ئه‌و ترسه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی شپرزه کردووه !
Thursday, 03/03/2011, 12:00
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له ڕواڵه‌ت و قسه‌کانی مه‌سعود بارزانیدا به‌دی ده‌کرا، هه‌ڵهاتن بو له حه‌حیقه‌تێک که ئاینده‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ئه‌و پارته‌ی له‌سه‌ر به‌نده؛ ڕازی بوون به بڕیارێکی سه‌پێنێراو له لایه‌ن ئۆپۆسزیۆن و خه‌ڵکه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستور و یاساکانی په‌رله‌مان زۆر ئاسته‌مه بۆ سه‌رکرده و پارتێک که به شێوازێکی یاسایی و دیموکراتی و دور له ته‌زویرات و پێشێلکاری ده‌نگه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرابن و هاتوبێتنه سه‌رحوکم؛ ئه‌گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌و وڵاتانه‌ی دیموکراسیه‌ت به واتای دیموکراتی تیایدا به‌رقه‌رار بێت، بڕیارێکی ئۆپۆسزیۆن له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌تێکدا و ئاماده‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و په‌سه‌ند کردنی هه‌ربه‌یاننامه‌یک ڕوبدات، شتێکی ئاساییه‌و و هیچ جێگی پرسیار نیه که چۆن ئه‌بێ قبوڵ بکرێت له کاتێکدا پێشتر به ده‌نگی زۆرینه و دور له ته‌زویرات هاتونه‌ته سه‌ر حکوم، به‌ڵام له هه‌رێمی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به ڕاستی په‌سه‌ند کردنی ڕای ئۆپۆسزیۆن جێگای پرسیاره ! چونکه هیچ پێشینه‌یه‌کی سیاسی و ئه‌زموونی دیموکراسیه‌ت له‌م ناوچانه‌دا ڕوی نه‌داوه و ئه‌گه‌ر ڕوشبدات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ترسێکی سیاسی ئالۆزه که سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه...
ئه‌گه‌رچی مه‌سعود بارزانی خۆی له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا و تیرۆر وتۆقاندنانه به بیانوی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی مه‌سیحیه‌ت (که هیچ فڕی به چاره‌نوسی کورده‌وه نیه) هه‌ڵهاتبوو به‌ره‌و ڕۆما، به‌ڵام ئاگاداری بارودۆخی ناوچه‌که بووه و هه‌مو فرمان و بڕیاره‌کان له‌زمانی ئه‌وه‌وه پله به پله ده‌هاتنه خواره‌وه بۆ سه‌رکوتکردن و بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌ران، ته‌واوی فرمانه‌کانی ته‌قه کردن و کوشتار و فڕاندن و تیرۆر و سه‌رکوت و کپکردنی هاوڵاتیان و ڕۆژنامه نوسان و خه‌ڵکی سڤیل له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه؛ مه‌سعود بارزانی به‌وه‌ی که سه‌رۆکی پارتی به ناودیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێمه، هه‌موو ئه‌م ڕوداوانه ئه‌و لێی به‌رپرسیاره. چونکه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حیزب له کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌می ستونی له‌سه‌ره‌وه دێته خواره‌و و به‌سه‌ر ئه‌ندامانی حیزب‌دا دابه‌ش ده‌بێت... ئه‌و پێشمه‌رگانه که له‌سه‌ر ده‌زگای تیرۆری لقی چواره‌وه ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی کرد و ئه‌و هه‌موو بریندار و کوژراویان خسته‌وه له خۆوه نه‌بو! له لایه‌ن بریاری هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا بوو، هیوای تیرۆرستیش له لایه‌ن فازیل میرانی تیرۆرسته‌وه ئه‌مری پێکرا بو، فازیلیش له لایه‌ن نێچیری جێنشینی مه‌سعوده‌وه و نێچیریش له لایه‌ن مه‌سعوده‌وه... خۆیان به ئاشکرا له که‌ناڵه‌کانیانه‌وه دانیان به‌وه‌دا نا که هیوا ته‌له‌فونی بۆ فازیل کردوه‌و تا ئه‌وکاته‌ش نه‌یانتوانیوه ته‌قه بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وی تر ده‌شارنه‌وه که فازیلیش ته‌له‌فونی بۆ کێ کردووه؟، بێگومان ئه‌ویش بڕیاره‌که‌ی له گه‌وره‌کانیه‌وه وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌مانه و ئه‌وانه‌ی تریش که له پشته‌وه ڕۆڵیان هه‌بوه له هه‌ڵمه‌تی تیرۆر و تۆقاندنه‌کاندا یه‌ک به یه‌ک له هه‌موو ڕوداوه‌کان به‌رپرسیارن.. له سه‌ره‌تاوه ده‌بێت پێش هه‌مویان مه‌سعود بارزانی دادگایی بکرێت چونکه ئه‌و سه‌ری ماره‌که‌یه مه‌سیری پانکردنه‌وه‌یه.
به‌ڵام له‌قسه‌کانی ئه‌مڕۆیدا خۆی له‌و به‌رپرسیارێتیه لادا و هیوای خواست چاره‌سه‌ری قوربانیان بکرێن بێ ئه‌وه‌ی باس دۆزینه‌وه و دادگایی کردنی ئه‌نجامده‌ران و تیرۆرستانی تاوانه‌کان بکات! که ئه‌وه له هه‌مووی گرنگتره و ده‌بوو له‌سه‌رتاوه باس له دۆزینه‌وه‌و به سزا گه‌یاندی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کوشتارانه بکرێت که خۆی ڕابه‌رایه‌تی ده‌کرد، هه‌موو ده‌زانین که هه‌رگیز ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌کی لێوه‌شاوه نه‌بوه ڕای به‌رامبه‌ر قبوڵکات و خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی ئه‌وه‌نده سه‌قافی نیه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی له کاروباری سیاسی‌دا به میکانیزم و ئۆرگانیزمێکی عه‌شایه‌ری سوڵته‌ی سیاسی به‌ڕێوه‌بردووه! ئه‌و به په‌سه‌ند کردنی به‌یاننامه 17 خاڵیه‌که و په‌سه‌ندکردنی چه‌ند خاڵێکی تر خۆی له تاوانه‌که دزیه‌وه‌و ده‌یه‌وێت قوربانیانی ئه‌و ڕوداوانه له بیر هاوڵاتیان بباته‌وه ! ئه‌گه‌ر به شێوازێکی سایکۆلۆژی له سروشی تاوانبار ورد بیته‌وه ده‌بینیت ده‌یه‌وێت به که‌مترین سزا له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانێکی گه‌وره‌دا بێته ده‌ره‌وه ، له مه‌سعود بارزانیشدا هه‌مان سروشت به‌دی ده‌کرا؛ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاوه‌نی هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی و سه‌رکردیه‌کی لێهاتوو و به وه‌فا بوایه ده‌بو له سه‌ره‌تاوه بیوتایه: به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌م ڕوداوانه له ئه‌ستۆی منه و ئاماده‌م به بێ هه‌ڵبژاردن ده‌ست له کار بکێشمه‌وه‌و له ڕێگای یاساوه به شێوازێکی دیموکراتی و دانانی به‌هایه‌ک بۆ شارستانیه‌ت و پاشگری حیزبه‌که‌م که پارتی دیموکراتی له خۆگرتوه به‌ڕه‌وڕوببمه‌وه !؛ شه‌رمه بۆ حیزبێک پاشگری دیموکراتیه‌ت له خۆی بنێت و دور له هه‌موو به‌ها مرۆیی و پره‌نسیپه نیشتمانیه‌کان هه‌ڵسو که‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاته‌که‌یدا بکات ! به‌ڵام مه‌سعود له‌وه ده‌ترسێت ئه‌م تیرۆر و کوشتاره به قه‌زیه‌یه‌کی نێوده‌ڵه‌تی له‌سه‌ری تۆمار بکرێت و قبوڵکردنی به‌یاننامه 17 خاڵیه‌که‌ش ته‌نها بۆ ڕاکردنی ئه‌وه له‌و سزایه و ده‌یه‌وێت دوباره به ته‌زویرات درۆ و ده‌له‌سه بێته‌وه ناو ململانێی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه !
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه بۆ ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی که سه‌رکردایه‌تی ئه‌م جوڵانه‌وه میللیه ده‌که‌ن ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بن ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجام درا نابێت مه‌سعود بارزانی جارێکی تر بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی بپاڵێوێته‌وه و به هه‌موو سزاکانی بگات له مێژووی سیاسی خۆیدا، پارتی و یه‌کێتی به هه‌موو کادر و ئه‌ندامانیانه‌وه ده‌بێت به‌ر له هه‌ڵبژاردن سزای یاسایی نێوده‌وڵه‌تی بدرێن و بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ ڕێگه نه‌درێت سندوقیان هه‌بێت له کابینه‌ی ده‌نگداندا و هیچ مافیکی به‌ڕێوه بردنیان نه‌مێنێت له هه‌رێمی کوردستاندا... له پاشدا ئه‌و به‌یاننامه 17 خاڵیه ده‌بێت ته‌نها له نێوان حیزبه ئۆپۆسزیۆنه‌کان و هاوڵاتیاندا قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوبنه‌ماڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی له کار بخرێت و وه‌ک سزایه‌کی حیزبی به هیچ شێوه‌ک تا دوانزه ساڵ نه‌توانن بێنه‌وه ناو کایه‌و کێبڕکێ و ململانێی سیاسی هه‌رێمه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست