نوێکراوه‌ته‌وه: بە گۆڕی شەهیدان عەیبە!
Monday, 13/08/2012, 12:00
برادەرێک لە حەمەی حاجی مەحمودی سکرتێری پارتە سۆسیال دیموکراتەکەی کوردستان دەپرسێت:
- کاکە حەمە سەیرە تۆ ئایدۆلۆژیای حزبەکەت (سۆسیال _ دیموکرات)ە و زۆرینەی ئەندامانی حیزبەکەشت عەشایەرن؟
حەمەی حاجی مەحموود لە وەڵامدا دەڵیت:
- جا ئەوە ئاساییە، باوکیش هەیە کوڕەکەی (ساڵح)ی ناوناوه، کەچی ساڵح نییه و هه‌رچی سیفه‌تی باش بێت تێیدا نییه، دز، درۆزن و بهدڕەوشتیشه.
لێره‌دا منیش رووی ده‌مم ده‌که‌مه شانازی کچی برایم ئه‌حمه‌د، ئه‌و ژنه‌ی داوای له هونه‌رمه‌ندێک کرد، تا ئاواز بۆ هۆنراوه‌که‌ی باوکی (هه‌ر کوردین و هه‌ر کورد ده‌بین) دابنێت و به ناوی خۆیه‌وه بڵاوی بکاته‌وه، به‌م ژنه هونهردزه ده‌ڵێم:_ بەگۆڕی شەهیدان عەیبە پارتێک سەرکردەی وەک ئارامی تێدا بوو بێت، کەچی کەسانی وەک شاناز و شیخ لەتیفی مێردی لە کەناری خوێنەکەیدا پاڵیان لێدابێتهوه و ئارام بگرن.
_ بەخوێنی خاڵە شەهاب شەرمە کۆمەڵە کەسی وەک جەمالە ڕەشی قارەمانی جەلاد تۆقێنەری لە ناو زیندانەکانی موسڵدا هەبووبێت، کەچی شاناز بۆ لێدانی نه‌یاره‌کانی خۆی، پێست ڕەشە شه‌قاوه تریاکخۆرهکانی وڵاتی جامایکا بە پارەی یەکێتی دەگرێت و پێیان ده‌ڵێت بڕۆن ئه‌و ناحهزانهم بۆ تێر شەق و بۆکسباران بکه.
_ سوێند بەو تفەنگە ڕەشە ژەنگاوییەی کە جەمالی عەلی باپیر زابتە ڕەشەکەی گوندی باڵخێی ناردە لای ئەبو میحجەنی کوڕی سەقەفی، شەرم نییە شانازی پرچ خاوی جەستە چەپاوی ووڵاتی ئینگلیزەکان، خوێنی کاک جەمالی عەلی باپیر بباتە ناو هۆتێلێکی ئەمستەردامەوە و بە هاوار حاجی پاسەوانی بڵێت با ئەو پێشمەرگە دێرینە بچێتە سۆپەر مارکێتی هۆتێلەکە و یەک پاکەت ماڕلبۆرۆی گەڵا ڕەشم بۆ بکڕێت.
_ قەسەم بە کفنی شەهید حەسەن قارەمان و سمایل گەورەدێی کە بەدەستی خەزوری پاڤێڵی خوشکەزای شاناز، لە گوندی سێکانیان خوێنیان ڕژا، شەرم نییە شانازی کیژە بوغزاوییە ئێسک قورسه‌که، نانەشمیلەکە ببێتە شێری یەکێتی و خانەوادەی ئەو شەهیدانەش هەموو مانگێک بەداوی موچەی شەهیدانەکانیان یاری مشک و پشیلەیان پێ دەکرێت.
_ دەبا شاناز بە ئیمانی سوێند بخوات ئەوە کێ بوو (خالیدە سووری) بە فیشەکێکی دەمانچەی جۆری (سمس) کوشت، ئه‌وه کێش بوو داڕێژەری ئەو سینارۆیە بوو کە گوایە خالیدە سوور پاش خواردنەوەی قاپێک ویسکی، یەک فیشەکی ناوە بەسەری خۆیەوە!؟
_ دەبا شانازی گرینۆک ئەوەمان بۆ بسەلمێنێت ئەوە کێ بوو سیناریۆی خۆکۆشتنی (لەیلا) ی بێژەرەکەی (کوردسات) داڕشت.
_ وەڵا خوا دەتگرێت شانازی بێ‌ناز، گەر داوی ئەو پیلانەمان بۆ ئاشکرا نەکەیت، کە بەرپرسی یەکەمی پاسەوانی گوڵە هێرۆی خوشکت بەناوی ڕزگاری عومەری بازرگان بە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی دوکانەوە هەپروون بە هەپررون کرا.
مەرج نییە ئەوەی ناوی (ناز) بێت لە داهاتوودا ببێتە (شا)!
مەرجیش نیە ئەوەی ناوی گوڵە (هێرۆ) بێت، بۆنی بۆگەن نەبێت!
وەک دەرەنجام بە گۆڕی شەهیدان سوێند دەخۆم نموونەی (مەلیک نازی وەک تۆی بێ‌ناز و گوڵە بێ بۆنەکەی هێرۆی خوشکت) بەمزوانە کون نابێت خۆتانی تێدا بشارنەوە و خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردسان بەدەردەکەی (لەیلا تەڕابلوسی و ساجیدەی خەیروڵڵا تولفاح)تان دەبەن!
چاوەڕێی بن ئێسک قورسه‌کانی ده‌سه‌ڵات:
*مەلیک ناز مەبەستم (شاناز)ە بە زمانی کوردی
تێبینی:هەموومان دڵنیاین شاناز خان لەو وێنەیەی سەرەوەدا نازانێت کامیان شەهیدە و کامیان بە قەزا و قەدەر لە ژیاندا ماوە .
شه‌هید هاوڕێ جەبار کێ بوو؟
کوڕی حاجی جه‌لالی ده‌ڵاڵ بوو، پورزای شه‌هید سه‌لاحی موهه‌ندیس، له گه‌ڕه‌کی قادسیه‌ی سلێمانی، کاتێک ده‌چن ده‌یانه‌وێت بده‌ن به‌سه‌ر ره‌بایه‌ی جیش شه‌عبییه‌کاندا، هه‌ڵبه‌ته شه‌وێک پێشتر بۆ پشکنین و خۆئاماده‌کردنی هاتبوون، بۆ شه‌وی داهاتوو، که قازیفهکه له‌سه‌ر شانی هاوڕێ جه‌بار ده‌بێت و ده‌یه‌وێت بیته‌قێنێت، چرووک ده‌کات و جه‌یش شه‌عبییه‌کانیش به ئاگادێنه‌وه و گوێیان له ده‌نگه‌که ده‌بێت که چروک ده‌کات، ئه‌زانێت ئه‌وه پێشمه‌رگه‌یه هاتووته سه‌ریان، ئیتر ئه‌مان فرسه‌ت ده‌هێنن و ده‌ست ده‌که‌نه‌وه و ته‌قه ده‌که‌ن، هاوڕێ جه‌بار و شه‌هید دڵشاد له‌وێدا شه‌هید ده‌بن، دوای ئه‌وه ته‌رمه‌کانیان ده‌هێنن بۆ ناو سلێمانی. ئه‌منێکی خانه‌قینی که کورد ده‌بێت، به قریوه و خۆشییه‌وه له‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی هاوڕێ جه‌بار هه‌ڵده‌په‌ڕێ، دوای ماوه‌یه‌ک به سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌و رووداوه‌دا، پێشمه‌رگه تۆڵه له‌و کابرا ئه‌منه خانه‌قینییه ده‌کاته‌وه و ده‌یکوژن، حکومه‌تی به‌عس گومان برای هاوڕێ جه‌بار که ناوی که‌مال ده‌بێت، ئه‌و له شوێنی ده‌گرن و له سێداره‌ی ده‌ده‌ن. من له به‌ر خۆشه‌ویستیی و رێزم بۆ ئه‌و شه‌هیده به ناوی ئه‌وه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌م نووسی.*******************************************
بەرێزان و نیشتمان پەروەرانی کوردستانپۆست
سڵاوی کار و خەباتتان لێبێت
برایان، من وەکو کەسوکاری شەهید جەمالە رەش،، پێویستە هەڵەیەکی مێژوویی لەسەر ژیانی زیندان و سێدارەدانی شەهید جەمالە رەش ،لە وتارت (بە گۆڕی شەهیدان عەیبە !) راستبکەمەوە،، شەهید جەمال لە زیندانی موسڵ زیندانی و لە سێدارە دراوە، نەک ئەبو غرێب تکایە هەڵەکەتان راست بکەنەوە
بەو هیوایەی توانیبێتم راستییەکان وەک خۆی بگەیەنم.
له‌گه‌ڵ سوپاسدا کوردستانپۆست ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی راست کرده‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست