بۆ بنكەكانى جەماوەرى راپەرین لە سڵمانى و دەوروبەرى
Thursday, 17/02/2011, 12:00
ئەى پێشمەرگەى شانەكانى خەباتى نەهێنى گەلى كورد ئیمرۆ چاوەروانى هێزو بازوى نەبەزتانە راپەرن راپەرن كاتى راپەرینە بەهیچ شێوەیەك رامەوەستن چونكە ئەمە ئەو رۆژەیە كە ئێوە چاوەرێتان دەكرد مەترسێن لە هێزە لەرزۆكەكانى زێرەڤانى بنەماڵە ئاشبەتالەكە.
ئێوە ئەى گەردەلول ئاساكان رێكخستنەكانتان زۆر پتەوە بەپێى نەخشەى دیارى كراو برۆن بۆ پێشەوە پێشمەرگە دێرینەكان لەگەل ئێوەن فەرمانبەران لەگەل ئێوەن دایك و خوشك وكەس وكارى شەهیدان لەگەل ئێوەن رۆشەنبیرو چاكسازان لەگەل ئێوەن...دمتان خۆش كە پێتان گوتن(چۆلیكە ئەم كورسیە میللەت هەمووى برسیە).
ئەى شێرە كورانى سڵیمانى وا ئەم رۆژەیە كە ئۆقرەى نەهێشتنى دیكتاتۆرتان لێ نەمابوو دەسا مەوەستن هەر هێزێك نێوچەوانتان ماچ نەكات هیچ رەحمیان پێ مەكەن .
جەماوەرى سڵمانى راپەریو ئێوەى نەبەز كەى قبولتان كردوە ئاشبەتال و چلپاوخۆرە بێ رەوەشتەكان یارى بە كەرامەتان بكەن ...لێانبدەن لە گۆریان بنێن ئەو هێزەى ئەوان فیزى پێ لێدەدەن وەك بووكە شووشەكەى رژێمى لەناوچووى بەغدایە ...لاوان جوامێران لێان وەرنە دەست لە خوێنى رژاوى راپەریوان هەرگیز خۆش مەبن. لێان دەن بەدار بە بەرد بە ئاسن و بە پێڵاوەكانتان دەریان بكەن لەم شارە پێیان بلێن ئیتر ئەم شارە شوێًنى دیكتاتۆرە گەندەلچیەكان نیە
هەربژین بۆ كورد برۆن بۆ پێشەوە بۆ دەربەدەر كردنى گەندەڵچیكانى سەردەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست