردستانپۆسته‌وه وه‌رگیراوه)، به‌ڵێ... ئه‌مه هه‌ڵوێستی ده‌سکۆ شێروانییه که مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆی 15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکییە ، چونکه جگه له‌و پاره‌یه‌ی وه‌ک نتفرغێک وه‌ری ده‌گرێت به‌ناوی کارگێڕلقی یهکەوه (به‌بێ ده‌وام کردن) ، مووچه‌یه‌کی زۆر و چه‌ورو خهیاڵێش به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا وه‌رده‌گرێت، چونکه نوێنه‌ری پارتی و جێگری قوباد تاڵه‌بانییه .
دەسەڵاتدارانی پارتی پشت بەستو بەکەسانی ڕەبۆت و هەمیشە چۆکدادەر ، دەخوازێت ڕەوشێک بنیاد بنێن کە درێژە بە دەسەڵاتیان بدەن ، لەنێو ئەو ڕەوشەدا واتاکانی دیموکراسی و ئازادی بەشێوەیەکی ڕتوشکراو بۆ‌نێو کۆمەڵگاکەمان بگوێزنەوە . دەسەڵاتەکانی هاوشیوەی پارتی لەناوچەکەدا ، بەنەمانی دەسەڵاتی (بن عەلی) لەتونسدا زەنگی لێدانی مارگی ئەمانیش نزیک بۆتەوەو ئەوەی دیموکراسی و مافی مرۆڤ پێجوان ببێت بەئێمە شادبێت ...
شێرزاد جه‌مال که‌نه‌دا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست