بنه‌ماڵه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌قه‌لاَدزێ
Friday, 05/08/2011, 12:00
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
(دوای حه‌ڤده ساڵ خوێنی شه‌هیدانمان بیرناچێت)
بۆ:ڕای گشتی كوردستان وجیهان
بۆ:ڕێكخراوه مرۆییه‌كان و یاساناسان
ئێمه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی مه‌رگه‌ساتی (6-8-1994) له‌شاری قه‌لاَدزێ دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆرمان بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانمان كه‌سه‌دان جار بۆ ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵ به‌ڕێگه و شێوازی جیاجیا داواكارییه‌كانمان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌لاَتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه، و به‌لاَم هیچ یه‌كێك له‌هه‌ردوو پارته فه‌رمانڕه‌واكه‌ی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم كه‌له‌لایه‌ن ئه‌م دوو پارته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌لاَمیان نه‌داوینه‌ته‌وه. و ده‌یانجاریش بڕیارمانداوه له‌دادگا سكالاَیان له‌سه‌ر تۆماربكه‌ین، به‌لاَم به‌شێوه‌ی جیاجیا ئاگاداریان كردوینه‌ته‌وه كه‌داواكاریتان چیه بۆمانی بنێرن به‌لاَم جگه له‌ده‌ستی ده‌ستی پێكردن شتێكی تریان له‌به‌رنامه‌ه‌دانه‌بووه.
له‌به‌رئه‌وه وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌قه‌لاَدزێ له‌حه‌ڤده‌مین ساڵیادی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی كه‌له‌چركه‌ساتێكدا ڕووبارێك خوێنی تێدا ڕژا و بوو، به‌هۆی شه‌هیدبوونی (21) كه‌س برینداربوونی (8) كه‌س خۆمان یادی مه‌رگه‌ساته‌كه له‌و شوێنه‌دا ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ڕووبارێك خوێنی تێدا ڕژا به‌ئاماده‌بوونی كه‌س و كاری سه‌رجه‌م شه‌هیدان له‌م یاده‌دا جارێكی تر داوا له‌هه‌ردوو پارتی فه‌رمانڕه‌وای كوردستان و خودی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌وه‌لاَممان بده‌نه‌وه، چونكه دوای كۆتاییهاتنی یاده‌كه چاوه‌ڕوانی هیچ قسه‌یه‌ك و به‌ڵێنێك ناكه‌ین به‌ڵكو كێشه‌كه‌مان ده‌به‌ینه دادگا له‌به‌رئه‌وه هه‌ر لێره‌وه داوا له‌ڕێكخراوه مرۆییه‌كان و یاساناسان ده‌كه‌ین كه‌بۆ سه‌رخستنی داواكه‌مان له‌دادگا هاوكاریمان بكه‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدانی شه‌ڕی ناوخۆ له‌قه‌لاَدزێ
6-8-1994
تێ بی نی:
ئه‌م مه‌رگه‌ساته له‌ماڵی حسن حاجی علی له‌شاری قه‌لاَدزێ ڕوویدا و ئه‌وكاته ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مه‌رگه‌ساته په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه،
07701549866
07701554724
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست