پارتى خەلك بە زۆرى دێنیت سەر جادە
Monday, 28/02/2011, 12:00
پاش ئەوەى مەسعود بارزانى لە دیدارێكى خویدا ووت كە ئەگەر 50000 هەزار كەس داوا لێم بكەن دەست لەكار بكشم من ئەو كات ئامادەم ئەم داوایە بە جێهبێنم،پارتى لە رۆژى 2011-2-27 داوا لە هەموو خوێندكارەكانى قوناغى بنەرەت كردووە كە بچن بۆ نووسینى ناویان لە كەمپێك لە پرى دەلال داناوە لەلایەن یەكێتى قوتابیانى كوردستان قوتابى بە زۆر ناو نووس دەبن بو ئەوەى مەسعود بارزانى پاشەكشە لە بریارە بكات,بەپێ ئەو زانیارانەى دەستمان كەوتوون پارتى لە زاخو بارى زور خراب بووە پاش ئەوەى لە رۆژى 2011-2-26 مانگ داواى لە خەلك كرد كە دەركەون سەر جادە دژى بزوتنەوەى گۆران و پشتگیرى كردن لە حكومەت و مەسعود بارزانى تەنیا 50 كەس بەشدارى لەم خۆنیشاندانە كرد ئەوانیش هەر خزمى پارتین و پاسەوانەكانى كارگێرى لقى 8 ئەبو زێرو و كورانى عومەر عەلى هالو و پاسەوانانى عبدالواحد سلێڤانەى كە ئەویش كارگێرى لقى 8 و چەند كەسێكێ تر كە خویان پاسەوانى ئاسایشى پارتین لە زاخۆ.
هەر لەبەر ئەم بارە خراپە 2011-2-28 پارتى هەموو رێكخستنەكانى بە زۆرى دێنێت سەر جادە بو نیشاندانى سیناریوێكى ترى دروستكراو.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست