دووبارە عەلی حەمەد بەگ قائمقامی ڕانیە....
Monday, 07/03/2011, 12:00
بۆ پشت ڕاست كردنەوەی نووسینی پەیام نیێری كوردستان پۆست لە ڕانیە ئێمە بەپێویستمان زانی كەوا تیشك بخەینەسەر ژیانی ئەم خانەوادە ئەم خانەوادە كە زۆرێك لە زەویو زاری ڕانیەیان داگیر كردووە نفوسی حوكومی و خۆینی شەھیدانیان لەم ڕووەوە بەكار ھێناوە و بوونە تە مایەی بێزاری خەڵكی، برازایەكی ھەربەواستە بووەتە دكتور ئەمجا یەكسسەر بە مدیری خەستەخانە دامەزراوە و دیوەخانی لە ناو خەستە خانە داناوە، ھەروەك لە باپیرمە وە بیستوومە كاتی خۆی ئەمانە لەقەبی بەگیان لە ماڵێكی بەگزادەی ڕەواندزو ئەم ناوچانە وەر گرتوەو دزیوە كاتی خۆی پێش ئەوەی بێنە ڕانیە لەماڵی ئەوان خوڵام بوون ، دەنا ڕانیە وەك ناو شار بەگ و ئاغای نیە و ئەگەر ئەوان بەگی ڕانیەن ئەسڵیان كوانێ ، ھەموو شتەكانیان ھەروا بە تەزویرە ھەرەوەك قائمقام خۆی شەھادەی حقوقی بە تەزویر ساڵی پارو پێرار بە بێ دەوام وەر گرت، ئەم كابرایە تا ئاخیر ساتەكانی ڕژێمی بەعسی ھەر عەسكەرولە خزمەتی بەعس دابووە ئەمڕۆش خەریكە خۆی دەكاتە پاڵەوان وادەزانێ ئێمە ئاگامان لێنیە چۆن پیاوێك بووە ئێستاش چۆن پیاوێكە و پیاوی تاڵەبانیە، ئەگەر واز لە خۆھەڵكێشان نەھێنێت ئەوە ئێمە وەك كۆمەڵێك لە لاوانی ڕانیە ناچارین كەوا زۆر نھێنی تری ئەم بنەماڵە بڵاو بكەینەوە.
لەجیاتی كۆمەڵێك لە گەنجانی شاری ڕانیە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست