هێلکەکەی پارتی لە سەبەتەی کابینەی هەشتدا
Monday, 13/01/2014, 12:00
تا ئیستا هه موو ئاماژەکان ڕوویان لەوەیە کە کابینەی هەشت کابینەی یەکێتی و پارتی لەلایەک و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەکی تر دەبێت و وەک دەڵێن بنکە فراوان دەبێت , لەم نێوەندەدا ئەوەی پێویستە کە ئێمە خۆی لێ لانەدەین و بە داهاتووی نەسپێرین ئەوەیە کە بەڕێوەبردنی حکومەتی داهاتوو ئەوەندە ئاسان نابێت و سەرەڕای بەشداری ئۆپۆزسیۆنیش دوور نییە گەورەترین قەیرانی سیاسی ڕووبدات کە هەموو هێزە سیاسییە بەجوڵەکان لەبەرامبەریدا دەستەوەستان بوەستن چونکە ئەوەی دەخوێندرێتەوە و دەبینرێت ئەم زەواجە سیاسییەی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی چەند ساڵی
ڕابردوو تەنیا فراوانکردنی مەیدانی ململانێکەیە لە پەرلەمانەوە بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و یەکە بەڕێوەبەرێتییەکانی تر.
وەک دەبینین لەم چەند ساڵەی دووایدا پارتی لە باڵەفڕکێدایە بۆ ئەوەی پەکەکە ئاسا پەل بهاوێژێت بۆ هەر سێ سنور و وەک حزبێکی نەتەوەیی لە باکور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نمایشی سیاسی بکات، ئەگەر تائێستا هیچ دەرفەتێک نەڕەخسابێت بۆ هەڵهێنانی ئەم هێلکەیە پێم وایە لەم کابینەی حکومڕانیەدا پارتی ئەم هێلکە سیاسییە لە کابینەی هەشتدا هەڵدەگرێتەوە چونکە سەرقاڵکردنی یەکێتی و گۆڕان بە کێکی حکومڕانی و بۆ ماوەیەک خوڵقاندنی جۆرێک لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و بێ جووڵەیی شەقام و لەولاشەوە شەڕە دەنوک و زمان لەیەکدانی گۆڕان و یەکێتی دەرفەتێکی باش بۆ پارتی
دەڕەخسێنێت.
لە کوردستان دا هیچ حیزبێک نەیتوانیوە پرسی پڕۆژەی نەتەوەیی بوروژێنێت وە هە رکاتێک باسیان باسێکیان لێوەکردبێت بە دە نگێکی نزم بەگوێی خەڵکیدا چپاندویانە و ئاوڕێکی پشتەوەی خۆیان داوەتەوە نە وەک وڵاتانی دڕاوسێی هە رێم لێیان زیز ببن و دەنگۆی کوردایەتی و پڕۆژەی کوردایەتی سەری بەرژەوەندی حزبی و ڕێککەوتنی دراو و بەڵێنی بەردەوامی حکومڕانیان بخوات.
حکومەتی داهاتوو , پارتی دەست کراوەتر دەبێت بۆ ئە وەی دە ست بخاتە پارچە کانی تری کوردستان چونکە دراوسێ سەردەستەکان ڕێگە ی ئە وەیان بە پارتی داوە کە دە ست کراوە بێت لە دروست کردنی حیزب بە ناوی خۆیە وە لە پێناو لێدان لە بەرژوەندی باڵای کورد هەروەک بینیمان تورکیا ڕێگە ی بە پارتی دیموکراتدا حیزبیک بە ناوی خۆیە وە دابمە زرێنێت و بۆ لێدان لە هە ژمونی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی لیستی کوردی لە کە رکوک هە روە ها ئە وسە ردانانە ی نیچیرڤان بارزانی بە ناوی تە عزیە و پە رە پێدانی ئابوری بۆ ئێران ئە نجامی داون بووە هۆ ی لە دایکبوونی حیزبی پارتی
دیموکراتی کوردساتنی ئێران ئە مە ش لە پێناو کە م کردنەوەی هە ژمونی پارتی ژیانی ئازاد ی کوردستانی ئێران, پارتی لە داهاتوودا دە ست ئە کات بە کێشانە وەی ئە و کە سانە ی کە سە ر بە خۆیە تی کە لە حیزبە کانی وەک(دیموکرات وکۆمە ڵەو شۆڕشگێڕان...هتد)ئە مە ش زۆر بە ڕوونی دە رکە وت لە کاتی هەڵبژاردنی پە رلە مانی ئەمجارەدا سە رکردە کانی ئە م حیزبانە زۆربەیان پە نجەیان وەک خۆیان وتەنی بەخەنە بووە .بۆیە ئیرانیش بەرژەوەندی لەوەدایە کە حیزبێکی کوردی بەناوی پارتی لە ئێران دروست بێت خۆی هە ڵی سوڕێنێت بۆیە پارتی ئە وەی بۆدەرکە وتووە کەلە سیاسە تدا
توانیویەتی گۆڕان ویە کێتی بە جێ بهێڵی و کەوتوەتە لاسایی کردنەوەی سیاسەتی پەکەکە لە دامە زراندنی حیزب بەڵام دوور لە پڕۆژە ی نە تە وەیی پە کەکە بۆپارچە کانی کوردستان لەمەشدا پارتی بۆی دەرکە وتووە کە دەتوانێ سە رکە وتووبێت لەبەرامبەر پەکەکە هە روەک کورد وتەنی تێکدانی بینایەک ئاسانترە لە دروست کردنی چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت پارتی دەست کراوەترە لە پارچە کانی تری کوردستان وە لەم دۆخەدا پارتی باش دەزانێت بۆ پێکانی ئەم ئامانجەی ململانێیەکی دورودرێژی لەبەردەمدایە لەگەڵ پەکەکەدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست