دەستدریژی بۆ سەر خەلکی نارازی خۆنیشاندەران تاوانە و بەزووی ڕایگرن

Thursday, 17/02/2011, 12:00




ئەمرۆ خەلکی سلێمانی بۆ نارەزایەتی دژی گەندەلی و هەلگرتنی کۆمەلێک داواکاری بۆ چاکسازی و عەدالەتی کۆمەلایەتی خۆنیشاندانیان ئەنجامدا. سەرەنجام پارتی خیلەکی و تاوانباری بنەمالەی بارزانی توانای بینینی خەلک و داواکاریەکانیان نەبوو، بەو هۆیە لەبەردەم لقی چواری پارتی خیلەکی بارزانی خۆنیشاندانەکەیان خەلتانی خوێن کرد. سەرباری ئەوەی سەرانی مافیای یەکیتی راستەوخۆ هاوبەشن لە پلانی خڵتانکردنی خەلکی سلێمانیدا بەلام ئەوە هیچ بەهانەیەک نییە بۆ ئەوەی کە راستەوخۆ پارتی و سەرانی خێلەکی بارزانی و هەموو دەزگاکانی دەسالاتداران تاوانبارانی یەکەم نەبن.
خەڵکی سەرتاسەری کوردستان
خەڵکی ئازادیخواز و عەدالەتخواز
ئەوتاوان و دەستدرێژیەی کە کراوەتە سەر خەلكی نارازی و خۆنێشاندەران بە هیچ شیوەیەک لێخۆشبوونی نییە و دەبێت تاوانباران بدرێنە دادگا و راستەوخۆ سزای تاوانی خۆیان وەرگرن.
خەلكی کوردستان با هەموومان یەک دەنگ لەبەرامبەر دەسەلاتدارانی مافیا و گەندەڵی دەسەلاتدارانی خێلەکی پارتی و یەکێتی راوەستین و پییان راگەیەنین کە بە زووی هێزە میلیشیاکانیان شار و شوینی نیشتەجێبوونی خەلک بە جێبهێلن، شار و دەسەڵات بە نوینەرانی راستەقینەی خەلک رادەستکەنەوە.
هەموو خەلکی کوردستان
باهەموومان بەزوویی و سبەێنی ١٨/٢ بکەینە هاتنەمەیدانی سەرتاسەری کوردستان و کۆتایی بە دەسەلاتی خیلەکی بهێنێن. ئێمە خەلکی کوردستان شایستەی ژیانێکی باشتر و ولاتیکی ئازاد و دەسەلاتیکی عەدالەتخوازین.
بنکەی راپەرینی سەرتاسەری
دەستەی راپەڕینی هەلەبجە و شارەزوور
١٧/٢/٢٠١١
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە