کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەلێکی پاشکۆ لە ئیسلامدا بونی نییە !

Sunday, 28/09/2014, 12:00


کورد گەلێکی موسلمانە جا چۆن بۆتە ئیسلام ئەمە بابەتێکی ترە، ئەگەر ریفراندۆم بکرێت لەسەر ئاینیی ئیستای و رابوردووی ئەنجامەکەی بریار ئەدات .
هیچ کاتێکیش ئیسلام نەبۆتە فاکتەرێکی خێر و بەرەکەت بۆ گەلی کورد، زۆر دوور ناکەوینەوە بۆ مێژوو بە درێژایی (٩٥) ساڵی رابوردوو لەگەڵ وولاتانی عارەبی ئیسلامی بە یەکەوە لە وولاتێکی وەکو عێراق بە زۆر لکێنراین بە بێ ویستی خۆمان .
کورد لەم ماوەیەدا تەنها پشت و پەنای شاخەکانی کوردستان بوو بە درێژایی ئەم مێژوە بۆ ساتێکیش کورد خەباتی پێشمەرگایرتی نەوەستانوە لە پێناوی مانەوەی پێناسەی گەلەکەیدا.
دەسەلاتی عارەبی ئیسلامی بە هەموو شێوەیەك درێغی نەکرد لە سەرکوت کردنی گەلیکی موسولمانی بێ پشت و پەنای وەکو کورد وە بە کافریش ناوزەند ئەکراین هەموو سەرومالمان حەلالی شەرەکانیان بوو بە فتوای دەسەلاتدارانی عارەبی ئیسلامی.
بەڵی چۆن کاتی خۆی بە بێ ویستی گەلی کورد لکێنراین بە عێراقی عارەبیەوە بە هەمان شێوەش بە زۆری شمشێر لەسەر گەردن کوردیان لە دینی خۆی هەڵگەرانەوە .
ئێستاش ئەم دینە بۆ کورد نامۆیە جێگەی نابێتەوە وەکو پاشکۆ هەلس و کەوتی بەرامبەر کراوە ، ئەگەر وانیە عارەبی ئیسلامی بە هەموو وولاتانیەوە لەسەر ئەنفال و هەڵبجەو شەنگال و کۆبانی نەهاتنە وەلام، بێدەنگیش مانای رازی بونە.
داعش بۆ هێرش ئەکاتە سەر کورد ئایا کورد دینێکی تری هەیە دژ بەوان،
پرسیار زۆرە ؟ ئەگەر وانیە ؟
بۆچی دژایەتی گەلێکی کوردی ئیسلامی ئەکرێت؟
بە مەرجێك هەر چوار لامان خۆیان بە گەرەترین خەلافاتی ئیسلام ئەزانن ، کوردیش وەکو ئەوان خوا دروستی کردوە ئەی ئەمانە چۆن دژایەتی دەسکردی خواوەند ئەکەن، کاتێکیش کاتی بانگدانە کوردیش لەهەمان سات و کاتی دراوسێکانماندا ئەچیتە سەربەرمال و نوێژەکەی ئەکات لەکاتی جەژنەکاندا هەمان رۆژ جەژنە ئاینیەکان ئەکەین.

ئایا جیاوازی چیە لەم نێوانەدا ؟ پرسیار زۆرە .
ئەگەر کوردستان جوگرافیەکەی لە ئەوروپای رۆژهەلات بوایە (هەڵکەوتەی ئەم جوگرافیام چەند سالێك بەر لە ئیستا لە نوسراوێکدا نوسیبومە).، بێگومان بەم دەردەی ئێستا نەئەچوین و لە مێژبوو وولاتی خۆمان هەبوو چاکترین دراوسێ و چاکترین پەیوەندیمان ئەبوو لەسەر ئاستی جیهان.
سەرکردایەتی کوردیش پشکی گەورەی بە ئەکەوێت لە باش پیادە نەکردنی پەیوەندیەکانی، کێشە ناوخۆیەکان کلیلی هاتنە ژورەوەی داگیرکەرانە، هیچ سەرکرداتیەك ئامادە نیە لە خۆی ببورێت و ئازایانە بریار بدات لەسەر مافە چارەنوسسازەکانی گەلی کورد و پاراستنی یەکریزی.
ئێستاش وولاتانی ئەوروپا و ئەمریکا وەکو مرۆڤایەتی هاوکاری کورد ئەکەن .
هیچ کاتێك چاوەڕیی وولاتە ئیسلامەکانی دراوسێ ناکرێت چونکە خۆیان دروست کەری ئەم بارو دۆخە نالەبارەن کە بەسەر گەلی کوردا هێناویانە لە دەستیان دێت مێژوویەکی تاڵی تر بۆ کورد دووبارە بکەنەوە.
لە ئیسلامدا پاشکۆ بونی گەلێکی تر مانای نیە ، داعش دروست کەرو هاوکاری تەواویان لەلایەن وولاتانی دراوسێیی دژ بە کوردە ئەکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە