کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەیرى گول عاشق بەدارى ژەقنەبوتە

Saturday, 02/05/2009, 12:00


ساڵانێكى دور و درێژە گەلى كورد لە باشور لە تێكۆشان و گیان بەخشینە و كەم بنەماڵە هەیە كە سەر بەرز نەبێت بە بەخشینى كەسێكى خۆشەویستى خۆى بەم هیوایەى كە ڕۆژێك خۆرى ئازادى لە ئاسۆوە هەڵ بێت . من لاریم لەوە نیە كە هەموو ئەمانەى ڕۆژێك لە ڕۆژان لە كۆڕى تێكۆشان چۆپى كێشبوبن یا ڕۆژێك لە ڕۆژان لە كەنارى مەرگ گەڕابنەتەوانێ ئەمڕۆ هەر پۆستێك یا هەر دەسكەوتێكیان وەك پاداشت پێ بەخشرابێت كارێكى زۆر ئاساییە بەڵام ئەمەى لاى خەڵكى بەشەڕەفى شارەكەى شێخ و گشت كوردستان جێگەى ناڕازی بوونە ئەمەیە كە كەسانێكى بێ ڕەوشت و خوێڕى و بودەڵەى وەك كوڕەكانى ئەحە سمێڵ ببن بە میراتگرى خوێنى شەهیدان . هەڵۆى هەڵوەریو لێپرسراوى لق و بارزانی نەزان لێپرسراوى مەڵبەنەكەى سلێمانى و نەبەزە چەورەى بەزیویش لێپرسراو لە ناو پێشمەرگە. دەك خەجاڵەتبن دەسەڵاتداران بۆ خۆتان و دەستەبژێرەكانتان . دڵنیابن ئێوە و هەموو ئەم بودەڵە بێ ئابڕو و قەشمەرانە ڕۆژێك داێت ببن بەپەنى زەمانە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە