ئاسۆ مامەندى مخابەرات فایلەكەى لەوەزنى خۆى قورستر بوو
Friday, 28/05/2010, 12:00
گومان لەوەدانیە خەلكانێك لەناو حزبەكانى كوردستان پەیوەندیان بەدەزگا ئەمنى و جاسووسیەكانى ڕژێمى بەعس هەبووەو لەدواى ئازادى عیراق لەسالى200300 دا فایلەكانیان ئاشكرابوون وكەوتنە بەردەستى خەلك وحزبەكان ...
ئاسۆمامەندى فایلدارو سەرپەرشتیارى مەلبەندى3))ى هەولێر جارێكى تر پەندى لەڕابردوو وەرنەگرت وكەلەپلینۆمى 3 دا چۆن بەگریانەوە دەپارایەوەلەبەر دەممان كەداواى لێبوردنى دەكرد واز لەكارى تێكدەرانە دەهێنێت ودژایەتى یەكێتى ناكات بەلام من نازانم چۆن ئەم كەسانەى ئەم خیانەتە گەورانە دەكەن هەروابەئاسانى عەفوو دەكرێن ولێپرسراوێتیان دەدرێتەوە ..
ئەوەتا لەسەر قسەى ئاغاكەى لە كۆنفرانسى ئەمجارەلە17/5/2010 هەلسان بەتەزویر كردنى دەنگى كادران لەبەرژەوەندى چەند كەسێكى ئەلقە لەگوێو خۆپەرست بۆئەوەى بیانبەن بۆ كۆنگرەو لەپێناو كەسب كردنى دەنگەكانیان بەسوودى خۆیان ئەوەتا 85 فۆرمى مۆركراوى بەتال لەحاكم هۆشمەندى بى ئابڕوولە ڕاسپاردەى كۆسرەت ڕەسوول وەرگیراوە بەئاگادارى ڕاستەوخۆى ئاسۆ ئەلمانى وپڕكردنەوەیان لەبەرژەوەندى تەكەتوولەكەى خۆیان وخنكاندن وبەفیڕۆدانى دەنگى كادران و جارێكى ترئاسۆى فایلدار كەفایلەكەى بەكادرێك هەلنەدەگیرا لەبەر قورساییەكەى بەربووەوێزەى كادران ودواى بلاوبوونەوەى ئەم تەزویرە گەورە دەرهەق بەكادران كرا كۆسرەت بەدواى دانارد وپێى گوت دەبى ئەم خەلكانەدەم كوت بكەى كەقسەمان لەسەر دەكەن وبۆ كاكى فایلدار لەكۆبوونەوەكان تەهدییدى كادران دەكات ودەلێت لەكەس قەبوول ناكەین ڕێز لەم تەزویرەى ئێمە نەگرێت چونكە من ئەم فایلە قەبەیەم هەبوو كەس قسەى نەكرد دەیان پێشمەرگەم بەدیارى پێشكەش بە موخابەرات كرد كەس وورتەى نەهات خێرە ئێستا زمان درێژى بەسەرمانەوە دەكەن ....
جابۆئەوەى زیاتر ئەم گەورە موخابەراتە بناسن تەنها شتێكى زۆربچووك لەناو فایلە گەورەكەى كاكى مەسئولتان بۆباسدەكەم تاباشتر بیناسن نموونە : تەسویرى مالى مام جەلالى لەگوندى یاخسەمەر كردبوو بەكامیراى (كۆداك فەورى) بەدیارى بۆموخابەرات دەینێرێو چەند ڕۆژێك دواتر ئەم شوێنە بەفرۆكە بۆردومان دەكرێت بەلام مام لەم كاتە لەوى َنابێت ئەمەش بەوێنەكەوە لەناو فایلە پڕچالاكیەكەیەتى لە پال بەكوشتدانى چەنین پێشمەرگەو ناردنى چەندان مەعلوماتى گرنگ لەشوێنەجیاجیاكان و گیرانى لەلایەن ڕژێمى بەعس لە31 ئابى1996 وئازادكردنى لەلایەن بەعس ناحەقى نیە چونكە تائێستاش بەردەوامە لەسەر كارە تێكدەرانەكانى و لاوازكردنى یەكێتىو پشتوانى كرد نلەخەلكى بوودەلەو تێكدەر .. بۆیە لەكۆتایى دەلێین پیرۆزەسەركردەى لەم بابەتە لەیەكێتى نیشتمانى كوردستان و تەكەتتولە تێكدەرەكەى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست