نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان
Thursday, 09/07/2009, 12:00
بابەت / ئیقامە قودما
بەڕێز وەزیری تەندروستی هەرێم
ئێمە پزیشكانی دەرچووی ساڵی 2005 ماوەی دوو ساڵە دەوامی پزیشكی پلە بەندی ئەكەین, ئێستا و دوای ئەوەی كە ماوەی یاسایی خۆمان تەوەاو كردووە ئەتوانین ببین بە پزیشكی مقیم ئەقدەم, ئێستا وەك جەنابتان ئاگادارن ئیقامە قودما كراوەتەوە و چانسی وەرگرتن زۆر گران بووە, لەگەڵ ئەوەشا پزیشكانی دەرچووی 2006 كە تەنها شەش مانگ پلەبەندییان كردووە تەقدیمی ئیقامە قودمایان كردووە و لە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی هەموو مامەڵەیەكیان تەواو كردووە و كارەكانیان وەك ئێمە ئەڕوات, بە مەرجێك بەپێی یاسای وەزارەت پێویستە هیچ پزیشكێك تەقدیمی ئیقامە قودما نەكات تا ماوەی پلە بەندی تەواو نەكات كە دوو ساڵە (وەك ئێمە), بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی كاتی هەڵبژاردنە هەموو كارێكی نایاساییش ئەكرێت تەنها لەبەر ئەوەی دڵی كۆمەڵێك ڕاكێشن بەلای خۆیانا و دەنگیان پێ بدەن, ئایا بەڕای بەڕێزتان ئەمە گەندەڵییە یان یاری كردنە بە چارەنووسی ئێمەوە لەسەر حسابی هەڵبژاردن؟ ئایا جەنابتان وەك وەزیرێك ویژدانتان قبووڵ ئەكات كاری نایاسایی بكرێت لە وەزارەتەكەتاندا لەبەر خاتری هەڵبژاردن؟ ئێمە بڕوا ناكەین كەسیایەتییەكی وەك بەڕێزتان ئەمە قبووڵ بكات و دڵنیاشین ئەمەی كراوە ژێر بەژێرە و جەنابتان لێی بێ ئاگان, بۆیە ئێمە تكاتان لێ ئەكەین ئەم بێ بەرنامەییەی فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی هەیە سنوورێكی بۆ دابنرێت, چونكە گەندەڵی بە گەندەڵی چارەسەر ناكرێت.
هیوامان بە جەنابتانە, ئیتر هەر سەركەوتوو بن.
سوپاس بۆ كوردستان پۆست بۆ گەیاندنی ئەم نامەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست