یەكێتى لە سنورى خۆیدا سیفەتى بەعسى هەڵگرتوە .
Saturday, 13/03/2010, 12:00
یەكێتى دواى ئەوەى لەهەڵبژاردنەكەى 25/7ى ڕابردوو توشى شكستى گەورەهات بەڵام لەهەڵبژاردنەكەى ئەمجارەیدا ویستى بەزەبرى هێزوو چاوسوركردنەوەو توقاندنى خەڵك دەنگ بەدەست بهێنێت ، بۆیە هەرزوو یەكێتى كەوتە هەوڵى ئەوەى لەكاتى هەڵبژاردندا چى سەربازوو دەزگاى ئاسایش و پۆلیس هەیە هەمووى لەخزمەتى خۆیدا بەكارى هێناو لەبەردەم بنكەكانى دەنگداندا بێ ئەوەى كۆمسیۆن لێ پێچینەوەى لەگەڵدا بكات چاویان لەخەڵكى سوردەكردەوەو بەزۆر لەگەڵ خەڵكى موچەخۆر دەچونە ژوورەوەو دەنگیان پێ دەدان و پێیان دەوتن گەر دەنگ بەئێمە نەدەن مووچەكەتان دەبڕین ، بەلێ ئەمەش سیفەتێكە لەبەعسیەكان بۆى ماوەتەوە كاتێك بەعسەكان بەزەبرى هێزو ئەمنەكانیانەوە دەپڕژانە نێو خەڵك و دەیان ویست خەڵك چاوترسایى بكەن ، بەڵام خەیاڵتان خاوە جەلالیەكان باش بزانن ئەمە هێزى گەلەو پاڵ نەرى گەندەل و زورداروو ئێوەى دیكتاتورە ، هێزى گەل نەوەك هەرلەئێوە ناترسێت بەڵكوو ئیوە ئەمڕۆ لەم هیزەى گەل بترسن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست