کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).
ئەمە عەرز و ئەوە گەز نامەیێکی کورت و کراوە بۆ سەرۆکیی هەرێم و حکومەت سڵاو..... هەڵبەت هەموو کوردێکی خاوەن هەست، هەست بەو ساتە گرنگە دەکات کە ماوەیەکە، کوردستانی ڕۆژئاوای تێیدا دەگوزەرێت! ئەوەی من لێرەدا دەمەوێ تیشکی بخەمە سەر ئەوە نییە کە داوا لە کاربەدەستانی هەرێم بکەم کە: دەرگا بۆ ئاوارەبووانی...