به‌ جیهانیكردنی قه‌ڵای كه‌ركوك

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


به‌ جیهانیكردنی قه‌ڵای كه‌ركوك

دوو هه‌فته‌ به‌ر له‌ ێئستا ، تیمێكی ڕێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌ وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی  شاری كه‌ركوك و ، سه‌ردا نی قه‌ڵا د ێرین و سه‌ركه‌شه‌كه‌ی كه‌ركوكیان كرد. سه‌رۆكی تیمه‌كه‌ [جۆرج بابایانیس ] دووپاتی كرده‌وه‌ ئه‌وان بڕیاریان داوه‌ ، كه‌ قه‌ڵای كه‌ركوك كاندید ده‌كه‌ن و ده‌یخه‌نه‌ ڕیزبه‌ندی لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهانه‌وه‌.
داواشیان له‌ كاربه‌ده‌ستانی كه‌ركوك كرد ، كه‌ ئه‌ركی پاراستنی قه‌ڵاكه‌ له‌ ئه‌ستۆبگرن، تا له‌  سێ یا چوار ساڵی داهاتوودا ، شایانی ئه‌وه‌بێت له‌ لیستی شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی جیهاندا تۆمار بكرێت و ، ناوی بكه‌وێته‌ ناوانه‌وه‌. ناساندنی قه‌ڵای كه‌ركوك وه‌ك شوێنه‌وارێكی‌ دێرینی كوردستان به‌ جیهان ، مایه‌ی شانازییه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان. قه‌ڵای كه‌ركوك و خوشكه‌  گه‌ره‌كه‌ی ، قه‌ڵای هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێن ، ده‌ستله‌ملانی یه‌كتر ده‌بن.
قه‌ڵای كه‌ركوك ، قه‌ڵایه‌كی مێژوویی دێرینه‌.
له‌ هه‌ندی سه‌رچاوه‌دا ،مێژووی دروستبوونی بۆ دوو هه‌زار و شه‌ش سه‌د ساڵ پێش زایینی
ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌. زۆربه‌ی مێژوونووسه‌كانی بیانی و عێراقی وكوردیشمان ، كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ شاری كركوك و قه‌ڵاكه‌ی، له‌ لایه‌ن { گۆتییه‌كان}ه‌وه‌ كه‌ كورد بوون دروستكراون.
ناوی كه‌ركوكیش له‌{گڕگڕ}ه‌وه‌ هاتووه‌ ، واته‌ له‌ ده‌نگی گڕه‌گڕوگڵپه‌ی ئاگره‌‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی { باوه‌گوڕگوڕ}.كه‌ هه‌رگیز خامۆش نابێت.
مه‌به‌ستیش له‌ دروستكردنی قه‌ڵای كه‌ركوك له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وه‌كو له‌شگرگاو سه‌نگه‌رو قه‌ڵغانێكی به‌رگری بووه‌ ، بۆ ۆقایمكردن بۆبه‌رگریكردن بووه‌ له‌ هێڕش و په‌لاماری داگیركه‌رای شا ری كه‌ركوك. ڕژێمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عس، كه‌ ‌هه‌رده‌م دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌كه‌مان بوو ،  دژمنی ئاوه‌دانی شوێنه‌وارو،دارو شاخ و به‌ردو ئاو و هه‌وای كوردستان بوو.گه‌ر بۆیان بكرایه‌ شاری كه‌ركوك قه‌ڵاكه‌شیان ئه‌نفال وجینۆساید ده‌كرد .هه‌موو خانوه‌كانی قه‌ڵایان به‌ دۆزه‌ر ته‌ختكرد . كردیان به مۆڵگایه‌كی سه‌ربازی ،باخچه‌ جوانه‌ی قه‌د قه‌ڵایان له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه‌ دهرهێنا ؟ كوشتن وبڕین و تاڵانكردن و كاولكردن و..به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌ فه‌رهه‌نگ و كولتووری به‌عس دا. ب ئه‌گه‌ر هۆلاكۆ بمایه‌ خۆی به‌ شاگردی به‌عس ده‌زانی .
بێگومان شوێنه‌واره‌كان و كه‌ره‌سته‌ دێرینه‌كان بایه‌خێكی گرنگی مێژووییان هه‌یه‌ ، به‌ڵگه‌ی زیندووی شارستانی و ڕابردووی ئه‌و گه‌له‌ن.
هیوادارین له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان دا مۆزه‌خانه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و جوان به ناوی :‌ { مۆزه‌خانه‌ی كوردستان } ه‌وه دروست بكرێ بۆپاراستن و پیشاندانی كه‌ره‌سته‌ دێرینه‌كانمان.
ئێمه‌ی { گرووپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ترمان } زۆر خۆشحاڵین به‌و بڕیارو به‌ڵێنه‌ی تیمه‌كه‌ی ڕێكخراوی یۆنسكۆ .هیوادارین بڕیاره‌كه‌یان جێ به‌ جێ بكه‌ن .ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین .

گرووپی داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی ترمان ...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە