کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌رێپۆرتاژێكی وێنه‌یه‌ی‌، گوندی (عۆجه‌)ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر له‌بادینان ببینن‌

Saturday, 21/07/2012, 12:00


چه‌ند رۆژێك پیش ئێستا دۆستێكم له‌ دیوانی پارێزگای دهۆك په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و گووتی: ئه‌وه‌ته‌ی له‌م پارێزگایه ‌ده‌وام ده‌كه‌م، هیچ جیاوازیه‌ك له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی تكریتییه‌كان و بنه‌ماله‌ی ته‌مه‌ر ڕه‌مه‌زان پارێزگاری دهۆك به‌دی ناكه‌م؟!
كاتێ بۆی ڕوون كردمه‌وه ‌و گوتی له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا سه‌رباز بووم له ‌تكریت له‌وی ڕۆژێك چوومه ‌نزیك گوندی (عۆجه‌ی) شوین له‌ دایك بووی سه‌دام، ئه‌وه‌م بینی كه‌ خانوو و شه‌قام و مه‌زره‌عه ‌و ڤیلای خۆش بایه‌خی زۆری پێدرابوو، به‌ ئه‌ندازه‌ی شارێك هه‌موو 7 تا 8 مالێك بوو!
ئه‌مرۆش هه‌مان شتم بینی، کاتێک به‌كارێك چوومه ‌بناری چیای زاوا له ‌بازگه‌ی فائیده‌ ده‌رده‌چیت و ماوه‌ی 5 كیلۆ مه‌ترێك به‌شه‌قام و جاده‌یه‌كی زۆر ڕێك و پیك بۆیاخ كراو، ئه‌وه‌نده‌چووم تا گه‌یشتمه‌ گوندی سیتكێ، كاتێ له ‌هاوڵاتیه‌كم پرسی ئه‌و گونده ‌ناوی چیه‌؟ گووتی له ‌ئه‌سڵدا ناوی (سیتكێ)یه‌، به‌لام ئێستا خه‌ڵكی پێده‌ڵێن گوندی(عوجه‌)!
پاشان له‌و هاوڵاتیه‌م پرسی بۆچی (عۆجه‌)؟!
گووتی: ئه‌وه‌ گوندی ته‌مه‌ر ره‌مه‌زانه ‌پارێزگاری دهۆك به‌خۆی و فارس كۆچه‌ری ئامۆزای و دوو ژنه‌كه‌ی ته‌مه‌ر ئه‌و گونده‌یان بۆ خۆیان داگیركردووه ‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئه‌وانه‌ی خزمیان نه‌بوون ده‌ریان كردوون بۆ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری!
ئه‌و دۆسته‌مان گووتی به ‌كامێراكه‌م به‌ زانیاری هاوڵاتیه‌كه ‌وینه‌ی به‌شێكی ئه‌و گونده‌ی(عۆجه‌)مان گرت به‌م شێوه‌یه‌:
یه‌كه‌م...ڤیڵایه‌ك له‌ ناو مه‌زره‌عه‌یه‌ك به ‌دووری 500 مه‌تر له‌سه‌ر گونده‌كه ‌بۆ شه‌وانه‌ی سوور و رابواردنه‌كانی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر 15 پاسه‌وانی هه‌یه ‌له‌گه‌ڵ 5 جوتیار بۆ خزمه‌تكردنی مه‌زره‌عه‌كه‌ی..
دووه‌م...خانوویه‌كی خۆش بۆ پێشوازی میوانه‌كانی له ‌ده‌وله‌مه‌ند و به‌رپرسه‌كان و دۆسته‌كانی...
سێه‌م...چه‌ند خانوویه‌ك بۆ ژنی دووه‌می كه‌ جارجاره ‌له‌ توركیایه‌وه‌ میوانی خانمان كه‌ به‌زه‌بری دۆلار ده‌یانهێنێته ‌ئه‌و گونده ‌و 10 تا 15 رۆژ ده‌یانهیڵێته‌وه‌.
چواره‌م...ڤێلایه‌ك تایبه‌ت له ‌مه‌زره‌عه‌یه‌كدا بۆ ژنی دووه‌می و ژنی یه‌كه‌می له‌ناو دهۆك هیشتۆته‌وه‌ هه‌فته‌ی یه‌ك شه‌و ده‌چێته‌لای.
پێنجه‌م... باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی هه‌یه‌، كه ‌25 ئه‌سپ و10 جووت شێر و پلنگ و سه‌گی ئه‌ڵمانی تیایه‌ و زیاتر له ‌30 ئاسك و بزنه‌ كێوی، زیاتر له ‌40 تاوس و جۆره‌كانی په‌له‌وه‌ر و باڵنده ‌و مێرگیك زیاتر له ‌40 گامیشی تیا به‌خێو ده‌كات..
هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڵاتیه ‌گوندییه‌ش ئه‌وه‌ی باسكرد، كه ‌زۆربه‌ی جار ده‌یان سه‌یاره‌ی توركه‌كان دینه ‌مه‌زره‌عه‌كه‌ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر كه‌ چه‌ندین رۆژ له‌وی ده‌میننه‌وه‌ و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ پیاوه‌كانی ده‌زگای میتی توركی له ‌گوندی عۆجه‌ی ته‌مه‌ر كۆچه‌ر بمیننه‌وه‌ بۆ چاودیری كردنی هیزه‌كانی په‌كه‌كه له‌ ‌ناوچه‌كه‌.


ئه‌و رێگایه‌ی که‌ ده‌چێت بۆ گوندی (سێتکێ) ئیستا به‌ گوندی عۆجه‌ ناسراوه‌

*******************


خانووی تایبه‌تی ته‌مر کۆچه‌ر، بۆ کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ میتی تورکی و بۆ رابواردن و هێنانی ئافه‌ره‌ت

*******************


خانووی تایبه‌ت به‌ رابواردنی خۆی

**********************


خانووی ژنی یه‌که‌م

****************************


خانووی ژنی دووه‌م

************

مه‌زره‌عه‌ بۆ به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ

************

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر بابه‌ت له‌سه‌ر ته‌مر ره‌مه‌زانی پیاوی میتی تورکی کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ش بکه‌:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=4938d659


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە