دلشاد شەهاب و علی سندی: دوو وەزیرى گهندهڵ و پیسخۆر
Tuesday, 09/04/2013, 12:00
کۆنه پارتییهک
لەم كابینەى حەوتەمدا، بازەكە نیشتۆتەوە لەسەر ئەم دوو كارەكتەرە بۆگەنە، هاوڕێیەكى زۆر تێكەڵ لەمنداڵیەوە لەگەڵ دلشاد تەواوى معلوماتى هەردوو وەزیرە نزیكەكەى كاك نێچیرڤانى ئامادەكرد تا هەندێك لە ڕەشى و شاردراوەیان كەشف بكەین بۆ گەلەكەمان.
دلشاد شەهاب، لەناكاو بوو بە سەركردایەتى قارتى وە سەرۆكى فراكسیۆنى پارتى لە پەرلەمان، وە دواتر وەزیرى شارەوانى، تەنیا كەسێك نی یەلەناو ئەم حزبە، ئەم هەموو شانێانەى پێ درابێ لەم ماوە كەمەدا، وە ئێستا یەكێكە لە موعتەمیدەكانى نێچیرڤان بارزانى.
دلشاد شەهاب، بارزانى نی یە، خۆى سەرەتا دەیگوت ئەگەر باوكم پێشمەرگە بوایە ئەنفال نەدەكرا، بۆیە قەناعەتى ماڵى بارزانى لەسەر ئەم جۆرە كەسانە ئەوەیە حسابیان بۆ نەكرێت، خۆیان كارەساتیان بەسەر خۆیاندا هێناوە، دلشاد شاهێدى گشت خوێندكارانى حەریر ئەندامێكى كاراى (یەكێتى خوێندكارانى بەعس) بوو، لە ڕاپەرین استمارەى كەوتە دەست بەرەى كوردستانى، بیانووى ئەوەبووە لە ترسی بەعس بۆتە بەعسی پلەى لە حبی بەعس (نێیر).
ستار ێادق دەڵێت، من فێرى كارو كاسبیم كرد، دینارى نەبوو ئێستا بۆتە ملیاردێر بێ وەفابوو لەگەڵم، پشتیوان ێادق دەڵێت ئێمە لە لق دروستمان كرد ئینجا بۆ ماستاو گرتنەوە بۆ نێچیرڤان زانیارى درۆى لەسەر لقى دوو بە نهێنى دەدا مەكتەبى نێچیرڤان سپی دەكردە ڕەش، نەوزاد هادی دەڵێت بەخوا حالى نێچیرڤان باشە دلشاد و دكتۆر علی كلیلی عەقلی ئەوبن، منیش اهمال بكرێم ئەو منداڵە چى كردووە ئەمر بە ئێمە بكات.
دلشاد خاوەنى(10.000م2) دە هەزار متر زەوی یە بەرامبەر چێشتخانەى داوە، كردوویەتیە یاریگا وە ئێستا ساخوتمانێكى بەرزى لێ دروست دەكات، (8) خانووى گەورەى هەیە.
كەسایەتى دلشاد بریتی یە لەمەخەنەتى وە دوو ڕووى وە بەخیلى لەگەڵ بەنى بەشەر پاك نى یە، ئەم سیفەتانە هاوكاربوون بۆ بەرزبوونەوەى دلشادی موزەوەر، قیادەى پارتى تەعەجوب داماوە لەم پاسدانەى ئەم كەسایەتیە بۆگەنە.
دكتور علی سندی، دوواى شكستی شۆرشی ئەیلول رشید سندی ئەندامى قیادەى پارتى بووە ئامر هێزى شۆرش بووە لەگەڵ براكانى هاتنەوە (بەغداد)، علی سندی برازاى رشیدە، رەغمى ئەوەى كاك ادریس ئاگادارى كردبوون ئەم هەڵە مێژوویە نەكەن.
ئاشكرایە لە بەغدا بەرەسمی چوونە باوەشی(بەعس) بەرەسمی بوون بە موخابرات وە بەعسی، ئەگەر كوردێك لە بادینان كارێكى لە حكومەتى بەعس هەبوایە، بێ دوو دڵى لە ماڵى رشید سندی و علی سندی دەبوو بەو هۆیە ئەمانە لە رژێم نزیك بوون، ئەوە دكتۆرەكانى لەگەڵ دكتۆر علی سندی بوون بزانن چی بوون.
دكتۆر علی سندی بازەكە لەسەرى نیشتەوە بوو بە گەورەدزى ئەم سەردەمە، نەخۆشخانەى دڵ وە كارگەى دەرمانى هەولێر بە شەخسی دروست كرد، داهاتەكەشی تەنها ئەو دەزانێ چەندە، سەرە راى ئەوەى حكومەت پارە دەدات بۆ میزانیەكەى ئەم دوو شوێنە ،مانگانە چەند ملیۆنەك دۆلار بۆ علی دەبێ ئاخوا لەگەڵ كێ شریكە، كەى بووە وەزیرى پلان دانان پزیشك بێ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست