بەیاننامە: ١٧ى شوبات، وێستگەیەکی گرنگە لە بزووتنەوەی لە بزووتنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکی کوردستان
Saturday, 14/02/2015, 12:00
چوار سالأ به‌سه‌ر خۆپيشاندانه‌كانى 17ى شوبات و رۆژانى دوايى دا تێپهرِيوه، ئامانجى خهلَك له‌و خۆپيشاندانانه به‌ديهێنانى چاكسازى سياسى و ئابوورى و ياسايى و حوكمدارى بوو له هه‌رێمى كوردستان، داواكارييه‌كانى جه‌ماوه‌رى نارِازى بريتى بوون له:
دادگايي كردني ئه‌وانه‌ي ته‌قه‌يان له خۆپيشانده‌ران كرد، دامالَينى حزبه‌كان لهميليشياو ده‌زگاى ههوالَگرىو سيخورِى تايبه‌تى، ئازادى سياسى، ئازادى خۆپێشاندان‌و كۆبونه‌وه‌و مانگرتن، كاركردن بهرِاپۆرتهكانى چاودێرى دارايى، به‌كارهێنانى بوجه‌و سامانى كوردستان بۆ خۆشگوزه‌رانى خهلَك، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نيشتهجێبونو ده‌رهێنانى له‌ده‌ستى كۆمپانيا چاوچنۆكه‌كان، دابينكردنى كاره‌باى بهردهوامو سوته‌مه‌نى پێويست، كارى گونجاو يان بيمه‌ى بێكارى، ههلَوهشاندنهوهي خانهنيشيني ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زير و بهرِيوهبهره گشتيه‌كان كه بهپلهكاني خزمه‌ت و سالَي كاركردندا تێپهرِنهبوون. كه‌مكردنه‌وه‌ي موچهي پله تايبه‌ته‌كان به‌رێژه‌ي50%، رزگاركردني دارايي گشتي له ده‌سه‌ڵاتي حيزبو بودجه‌ي گشتي له‌موچه‌ى ده‌زگا حيزبيه‌كان، گهراندنهوهي ئه‌و مولَكو كارگه‌و شوێنه گشتيانهي به فروشتني درۆزنانه بوون بهمولَكي حزب‌و بهرپرسو كۆمپانياكانيانو سه‌ندنه‌وه‌ى ئه‌و سهرمايهو سامانه‌ى لهرێگاى به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌ستيان به‌سه‌رداگرتووه، بيمه‌ى ته‌ندروستى بۆ هه‌موان، خستنهرووي سه‌رجه‌م داهاتي كوردستان‌و شێوازى خهرجكردنىو ..... به‌ڵام ئه‌م داخوازييانه بهدينههاتنو دۆخى ژيانى خهلَك رۆژبه‌رۆژ خراپتربوو.
سهرهرِاى گفت‌و بهلَێنى زۆر له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى ههرێمو سه‌رۆكى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان كه هه‌رسێ ده‌سه‌ڵات سه‌ربه‌خۆ لهويتر به‌نووسراو پابه‌ندى خۆي به داواكاريه‌كانى خهلَك راگه‌ياند، به‌ڵام به‌كرده‌وه هيچ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بۆ چاكسازى نه‌نراو ئه‌و بهلَێنانهش چوونه سه‌ر خه‌رمانى بهلَێنه بهدرۆكانو ئه‌و نووسراوانه به رووزهردى چوونه لاپهرِه زه‌رده‌كانى مێژووه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم زياتر كه‌وته شوێن به‌رژه‌وه‌نديه سياسى‌و ئابووريه‌كانى كه‌مينه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و بۆ خۆرزگاركردن له خواست‌و نارِهزايهتيهكانى خهلَك سياسه‌تى مامهلَهگهرىو به‌شكردنى گهندهلَىو موحاسهسهى حيزبى لهبهرِێوهبردنى ده‌سه‌ڵاتى خسته به‌رده‌م ئۆپۆزسيۆنو بهدووبارهكردنهوهى ئه‌م سياسه‌ته شكستخواردووه‌ى به‌غدا وه‌ك دوارێگاچاره بۆ قه‌يرانى ده‌سه‌ڵات، ئاشكراترو راشكاوانه‌تر نيشانيدا كه گوێ به‌داواكارى خهلَك نادات و نايه‌وێت له‌بازنه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى كه‌مينه دهرچێتو ته‌نيا بازنه‌ى ده‌سه‌ڵات له 2 حيزبه‌وه فراوانده‌كات بۆ 5 حيزب، هه‌ربۆيه هيچ جۆره چاكسازييه‌كى لێ چاوهرِوان ناكرێت‌و سه‌ره‌نجام تهنگژهيهكى سياسى‌و ئهمنىو دارايى كهئهمرِۆ كۆمهلَگهى كوردستانى گرتۆته‌وه به‌رهه‌مى گه‌شه‌ى سرووشتى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌يه.
ئه‌و حيزبانه‌ى وه‌ك ئۆپۆزسيۆن له خۆپيشاندانه‌كانى 17ى شوبات‌و رۆژانى دواييدا به‌شدارييان كرد، نه‌ك هه‌ر وه‌فادار نه‌بوون به داواكارييه‌كانى خهلَك و به‌كرده‌وه نه‌كه‌وتنه شوێن ئامانجه‌كانى خۆپيشاندان، بهلَكو به‌شێوه‌يه‌كى هه‌لپه‌رستانه‌و خۆويستانه نارِهزايهتىو ماندووبوون‌و فيداكارىو گيانبازى خۆپيشانده‌رانيان كرده په‌يژه‌ى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر كورسى دهسهڵاتو شه‌ريكايه‌تى ده‌سه‌ڵاتيان به باشتر زانى له شه‌ريكايه‌تى خهلَكو له‌وپێناوه‌دا دهنگو داواكارىو ئيراده‌ى خهلَكى كوردستانيان هه‌رزانفرۆش كرد‌و راسته‌وخۆ كه‌وتنه خزمه‌ت ده‌سه‌ڵات بۆ هێوركردنه‌وه‌و ئارامكردنه‌وه‌ى نارِهزايهتيهكانو خهلَكيان خسته چاوهرِوانى گۆدۆوه، ئه‌م هێزانه وه‌كچۆن له‌كاتى ئۆپۆزسيۆن بوونياندا بارێكى قورس بوون به‌سه‌ر نارِهزايهتى خهلَكهوهو هۆكارێك بوون لهكورتكردنهوهى داخوازييه‌كانى جه‌ماوه‌ر له‌بۆته‌ى ململانێ‌و "دان و ستان"ى حيزبيدا، له‌سه‌رده‌مى به‌شدارى دهسهڵاتيشياندا نه‌بوونه هۆكارى باشتربوونى حوكمدارىو باشتربوونى ژيانى خهلَك، بهلَكو له‌كاتێكدا كه‌كوردستان سه‌ختترين ساته‌كانى ژيانى سياسى‌و ئابوورى بهرِێدهكات ئه‌مان بوونه‌ته پاساودهرو په‌ناگه‌ى شاردنه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى ئه‌م بارودۆخه‌و به‌شێك له‌وانه‌ى كهبهفهرمانى حيزبى هاتبوونه مه‌يدانه‌كانى ئازادى‌و به‌ده‌نگى خهلَك چوونه په‌رله‌مانى كوردستان‌و عێراق، به‌سه‌ر داواكارييه‌كانى خهلَكدا هه‌نگاوده‌نێن بۆ به‌ده‌سهێنانى ده‌سكه‌وته شه‌خسى‌و حيزبييهكانيان.
چوار سالأ دواى رووداوه‌كانى 17ى شوبات، هێشتا داواكارييه‌كانى خهلَك له‌جێى خۆيان ماون و حكومه‌تى بنكه‌فراوانى پێنج حيزبه‌كه‌ش به‌هه‌مان نه‌فه‌سى حكومه‌ته‌كانى پێشوو پشتى له به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى خهلَكه، به‌ڵام ئه‌م رێككهوتنو ئاشتبوونه‌وه‌ى دهسهڵاتو ئۆپۆزسيۆن نه‌يتوانيوه نارِهزايهتى خهلَك كۆتايى پێبێنێتو ئومێدى خهلَك بهگۆرِانكارى ههردرێژهى هه‌يه، راستييه‌ك كه روونتر له‌جاران ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌يه كه خهلَكى كوردستان ته‌نها بهئيرادهو خه‌باتى خۆى ده‌توانێت ئاواته‌كانى بهديبێنێت، ئێمه وێراى ئه‌وه‌ى هاوخه‌مى خۆمان بۆ كه‌سوكارى شههيدهكانو هاوبه‌شى خۆمان بۆ ئازارى برينداره‌كان دووپات دهكهينهوه هاوكات رايده‌گه‌يه‌نين كهپابهندين بهخواستو داواكارى خهلَكهوهو لهدريژهپێدانى خه‌بات بۆ به‌ديهێنانى ئازادى‌و خۆشگوزهرانىو عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى بهردهوامو هاوخه‌باتى جه‌ماوه‌ر ده‌بين.
سه‌ركه‌وتن بۆ ئيراده‌ى جه‌ماوه‌ره
كۆمهلَێك له ههلَسورِاوانى مه‌يدانى ئازادى سلێمانى
15ى شوباتى 2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست