کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەواشەكارى وتەكەتول لە نێو یەكێتیدا مەڵبەندى چۆمان بە نمونە

Saturday, 20/06/2009, 12:00


كێشەى تەكەتول یان بە كڕۆكە ڕاستەقینەكەى بازرگانى بە كوتلەبازى وپیاو پیاوێنەو ماستاو كردن بۆئەو بەرپرسانەى هیچیان لە باردا نیەو داشۆراون لە هەرچى پرنسیپى حزبى ومەبادئى سیاسى وئەخلاقى هەیە خۆیان تا ئاستێك كچكە دەكەنەوە كە لە مەڵبەندێكى هەڵكەوتوو لە دەڤەرێكى شۆڕشگێرى وەك و باڵەكایەتى كەسانێك دەكەنە چاوساخى خۆیان كە بە ڕۆژى ڕوناك پێویستیان بە دەست كێش هەیە.هەموو باڵەكایەتى و لە گەڵیاندا جەماوەرى كوردستان بینەرى ئەو سیناریۆیە بوون كە لە كەناڵى گەلى كوردستان و سایت و ڕۆژنامەكانى یەكێتى نیشان درا.دیمەنێكى هێندە گاڵتەجاڕى بوو كەس نیە لە باڵەكایەتى لە ناوەرۆك و مەرام وئامانجەكانى تێنەگەیشتبێ!كۆمەڵێك پرسیار لوتیان دێننە پێشەوە كە پێویست دەكا یەكێتیەكان لە وەڵامدانەوەى ورد ببنەوە بە تایبەتى بەڕێز ل.مەڵبەندو ئەوانەى تا ئێستا لە زەلكاوى گەندەڵى و بەهەدەردانى سامانى یەكێتى تەواو نقوم نەبونە ئایا بۆچى چالاكوانى ئەم(نەسرە عەزیمە) كارگێڕێكى بێ قوەت و قودرەتى مەڵبەندە؟!بە ناوى خۆشیەوە ئەم سەروەریە تۆمار كراوە!ئایا بۆچى كارەكتەرەكانى ئەو(فەتحى موبینە)ل.كۆمیتەو كارگێرانى هەردووك كۆمیتەى سەر بە تەكەتولى كارگێرى ناوبراون؟!بونى سیناریۆ نوسى بە ناوبانگى كۆمیك-تراژیدى لەنا ودەستەى پێشوازى كەراندا هیچ واتاو مەغزایەك ناگەیەنێ؟!گۆڕان لە باڵەكایەتى دا كێ دروستى كرد؟ئەى ئەوانەى ئێستا كار بۆ لیستى گۆڕان دەكەن كاكڵەى بیرى جەلالیزم نەبوون؟ئەحەمەدى خاناغا نەبوو ڕابەرایەتى جەلالیەتى دەكرد لە باڵەكایەتى؟ئەى(ئارام) كە پاڵێوراوى لیستى گۆڕانە نەوەى ئەم زاتە پاكە نیە؟چى ما پێ ى نەكەن؟ ل.ڕێكخراوەكان كە ئێستا چالاكوانێكى لیستى گۆڕانە كوڕێكى ڕوناكبیرو خەمخۆرى ئەم دەڤەرەیە لەسەر تەكەتول چى ما پێ ى نەكەن؟چیتان بۆ(كەوەرتیەكان)كردوە كە هەمیشە دڕكێكى سەوز بوونە بۆ ناو چاوى ناحەزانى (ى ن ك)؟ئێوە چۆن پارتیتان لەم دەڤەرە دروست كردو ئەم بەهارى تەمەنەتان لە خەڵك كردە پایز وخەزانى مەرگتان بەسەردا باراندن ئاوەهاش (گۆڕان)تان دروست كردو هەتا خاوەنى ئەو برا گەورانەش بن وئەوانیش باڵەكایەتى لە چاوە كوێرەكانى ئێوەدا ببینن دڵنیام خەڵك زیاتر لە دەورى گۆڕان كۆ دەبنەوە تەبعەن لە خۆشەویستى عەلى نیە بەڵكە لە رقى عومەرە!
ئەم سیناریۆیە هێندە گاڵتە جاڕى یە كە وەك دەنگى دەهۆڵەكە مەگەر هەر لە دورەوە خۆش بێ!!!
من كە دواى ڕاپەڕین یەكێتم هەڵبژارد خەباتى تیا بكەم چونكە زۆرم لە بارەى سەروەریەكانى خوێندبوەوە پێشم وابوو حزبى ئایندەشە بەڵام بە داخەوە لەبەر ڕەفتارى ناشایستەى زوربەى بەرپرسان دواى ئەوەى بێ ئومید بوین لە چاكسازى بڕیارمان دا كار لە گەڵ لیستەكەى كاك نەوشیروان بكەین كە لە كوردستان لەو پاكتر شك نابەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە