تەحسینى مەلا عەلى داوا ئەكات كەس دەنگ بە (موحەمەد)ى براى نەدات
Sunday, 28/02/2010, 12:00
لە سەرو بەندى هەڵبژاردنەكاندا سەیرو سەمەرەكان لە پەرەسەندندان، لەو میانەیەشدا موحەممەدى مەلا عەلى عەبدولعەزیز كاندیى بزووتنەوەى ئیسلامى لە سەر لیستى 372 ى هاوپەیمانى كوردستان ڕووبەڕووى قەیران بۆتەوە.
لە گەڵ ئەوەدا كە ناوبراو تاونبارە بە كۆمەڵێك قسە لەسەر پێشمەرگە دێرینەكانو خەڵكى هەورامى، چەند ڕۆژى ڕابردووش لە هەڵەبجە هەندێ شتى ڕووبەڕوو كرایەوە بەوەش نەیتوانى بە جوانى وەڵام بداتەوەو پەناى بۆ توندوتیژى برد ئەوەش بوویە پرسیارێك لاى خەڵكى هەڵەبجە و دەوروبەرى كە كەسێك نەتوانێت وەڵامى پرسیارى دوو هاوشارى خۆى بە جوانى بداتەوە چۆن ئەتوانێت داكۆكى لە مافەكانى كورد لاى شیعەو سوننە و مەسیخى و تەنانەت بەعسییەكان بكات لە پەرلەمانى عێراق.
لە ێەكێكیتر لە كاردانەوكاندا دژى موحەمەدى مەلا عەلى برایەكى ناوبراو كە بە كەسێكى شارەزا لە فیقە و شەریعەتى ئیسلامى ناسراوە، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕەخنە لە بەشدارى بزووتنەوەى ئیسلامى لە لیستى هاوپەیمانى دەگرێتو ئەو هاوچەیمانییە بە كوفر دا ئەنێت.
لە بەشێكیترى ڕوونكردنەوەى تەحسینى مەلا عەلى دا هاتووە "بەشداریكردن لە هەڵبژاردنو دەنگدان تاوانە، داواكارم كەس دەنگ بە هیچ كاندیدێك نەدات تەنانەت موحەممەدى برام كە كاندیدە بۆ ئەم هەڵبژاردنە."
شیاوى باسە پێشتریش لە ڕوونكردنەوەیەكدا كۆمەڵێك پێشمەرگە و كادیرى بزووتنەوە لە بەیاننامەیەكدا داواكارن كە كەس دەنگ بە موحەممەدى مەلا عەلى نەدات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست