کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


31 ى ئاب كۆرەوى دووەمى جەماوەربوو

Monday, 08/06/2009, 12:00


ئەمیر پشدەرى دواى داگیركردنى شارى هەولێر لەلایەن هاوپەیمانیەتى سەدام وبارزانى ئەوهاوپەیمانیەتەى كەبەگەورەترین خیانەتى مێژویى دەژمێردرێت ئەورۆژە شوومەى كەئابرووى رژێمى سپى كرد جەماوەرى شارى هەولێرو هەموو شارەكانى ترى كوردستان لەترسى پارتى و هێزەكەى سەدام وەك بەسەرهاتەكەى ساڵى 1991 ى لێهات . كۆرەوى ساڵى 1996 بەرەو كێلێ و زەڵێ و سلێمانیش بەرەو ئێران برادەرانى ى. ن.ك بەخاوو خێزانەوە هەڵاتن وشارەكانیان جێهێشت ئەو كۆرەوەش دەیان منداڵ و ژن وپیرى لێكەوتەوە ، پارتیش هەموو شارەكانى خستە ژێر دەسەڵاتى خۆى سەدان بازگەى دروست كرد وهەزاران هاوڵاتى بێتاوانى دەستگیر كرد بۆزیندانى ئاكرێى بەڕێدەكردن تاكو ئێستاش بەدەیان كەس بێسەرو شوێنن و چارەنووسیان وونە كەكەس نازانێ گوللەباران كراون یاخود هەرلەزیندانەكاندا ماونەتەوە وەزۆریشیان لەژێر ئەشكەنجەى جۆراوجۆرى نائینسانى گیانیان لەدەست دا ئەم بارودۆخە گەیشتە چل رۆژ وادیاربوو مام جلال لەگەڵ ئێران رێك كەوتن چەند راجیمایەك وچەند دۆشكایەكیان وەرگرت ، ئەم جارەیان مام جلال جڵەوى گرتنەوەى چەندشارێكى گرتەوە ئەستۆو هێزەكانى پارتیان راوەدوناو لەسنوورى سلێمانى ورانیەو كۆیە بەڵام مسعود بارزانى لەسلێمانى بەجێمابوو بەوهۆیەوە لەرێگاى چەمچەماڵ / كەركوك گەرایەوە بۆ هەولێربەڵام كەدەكەوێتە ناوشارى كەركوك خەڵكى كەركوك كەمینیان بۆ داناو بەتەماتە تەماتە بارانیان كرد بەپەلە خۆى گەیاندەوە هەولێر ، هەردواى دوو رۆژ دیسان پارتى هێرشێكى ئەنجام دایەوە بۆ راونانى یەكێتى تاكو شوێنى جاران وئەمجارەشیان خەڵكێكى زۆر كوژران وبریندار بوون بەڵام پارتى ئەمجارەیان سلێمانى پێنەگیرایەوە وابوو لەنزیك شارۆچكەى دوكان (تەحسین شاوێس)ى بكوژى مامە ریشە كوژراو گۆر بەگۆر بوو هێزەكەى پارتى كشایەوە بۆ هەولێر ، بۆیە ئێستا پرسیار دێتە ئاراوە كەخەڵك پرسیار دەكەن دەڵێن : خێربوو پارتى ویەكێتى بەیەك لیست بۆ هەڵبژاردنى ئەمجارە دادەبەزن ؟
باشە خۆ ئەوانە لەرۆحى ئەقڵ و بیرو باوەرەوە بەخوێنى یەكتر تینووبوون ! بەخواسەیرە ! ئەبێ كوردایەتى و حیزبایەتى بەمشێوەیەبێ ؟ قسەیەكى مەسعوده‌ هی ئیدریسه‌ نازانم بیركەوتەوە كەساڵى حەفتاكان باسى كردبوو لەدیوى ئێران ووتبووى (من ئەگەر شۆڕشم پێنەكرێ شۆرش تێك دەدەم) ! بەڵام كە ئەم دوو دكتاتۆرە یەكیان گرت لەترسى دەرنەچوونیان بووە وەكە مرۆڤ كەبیر لەبەرهەمى ئەم دوو دكتاتۆرە دەكاتەوە رووبارى خوێنى ئەم هەموو گەنج ولاوە بێتاوانەى پێ هەڵبەست . تۆ بڵێى لەهەڵبژاردنى ئەمجارە ئەم هەموو خاوەن شەهیدەى كەبەدەستى هەردوو دەسەڵات شەهید كران دەنگ بدەن بەم دوو دەسەڵاتە باوەر ناكەم كە خەڵكانێك رۆڵەكانیان لەدەست دابێ بەهۆى شەرى براكوژى دەنگیان پێبدەن بەبۆچوونى خۆم وای دەبینم و هەرواشە یەكبوونى ئەم دوو بنەماڵەیە بەدایەزینیان بەیەك لیست گەورەترین زیان بوو كەلەخۆیاندا بۆ بەدەست هێنانى دەسەڵاتیان چونكە جگە لەكەس وكارى شەهیدو ئەنفال جەماوەریش لەهەردوو دەسەڵات زۆر بێزارن وەباش ئاگادارن كەسەركردەى هەردوو حیزب لەجاشایەتى درێغیان نەكردووەچى باشیان بۆ ئەم میللەتەش نەكرد بۆیە لەترسى دەرنەچوونیان پەنا بۆ هەموو سەرلێشێوانێكى خۆیان دەبەن هەروەك چۆن پارتى داواى هاریكارى لەرژێم كرد ببێ بەهاوپەیمانى بۆ لەناو بردنى رۆڵەى كورد دورنیە پەنا بۆ هەموو كارێك ببەن كە دوربێ لە بیرو هزرى جەماوەرى گەلەكەمان من لەم سایتە جوان و رەوان بێژەوە كە ڕاستگۆیى و بیرى ئێمەیە شۆرشگێرانە بانگەواز دەكەم و دەڵێم ئەوى جەماوەرى خۆراگرى كوردستان كاتى دەنگ دانت بۆسەر سندوق دەنگ مەدە بەلیستى كوردستانى چونكە ئەوان كوردستانى نین بەس بەناو نەبێ ئەوەى پەرۆشى كوردو كوردستانى بێ ستەم ناكات و جەماوەرەكەى ناچەوسێنێتەوە جاێكى تر دەڵێم دەنگ مەدەن بەولیستەو دەنگ بدەن بەلیستى گۆڕان هەربژى كاك نەوشیروان ئێوەش هەرشادو سەركەوتوو بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە