چۆن گۆڕان بكه‌ین ؟
Friday, 20/03/2009, 12:00
له‌وپرۆژه پێشنیاره كه له ڕۆژى راپه‌رینى شارى ده‌ربه‌ندیخان به ئاماده‌بوونى هه‌ممو حیزب و زورێك له ریكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نده‌نى و ڕۆشنبیران وكه‌سانى سه‌ربه‌خۆ و به‌رپرسانى حوكومى گفتووگۆى له‌سه‌ركرا بڕیارمان دا كه به‌ووردى هه‌رجاره‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌كێشه‌كان بكه‌ین
1. دیاره یه‌كه‌م خاڵى پرۆژه‌كه كێشه‌ى ئاووى خواردنه‌وه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بوو
كه‌كه‌س ناتوانێت نكۆڵى له‌پیسبوونى بكات به‌تایبه‌تىدواى پشكنینى چه‌ندجاره‌وه بۆ samplئاوه‌كه هه‌رچه‌نده هه‌وڵىزۆردرا بۆشاردنه‌وه‌ى ئه‌و ژه‌هراوى بوونه‌ى خه‌ڵكى ده‌ربه‌ندیخان به‌تایبه‌تى له لایه‌ن سه‌رى هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتى حوكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تیش له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى عمر فه‌تاح جێگرى سه‌رۆكى حوكومه‌تى هه‌رێم كه‌وتبووى من له‌و ئاوه ده‌خۆمه‌وه پیسى چیه؟
له سه‌ردانى لایه‌نه سیاسیه‌كانى ده‌ربه‌ندیخانیش بۆلاى پارێزگارى سلیمانى ئه‌ویش ئه‌و ووته‌یه‌یى دووباره‌كردبووه
من لێره‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌م هه‌یه بۆگه‌نده‌ڵى چۆنیه‌تى دۆزینه‌وه‌ى به‌رپرسان له سوپاگه‌نده‌له‌كه‌ى ناو دام و ده‌زگاكانى حوكومه‌تى هه‌رێم ده‌پرسم ئایا دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى د\ه‌كرێت تاقیگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆدۆزینه‌وه‌ى وه‌ك چۆن توانرابه‌به‌ڵگه وه بسه‌لمێنرى كه ئاوى ده‌ربه‌ندیخان پیسه ئاواش ده‌ركه‌وتایه كه چاره‌سه‌ر بۆدۆزینه‌وه دواتر ریگه بگرین له ته‌شه‌نه سه‌ندنى ئه‌م دیارده
دیاره به‌بۆچونى من شێوازى دزى و به‌تاڵانبردن به‌شێوه‌یه‌كى پسپۆڕانه به شیوازێك به‌ڕێوه ده‌ڕوات كه پێوسته تاقیگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابنرێت و زۆر په‌له كه‌سانى نه‌فس نزم‌و خراپه‌كاران بخه‌ینه ژێر مایكرۆسكوپه‌وه
ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م مایكرۆسۆپه ده‌بێت مایكرۆسۆپێكى ئه‌خلاقىبێت پێوستى به‌خه‌لكانى پاك‌و دلسۆزهه‌یه خه‌ڵكانێك ئه‌گه‌ر هه‌تادوێنێكه‌ش دیوارێك بوون بۆ پاراستنى ئه‌وگه‌نده‌ڵیه‌و له‌مبه‌ربوون له‌كارى چالاكانه‌ى خه‌لكانى دلسۆزو خۆبه‌خش كه‌ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌داواكارانى چاكسازى و دژه‌گه‌نده‌لى به داخه‌وه تووشى گرتن و لێدان و ته‌نانه‌ت كوشتنیش گه‌لێك ڕۆله‌ى ئه‌م میله‌ته‌ى گرته‌وه
گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌موان دیاره ئه‌وانه‌ى به ڕاستى ده‌یانه‌وێت ئاینده‌ى ئه‌م ووڵاته چاك بكه‌ن به هه‌نگاوى نوى به‌وئاراسته‌یه‌دا ببه ین
هه‌نگاووى یه‌كه‌م له‌وشوێنه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه لێپێَچینه‌وه بكه‌ین له سه‌روه‌ت و سامانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كه‌بوون به‌نه‌هه‌نگ دیاره ئه‌م پرۆسه ئه‌ركیكى زۆرزۆر................گرانه به‌ڵام ئامانجى گه‌وره‌ى ده‌بیت
ئه‌وه‌ش بۆنمونه په‌یوه‌ندى به‌باسه سه‌ره‌كیه‌كه‌یى منه ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوى یه‌كه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى به‌رپرسیاریه‌تیه به‌رپرسیاریه‌تى ئێمه وه‌ك هاوڵاتى ئه‌وه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵات ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و ئاوه پیسه ئه‌و دیارده مه‌ترسى له سه‌رژیانى هاووڵاتیان ده‌بێت هتد چى به‌ئێمه‌ده‌كرێت له به‌رپرسیاریه‌تى ئاماده‌ین بیكه‌ین
به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ده‌بێت وه‌ڵامى جدى هه‌لویستى فه‌رمى بدات به هاووڵاتیان ئه‌وه‌ش له‌و ڕوانگه‌وه‌یى كه له ئه‌م ساته‌وه هه‌تا ئه‌و ساته‌ى كه به به‌ڵێنى حوكومه‌ت ده‌ڵێت ئاوى پاك دابین ده‌كه‌ین كێ به‌رپرسه له پاراستنى ته‌ندرووستى هاووڵاتیان
چونكه ئه‌گه‌ر شه‌فافیه‌ت و یاسا سه‌روه‌رى و بوونى سه‌رچاوه‌ى ئازاد بۆ زانیارى ده‌سكه‌وتن هه‌بیت كه‌بێگومان ڕاگه‌یاندنێكى ئازاد خۆى بۆخۆى هه‌نگاوه پراكتیه‌كانى چاره‌سه‌رى ده‌كرێت
بۆیه ئه‌وه‌ى كه‌باسم كرد تااقیگه نیه به‌ڵكو ده‌رچونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به گه‌نده‌لى ،یاسایه‌ك پڕاوپڕ بتوانێت له‌گه‌ل ئه‌م بارودۆخه‌دا بگونجێت چونكه گه‌نده‌ڵى بوه به‌كاریكى سیستماتیك زۆر پسپۆڕانه كارى بۆكراوه كاتێك كه مرۆڤ
باس له‌كێشه‌یه‌ك ده‌كات كه‌مى به‌ڵگه‌ى سه‌پێنراو مرۆڤ ده‌خاته به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌ى یاساى به‌ڵام هه‌زاره‌ها به‌ڵگه‌ى مه‌عنه‌وى به‌د یده‌كرێت له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌وه به‌ڵام هیچ حسابێك بۆ ئه‌و لێكدانه‌وه تێۆریانه ناكرێت له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ى باش و پسپۆرى هه‌بێت ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك
ئه‌نجامێك كه عه‌قلى مرۆڤایه‌تى تواناى قبول كردنى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌و سه‌روه‌ت وسامانه‌ى نیه كه چۆن داهاتێكى بینراو كۆكراوه‌ته‌وه ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و كه‌ڵه‌كه‌بونه وه‌همیه‌یى پاره‌و پوله‌ى كه به‌داخه‌وه كارێكى ئاسان نیه كه چۆن كه‌ڵكه كراوه مه‌گه‌ر خودا له ڕۆژى دوایدا حسابیان له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌مه یه نه‌بوونى دادوه‌رى له سه‌رزه‌وى وا له كه‌سانى سكولاریزم ده‌كات كه بیركردنه‌وه‌یان به‌ره‌و ئه‌و چاره‌نوسه به‌رێت له‌گه‌ڵ رێزم بۆا هه‌رباوه‌ڕێك
كاتێك ده‌م ده‌كه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆبكه‌یت سه‌باره‌ت به‌گۆڕان ده‌ووترێت كێن ئه‌وانه‌ى داواى گۆڕان ده‌كه‌ن ؟ ئایا شه‌ڕه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خه‌لكه یان نا ؟
بۆیه به بڕواى من واى باش ده‌بینم كه‌سه‌ره‌تاى هه‌موو و هه‌نگاوێك دروستبوونى متمانه‌یه دروستبوونى متمانه‌ش له‌و خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه قبوڵكردن بیته كه‌لتورى كاركردنمان كاركردنێك كه ئامانجه‌كه‌ى گه‌شه‌دانبێت بۆ زامنكردنى ئاینده‌مان به‌بۆچونى من له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا ده‌بێت جه‌ماوه‌ر ماف بدات به‌وانه‌ى كه‌داواى چاكسازى و دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن
ئه‌وه‌ش به‌وه‌ده‌بێت كه ئه‌وانیش ده‌بێت داواىلێبووردن بكه‌ن داواى لێبوردن له‌وه‌ى كه ساڵانێك ئه‌وان به‌شدارى ئه‌وپرۆسه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌بوون یان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌نا و سیسته‌مێكى سیاسى دابوون كه به‌ده‌رنه‌بوون له خراپبوونى ئه‌و بارودۆخه‌ى كه كوردستانى پێدا تێده‌په‌ڕێت
به‌لگه‌ش بۆلێكدانه‌وه به‌هه‌ردوو دیوه‌كه‌یدا له‌سه‌رده‌مى بانگه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلام دا كه‌سانێك وابه‌سته‌ى ئه‌و ئاینه بوون كه توانیان هاوو به‌شى چالاكانه‌و چاره‌نووس سازیان هه‌بێت له دروستكردنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و دواتر بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاینه‌كه‌و خۆ خه‌ڵك له ئیسلامبوانى پێش و نه‌یانده‌گووت نابێت بۆنموونه عمرى كوڕىخه‌تاب ببێت به‌ئیسلام چونكى دره‌نگ به‌ئیسلام بوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست