کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


رونكردنەوەیەك لە عومەر شاوریەوە بۆڕای گشتى

Thursday, 01/03/2012, 12:00




ڕۆژنامەى روداو لە ژمارە (201چاوپێكەوتنێكى لە گەڵ من دا كردوە سەبارەت بە كێشەكانى دیموكراسیخوازان بەڵام ئەوەى جێگاى سەر سوڕمان و سەیربوو بەلامانەوە بەمانشێتێكى گەورە لە لاپەڕەى یەكەم و ئاخیرى ڕۆژنامەكەدا وە لە سایتى روداونێت دا نوسراوە تاوەكو 600 ملیۆن دینارمان نەدەنى ئێمە بارە گاكانمان داناخەین من لێرە وە بەهەموو خوێنەرانى ڕادەگەیەنم من باسى 600ملیۆن دینارم نەكردووە ...بەڵام دوور لە كارى ڕۆژنامەوانى ڕۆژنامەى روداو نازانم بۆچى و بۆ كێ بەم شێوەیە و ئەم 600 ملیۆنەى لە كوێوە هێناوەو كردویەتى بە مانشێتى رۆزنامەكە ى؟ من تەنها ئەوەم وتوە كە بەپێى یاسا هەڵسوكەوتمان لە گەڵ نەكراوە ئێمە لە سەرداواى خۆمان و بەنوسراوى خۆمان داوامان كردوە ئەم بڕە پارەیەى كە وەكو بودجە پێماندراوە لە لایەن حكومەتى هەرێمەوە خۆمان ڕامانگرتوە بۆ دووساڵ دەبیت ،ئێمە پێمن وایە تائەو ڕۆژەى بڕیارى دادگاى تەمیز یەكلاى بۆتەوە دەبوایە وەك مافێكى یاسایى خۆمان بودجەكەمان بۆسەرف بكرێت ،بۆتەتسفیە كردنى قەرزى كرێ ى بارەگاكانمان و ئەو كادرانەى موتەفەریقانەى حزب كەبۆماوەى دووساڵە هیچ یارمەتیەكیان وەرنەگرتووە ...بەڵام ئەو برادەرە هاتووە مەسەلەى پێدانەوەى ئەو بڕە پارەیەى بۆكردووین بە مەرجى داخستنى بارەگاكانمان،ئێمەڕاى دەگەیەنین بۆ ئەوە دروست نەبووین بەروداوێكى بچوكى لەم جۆرە بڵاوەى لێبكەین بۆیە ئیستا بەناوێكى ترەوە كار دەكەین كە هیچ پەیوەندى بەناوەكۆنەكەوەنیە لە كوردستاندا هەر ئێمەش نین بەبێ موڵەت كاربكەین دەیان حیزبى سیاسى هەیە كە تاكو ئیستا مۆڵەتیان نیە بارە گاوپۆلیسو بودجەشیان هەیە،ئێمە لەخەباتى خۆمان بەردەوام دەبین،داواى مۆڵەتى یاسیى دەكەینەوە لەژێر ناوێكى تردا،مەسەلەى پارەو پول و شتى لەو جۆرە هیچ كات ئەولەوێتى لاى ئێمە نەبووە،ئەو ڕۆژنامەیە خۆزگە كەئەوەندەى خۆى بەو مەسەلەیەوە ماندوكردووە نیو هێندەش بەوەوە خۆى ماندوو بكردبایە كەئەو بڕیارەى مۆڵەتى یاسایى لەئێمە پێوەرگیراوەتەوە چەند یاسایى یەو چەند باساوێكى لاوازە،بیزانیبایە كێ غەدرى لێكراوەو كێ غەدرى كردووە ئەو كات ئەم مەسەلەیەشمان بەلاوە ئاسایى دەبوو،بەڵام ئەم هەڵویستە و ناشیرینكردنەى ئێمە كەهەموو مەسەلەكانى بەبارەوە كرێداوە دەمانخاتە ئەو رادەیەى كە كومان بكەین لەبێ لایەنى ئەو كەسەى رێپۆرتاجەكەى كردووە كەبەدەستى ئەنقەست و هاندانى كەسى تر ئەوەى كردبێت............






 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە