نامەیەك لە پێشمەرگەیەكى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بۆ تاڵەبانى

Sunday, 30/01/2011, 12:00



من وەك پێشمەرگەیەك دەمەوێ چەند ڕاستیە بە بیرى جەنابت بهێنمەوە كە لە پاش ئاشبەتاڵى 1975 هەڵیگیسنەوەى شۆرش بە كۆمەڵێك بەرنامە و درووشمى جۆرا و جۆر و وەك هەوڵدان بۆ بەدیهێنانى مافە نەتەوەی یەكان و نەهێشتنى سەرمایەدارى چەوسانەوەى گەلى كورد لە لایەن داگیركەران و بەرژەوەنى گەل لەسەرو بەرژەونى حیزب شەخسى چەندەها درووشمى تر درێژەتان بەكارى ڕژانە ئەدا لەو پێناوەش دا هەزارن ڕۆڵەى گەلەكەمان گیانى خۆیان كردە قوربانى بۆ بەدى هاتنى ئەو ئامانجانە بەشێكى گەلى كورد هاوكار شۆڕش بوون بەڵام لە پاش ڕاپەڕین و دامەزراندنى حكومەتى هەرێم و ڕوخانى ڕژێمى بەعس ئەو درووشمانە هەمووى لە بیركران و زۆرێك لە بەرپرسەكان دەسەڵاتى حیزبى و حكومى بۆ بەرژەوەندى خۆیان بەكار هێنا ئێستا بە پێچەوانەى جارانەوە ئاوەدانكردنەوەى كوردستان گۆڕاوە بۆ دروست كردنى باخ و فێلا پاڵاوگەى نەوت و ئوتێل و بازاڕ و بەنزینخانە و كۆمپانیا و بازرگانى مەوادى هۆشبەر و چەندین كارى تر دڵگران مەبە كە لە بەڕێزتەوە دەست پێدەكەم جەنابت كە لە شاخ بوویت جگە لە بارەگایەكى لە بەرد و قوڕ دروست كراو كە وەك لە وێنەیەكى خۆتا دیارە و ئێستا لە زۆر جێگا هەڵواسراوە كرسى وقەنەفەشت نەبووە لە سەر پەیژەیەكى لە دار دروست كراو نامەیەك ئەنوسیت و هیچ كۆشكێكت نەبوو ئێستا دووربێ لە چاوى ناحەزان و ئەوەندەى من بیزانم و جەماوەى كوردستان ئاگاداربن لە هەموو ئەم ناوچە گەشتیاریانە بەشێكى داگیركراون بۆ فێلا ومیوان خانەى جەنابت وەك دوكانى سەروو , چەمى ڕێزان , دەباشان ,سەراوى سوبحان ئاغا , شێنێ و زەڵێ و نزیك بەنداوى دەربەندخان هتد . هێرۆخانى خێر لە دونیا نەدی خێزانت و بەناشكوری نەبێت هیچى واى نی یە تەنها كۆمپانیاى نۆكان نە بێت كە دلێرى سەید مەجید سەرپەرەشتى ئەكات هەرپرۆژەیەك لە هەرێمەكەى سلێمانى جێ بەجێ بكرێت یان دەبێت بۆ كۆمپانیاى نۆكان بێت یان دەبێت پشكى تیا هەبێت داگیركرن و كڕین بەشێوەیەكى ڕەمزى زۆر جێگا كە موڵكى دەوڵەت بوون كردنیان بە بازاڕ و پارك كورد واتەنى ناوى هەندێ جێگا ئەڵێم وەك فڕۆكەخانەى سلێمانى , ئەزمەڕئێرلاین , سلێمانى پالاس ,ئەزمەڕ پاڵاس , ئوتێل ئاشتى , بازاڕی خانەقا كە بە بازاڕى جگەرەكە ناسراوە , بازاڕى ئەسحابە سپی , پاركى ئازادى , مەشتەلی نەورۆز , ناوچەى گەشتیارى سەرچنار و بازرگانى كردن بەنەوتى ڕەش بیرمان نەچێت دەست بە سەراگرتنى شوێنى پاسى مەسڵاحە و دواجار لە سەردانێكى هێرۆى خێزانى یەكەمى عێراق بۆ ناوچەى پیشەسازى سلێمانى بەرامبەر مەعرەزەكان پاركێكى بچووك هەبوو كە چیمەن و سەوزاى هەبوو تەماحى تێكرد و كرا بە پارك بۆ وەستانى ئۆتۆمبێل داى بە ئیجار .
سەركۆمار و سكرتێرى یەكێتى وەرە بزانە ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى وەزیرو بەڕیوەبەرەكان خەریكى چین بە پارەی میلەت چیان دروست كردوە با زۆر درێژەى نەدەینێ و گەشتێكى خێرا بە چەند ناوچەیەك دا بكەین بزانە جگە لە براو كەس كارەكانیان ئەم پاڵەوانانە شێخ جافر و حاكم قادر و مامۆستا جەلال و وەستا حەسەن چۆن قۆپی قەرەداغیان داگیر كردوە و ڤێلایان دروست كردوە و كردویانە بە جێگاى ڕابواردن و شتى تر سەردانى مێرگەپان بكە بزانە عیماد ئەحمەد و دوختەر بەرهەم و بەرپرسەكانى تر چی پارەى میلەتیان بۆ خۆش گوزەرانى خۆیان سەرف كردوە چاوێ بەناو شاری سلێمانى دا بگێرە و سەر لە جامى سەیارە جام ڕەشەكانت بێنە دەرەوە بزانە هەریەك لە مەلا بەختیارى كارگێڕى مەكتەب سیاست بە شەریكى لە گەڵ ئەحە سور و جەمالى حاجى علی چى باڵەخانەو بازاڕیان دروستكردوە بەڵام مستەفا چاوڕەش تەنها ئوتێل ئازادى هەبوو فەقیرە لە بەرقەرزارى فرۆشتى بزانە چەند بەنزینخانە موڵكى محمود سەنگاوى حاكم قادر و شێخ جافرو حامیدى حاجی خاید و پەرپرسەكانى ترە وەرە بزانە لە ڕاپەڕین عەدنانى حەمەى مینا و محمود سەنگاوى و ملا ئەحمەدى دسكەرە و حامیدى حاجی خالید و شێخ جافر چى باخ و كۆشكێكیان دروست كردوە منافەسەى فیرعەونەكان ئەكەن بزانە جەمیل هەورامى فواد مەعسوم لە قلیاسان چ مەشتەل و باخێكیان دروست كردوە بزانە ژنەكانیان و كوڕەكانیان هەر ڕۆژەى بە سەیارەیەكى ئاخر مۆدێلەوە چۆن كەشخەى دەكەن بزانە هەریەك لە بەرپرسەكانت شار و شارۆچكەكانى تر چیان كردوە بۆ خیان و چیان بۆ خەڵك كردوە بزانە لە سەردەمى شاخ سەروەتیان چەند بوو ئێستا سەروەتەكانیان چەندە بزانە چی بۆ شەهیدان و كەمئەندام و پێشمەگەى دێرین كراوە بزانە ئەو بەرپرسانەت چۆن دستیان خستووەتە بازاڕ و لە بەربەرژەوەندى خۆیان گرانیان خستووەتە بازاڕوە , بەڕێز جەنابت و هەركام لە بەرپرسەكان كاتێك لە میدیاكان قسەدەكەن ئەوەى ئەمڕۆ لە كوردستان هاتوەتەكایەوە بەرهەمى خوێنى شەهیدانە بەڵام ئەو بەرهەمە تەنها جەنابت و ئەو بەرپرسانەى كەبوونەتە فیرعەون لێ ى سوودمەن بوون میلەت كەسوكارى شەهیدان بێ بەشن , لە كۆتایدا لە جەنابت و بەرپرسەكانى حیزبەكەت ئەپرسم و داواكارم وەڵامى من و گەلى كورد بدەیتەوە لە پێناوى بەرژەوەندی گەل بوو یان لە پێناوى خۆش گزەرانى و سەروەت سامان دا كوڕی كوردتان بەكوشت داو هەزاران ئافرەتى كوردتان جگەرسوتا و ڕەش پۆش كرد و چەندین منداڵی كوردتان لە نازى باوكایەتى بێ بەش كرد.
بەڕێز هیوادارم بە گەردەسەلاتت بە سەر ویژدانى خۆت و پەرپرسە چاوچنۆكەكانت دا ماوە فریاى خۆت دەسەڵاتەكەت بكەوە ئەگینا چارەنوستان لە سەرۆكى تونس باشتر نابێت و هێزە بەرگ رەشەكانى هێرۆى خێزانت فریات ناكەوێت , چونكە ئێوە و بەرپرسەكان سەروەت و سامانتان لە ڕۆڵەكانى گەل زیاترە بەڵام توڕەى جەماوەر لە ئێوە بەهێزترە گەر بەخۆتان دا نەچنەوە .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە