كۆمەڵەى پێشمەرگە گەندەڵەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان
Saturday, 30/06/2012, 12:00
جاران پێشمەرگە ئەو ڕەمزە پیرۆزە و بەرزە بوو كە هەموومان سوێندمان پێ ئەخوارد ، بەڵام ئێستا بە پێشمەرگەوە تەنها بازرگانى پێوە دەكرێ و یەكێتى چەندین دەزگاى جۆراو جۆرى بەناوى پێشمەرگەوە كردۆتەوە تەنها بۆ دزى كردن وەكو (كۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەكان / ى . ن . ك و مەڵبەندى پێشمەرگەو كۆمەڵەكەى جەمیل هەورامى و هێزەكانى 70 و دەزگاى خانەنشینى پێشمەرگەو كەم ئەندام ) هەموو ئەمانە تەنها بۆ چەوساندنەوەى پێشمەرگەن و لیژنەى باڵاى وەستا فارۆق و باندەكەى كە ڕاهاتوون تەنها بە دزى و درۆ و دروشمى بریقەدار كە لەسەر خوێنى پێشمەرگە هەر ڕۆژەو سەردانى یەكێك دەكەن وەكو تاڵەبانى و دلێرى سەید مەجید و هێرۆو بەرهەم ... هتد ، لەپێناوى دەسكەوتە تایبەتى یەكانى خۆیان سوالأ و دەست پان دەكەنەوە بۆ ئەم مەبەستەش توانیویانە بۆ خۆیان دزى و گەندەڵیەكى زۆر كۆ بكەنەوە ، لەم پێناوەشدا پێشمەرگە دەم كوت بكەن ، بەڵام دڵنیابن پێشمەرگە كۆنەكانیش لە هەڵبژاردن تۆڵەتان لێ دەكەنەوە و دەنگ بەیەكێتى نادەن ، چونكە ئێوە هیچتان بۆ نەكردوون ئەو هەویەى تاڵەبانى كە هەمانە لاى پۆلیسێك ڕەواجى نى یە و سلفەكەش كەلێمان دەگێڕنەوە هاوڵاتیەك زیاتر وەردەگرێ و سەدو پەنجا هەزارەكەش هەر هیچ نى یە ، چونكە بە مووچەو سەدو پەنجاكەشەوە مووچەكەمان ناگاتە پۆلیسێك وە كۆمەڵەكەى جەمیل هەورامیش بەهەمان شێوە لەسەر جاش و باشەكانى خەریكى تیجارەتن و مەڵبەندى پێشمەرگەش وەكو حووت ئابوونەى هەرچى زیندەوەرە كەچكى پێ بێ دەخواو هەر دەپاڕێنەوە و لەگەلأ شێخ جعفر بەشى دەكەن و مانگانە (2) دەفتەر شێخ دەیبا بۆ ئەوەى خانووەكى (80) ژوورى تر دروست بكا ، بەڵام دڵنیابن چارەنوسێكى ڕەش و پیس چاوەڕێ تانە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست