کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاکه‌ حه‌مه‌ فرمێسکی تیمساح ئه‌رێژێت

Tuesday, 31/03/2009, 12:00


کاکه ‌حه‌مه‌ چه‌پکه‌گوڵ له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌له‌بجه‌دا ئه‌نێت.
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان له‌سه‌رمه‌زاری شه‌هیدان نوسیویانه‌مه‌منوئه‌به‌عسی بێته‌سه‌ر ئه‌م مه‌زاره‌، منیش ده‌ڵێم ده‌بوایه‌ئه‌وه‌شیان بنوسیایه‌ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوو له‌تاڵانی و کاولکردنی ئه‌مشاره ‌بۆی نیه ‌پێبخاته ‌ده‌روازه‌ی شاره‌که‌مان، دیاره‌ هه‌له‌بجه‌ییه‌کان له ‌بیریان چووه‌ته‌وه که ‌تاوانباره‌کانی خنکاندنی ئه‌م شاره ‌کێن، له ‌به‌رامبه‌ر علی کیمیاویدا کۆمه‌لێک علی کیمیاوی هه‌ن. له‌م به‌شه‌یاندا له‌ کاکه‌ حه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێ ئه‌که‌م خوا فرسه‌تم بات ئه‌وانی که‌ش له‌ داهاتودا بڵاو ئه‌که‌مه‌وه‌.
کاتێک به‌رنامه‌ی گرتنی هه‌ڵه‌بجه ‌له‌لایه‌ن ئێران و پارتی و یه‌کێتی و کاکه‌ حه‌مه‌ی حاجی محموو داڕژرا ، بۆ هه‌نگاوی یه‌که‌م کاکه‌ حمه‌ کۆنترۆلی ڕێگای هه‌له‌بجه ‌تا پردی زه‌لم بکات ، کاتێک هێرشه‌که‌ ده‌ستی پێکرد و هه‌له‌بجه‌یه‌کان له‌شار هه‌ڵهاتن و به‌ره‌و سلێمانی ڕایان کرد و کاکه‌ حمه ‌به‌مه‌ی زانی بڕیاری ته‌قاندنه‌وه‌ی پرده‌که‌ی زه‌ڵمی دا و ته‌قاندیانه‌وه‌، به‌مه‌ رێگای سلێمانی له‌خه‌لکه‌که ‌گیراو ناچاری به‌ره‌و شار گه‌رانه‌وه ‌و به‌م جۆره ‌له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه ‌ڕێگایان له‌ده‌رچونی دانیشتوانی شار گرت به ‌ناچاری خه‌لکه‌که ‌گه‌رانه‌وه‌ ناو شار و له ‌ژێر زه‌مینه‌کاندا خۆیان حه‌شاردا بۆ رۆژی دووایش رژێم کیمابارانی کرد و ئه‌و کاره‌ساته‌ ناهه‌مواره‌ رویدا هه‌له‌بجه‌ش بوو به ‌گۆرستانێکی ترسناک و له ‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا خنکێنرا. هه‌ر پاش ئه‌م کاره‌ساته ‌ترسناکه‌ خێرا کاکه‌ حمه ‌و هاوپه‌یمانه‌کان وه‌ک گه‌له‌گوورگ که‌وتنه‌ که‌لاکی شار و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ‌وه‌حشییه‌ت به‌لاشه ‌و شاره‌که‌وه‌ کرا و که‌وتنه‌ تاڵان و برۆی ماله‌کانه‌وه ‌ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌ی سه‌ره‌وه ‌ئه‌بینن ئه‌و براده‌ره‌ گوڵ له ‌سه‌ر مه‌زاری پیروزی شه‌هیدانی ئه‌و شاره‌ دائه‌نێ بێ ئه‌وه‌ی ویژدانی موحاسه‌به‌ی بکات و فرمێسکی تیمساح هه‌ڵ ئه‌رێژێ. مێژووی ئه‌م علی کیمیایه‌ی ئێمه‌ش زۆر که‌متر نیه ‌له‌ویتر، ئه‌وه‌تی ئه‌م کاکه‌ حه‌مه‌ هه‌یه ‌ڕابردوی پڕه ‌له‌ خیانه‌ت و جاسوسیی له ‌ژێر په‌رده‌ی کوردایه‌تیدا 
کاکه‌ حه‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ خوێنده‌واری نییه‌ و خۆی به‌ زۆر فێرکردووه‌ و سه‌ری له‌ هه‌ندێ ستدا ده‌رده‌چی، به‌ڵام له‌ ڕازیکردن و فریوفێڵکردندا شاره‌زایه‌، ده‌چیته‌ هه‌ر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌که‌وه‌، به‌ دڵی ئه‌وان قسه‌ داکات، فرمێسکی تیمساح ده‌ڕێژێ، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر بزانێت له‌ کۆڕێکدا خه‌ڵکه‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتین، ئه‌میش وه‌کو ئه‌وان هێرش و ناره‌زایی ده‌رده‌بڕێ، ئه‌گه‌ر دژی په‌رله‌مان قسه‌ بکه‌یت و گاڵته‌یان پێ بکه‌یت، ئه‌و به‌ چه‌ند نوکته‌ و قسه‌ و ڕووداوی ناو په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ ده‌تهێنێته‌ پێکه‌نین
بڕوا به‌م کابرایه‌ مه‌که‌ن، هه‌موو گیانی پڕه‌ له‌ فروفێشال و ساخته‌کاری، ئه‌وه‌ی که‌ ڕاستیییه‌ و جێگای گومان نییه‌، ئه‌م کاکه‌ حه‌مه‌یه‌، پیاوی ئێران و ئیتیلاعاته‌، پیاوی جه‌لال و مه‌سعوده‌، پیاوی سوریا و تورکیایه‌، پیاوی مالکی و هه‌موو شوێنێکه‌، به‌لای ئه‌مه‌وه‌ سیاسه‌ت یانی په‌یوه‌ندیکردن به‌ دوژمنانی کورده‌وه‌ پاره‌ و سامان پێکه‌وه‌نان.
با له‌ کۆتاییدا ئه‌م پرسیارانه‌‌ ئاڕاسته‌ی کاکه‌ حه‌مه‌ش بکه‌ین: پێش چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ دیمه‌شق چونه‌ سه‌فاره‌تی فه‌ره‌نسا له‌ ڕێگای موته‌رجمێکه‌وه‌ داوات کردبوو که‌ ئاماده‌ن نهێنی و زانیاریی له‌ سه‌ر حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌ریمیان پێ بفرۆشن، ئه‌ویش له‌ به‌رامبه‌ر بڕێ پاره‌وه‌ که‌ مانگانه‌ سه‌فاره‌تی فه‌ره‌نسی بۆتان ببڕێته‌وه‌. ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌ یان درۆ؟ سه‌فیری ئه‌وسای فه‌ره‌نسی له‌م ڕه‌وشته‌ی تۆ تووڕه‌ بووبوو، وتبووی پێویستمان به‌ زانیاری تۆ نییه‌ و دوای ئه‌وه‌ ده‌ریکردبوویت، وتی چۆن سه‌رکرده‌ی حیزبێک وا ده‌بیت و خیانه‌ت له‌ حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ده‌کات، ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌ یان درۆ؟
دوا پرسیار: ئایا به‌لای تۆوه‌ حیزبایه‌تیکردن یانی ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندیی و چالاکییانه‌؟
....................................

محمد علی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە