دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن؟
Thursday, 28/01/2010, 12:00
شارى چەمچەماڵ خاوەنى كۆنترین شارستانیەتە كە مێژووى شارستانیەتى (چەرموو ،بەردەبەلەكە،قڵاىسپى حسارو....هتد) كەدەگەڕێتەوە بۆنزیكەى 6000شەش هەزارساڵ پێش زاین،وە بۆیەكەمین جار لەجیهاندا كشتوكاڵ لەم ناوچەیە دۆزراوەتەوە، وەكۆنترین قەزایە لەكوردستاندا وەخاوەنى سنوورێكى گەورەیە ووە لەمێژەوە بەردەوام هەمووكات دەسەڵاتدارانى داگیركەرى دوژمنى گەلەكەمان فیتنەو ئاژاوەى لەنێوانى هۆزەكانى چەمچەماڵ ناوەتەوە وڕێگربووە لە بەرەوپێشچوونى ناوچەكە ، بەهەرحاڵ ئەوە دوژمن بوو بەڵام دەسەڵاتى خۆماڵى بۆهەمان سیاسەتى دوژمنان ،پیادەدەكات كەوا چەندەها0ساڵە گیانى فیتنەو ئاژەوە دەخنە نێو دانیشتوانى شارى چمچماڵ وكۆسپەدەكەنە بەرپێشخستنى شارەكە و ە هیچ ئاسایش وئیدارەیەك وەك پێویست لەو شارەدانیەلەچاوشارەكانى ترى كوردستان ،دەهەق وایە دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن ؟كە ڕۆژانە دەبیستن ودەبین كە:
1. ڕۆژ نیە كوشتاروڕفاندنى هاوڵاتى لەلایەن مافیاوچەتەحزبیەكانەوە لەو شارەدا ڕوونەدات . یاسا ودەسەڵات كوا؟
2. رۆژنیە كە دزى وڕاوەڕووت وئەتكردن وسەرانەوەرگرتن لەوشارە ڕوونەدات یاسا ودەسەڵات كوا؟
3. ڕۆژنیە خەڵكى گلەیى وناڕەزایى لە فەرمانگەكانى چەمچەماڵ نەبێت، یاسا ودەسەڵات كوا؟
4. كواخزمەتگوزاریكان وكام فەرمانگەتان شایانى دەس خۆشیە؟؟...(شارەوانى ڕێگاوبان وئاو ئاوەڕۆكەى جوانە؟،پۆلیس وئاسایش كوشتار گاو چەتەكانى جوانە؟،پەروەردە وفێركردن وەك مناڵ بازاڕەوایە یارى بەپەروەردە وئیدارەكان دەكرێت و حاڵى ناو پەروەردە وخوێندنگاكانى زۆر زۆر جوانە ؟،زانكۆ و كۆلیجى پەروەردەى چمچماڵ ماشااللە زۆرجوانە :ڕۆژنیە ڕاگر ومامۆستایانى دەمانچە لەیەكتر ڕانەكێشن لەسەر دەسەڵات وپارە، ئیتر گلەى لەخەڵكى چمچماڵ بۆدەكەن ؟خۆئەوانە زۆربەیان چەمچەماڵى نین و مامۆستاى زانكۆن؟؟؟،باسى چ بكەم كارەبا ونەخۆشخانەكان ودادگاكەى كە هەمووى گەندەڵستانە....هتد،ئەوا باسى حزبیەكان هەرناكرێ كەسەرچاوەى هەموونەهامەتیەك و هەموو كێشەكانى شارى چەمچەماڵن؟ چوونكە زۆربەى بەرپرسە حزبیەكانى چەمچەماڵ پیاوى چەتەو مافیاكانى سنوورەكەن وهاوبەشى هەمووخراپەكاریەكانن .
تەنها ئەوەندە بە خەڵكى شارە خۆراگرەكەى چەم چەماڵ دەڵێم بەسە ئیتر قبوڵى نەكەن و تەنها تۆڵە سەندنەوەى ئێوە لەم دەسەڵاتە ئەوەیە لەم هەڵبژاردنە دەنگیان پێنەدەن؟؟.با دەسەڵاتدارانى چەمچەماڵ خەجاڵەت بكێشن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست