کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ویژدان تەنها دادگایە كە پێویستی بە قازی نیە

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


كوردیكی رۆژهەلات ماوەیەكە لەسایتە بەرێزەكەی كوردستان پۆست هەندێ نوسینی بێ سەرو بەر لەلایەن كەسێكی نەناسراو بەناوی خوازراوی كادیرێكی لقی 16 یاخود بەرپرسیكی لیژنە ناوچە ی پدك دەكەوێتە بەرچاوان بێگومان نوسین و دەربرینی بیرو رای جیاواز مافی رەوای هەر تاكێكە دەری برێت وبلاوی بكاتەوە جا چ بە مەبەستی چاككردن و بەخۆداچونەوەی كەسیك بیت یاخود بۆ لێپێچانەوە بێت لە بابەت وكیشەیەك بەلام مەرجە كاكی نوسەر خۆی دور بگرێت لە كیشەی كەسی شخێی و بتوانێت بە بەلگەی سەلمێنەر بە خەلك بسەلمێنیت كەبەلێ ئەوەی ئەو بلاوی دەكاتەوە سەد دەر سەد راستن و هیچ كیشەیەكی لەگەل كەسی ناو هاتوودا نیە , گەرنا كاكی نوسەر خۆی توشی گێژاویك دەكات و دەبێتە مایەی سەریەشەش بۆ خەلك چونكە ناوو ناتۆرەی خراپ دانە پال خەلك بەم شێوەیەی كە باسمان كرد دەبیتە هۆی لەكەداركردنی كەرامەتی تاكەكانی كۆمەلگای كوردەواری , دیارە ئیمرۆ لەوولاتی ئێمەش خەلكانیك هەن ئەم كردەوە قێزەوەرەیان كردوە بە پیشە چونكە وەك من بۆی دەچم و بەدواداچونم هەیە لەم جۆرە نوسینانە هەمووی تەنها یەك ئامانجیان هەیە ئەویش ناوو ناتۆرەی بێ مانایە بۆ كەسایەتی و تێكوشەرانی نێو بزوتنەوەی كوردایەتی باشوری كوردستانە بۆ یە من بەگوێرەی شارەزایی و تیكەل بونم بە هەندێ كەسایەتی كوردستانی باشور وای بۆ ئەچم كەسایەتیەكی وەك كاكەمین نجار جێگای ئومید وتیكوشەریكی راستەقینەی گەلەكەمانە وخاوەنی خەبات و ناوبانگێكی زۆری پێشمەرگایەتیە و لە خانەوادەیەكی سەربەرز وخاوەن شۆرشە هەرگیز ناشێت ئەم جۆرە بوختان وتانە نابەجێیانەی بە خۆرایی بخرێتە پال خۆئەگەر ئەم جۆرە نوسینانەش راستی بۆ هەبێت برای نوسەر خۆی بەگوێرەی لیپرسراوەتیەكەی تاوانبارە ئەگینا بۆچی لە دەزگایەك خزمەت دەكات و وەك خۆشی باسی لێوە دەكات هەمووی گەندەل بێت لەكۆتایش دا هەر راستی سەردەكەوێت باشتریش وایە بۆ ئێمەی كورد ئاگاداری جموجۆلی دوژمن بین كە چون پلان لەدژی كورد دادەریژن.
ئیتر هەر بژین كورد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە