زووم ئین ئهو بهرنامهیهی که کاری شاردنەوەی گەندەڵی و سەرپێچیەکانی حکومەته
Tuesday, 12/06/2012, 12:00
ڕزگار کۆچەر یەکێکە لە پەیامنێر و ڕاگەیاندکارە ناسراوەکانی کوردستان کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و پێشکەشکاری بەرنامەی زووم ئینە . لەوایە بڵێن ئەم بەرنامەیە چ پەیوەندیەکی هەیە بە گەندەڵیەوە ؟! بەڵێ، من ئەڵێم پەیوەندیەکی زۆری هەیە .
وەك لە چەند ئەڵقەیەکی ئەم بەرنامەیەدا بینیمان ڕزگار کۆچەر لەگەڵ ئاسایشی هەولێر و هەندێك جار دەزگای پۆلیس و ئاسایش بە یەکەوە دەرەچن و سەردانی ناوبازاڕ و شەقامەکانی هەولێر ئەکەن ، بەمەبەستی ئاگادار بوون لەو حاڵ و وەزعەی کە لە هەولێرا هەیە
بەڵام ئەوە شتێکی ئاشکرایە ئەو بەرنامەیە جگە لە پۆشینی گەندەڵی هیچ ئامانجێکی تری نیە .
با بێین و هەڵسەنگاندنێك بۆ ئەو بەرنامەیە بکەین
لە هەر شوێنێك بەنزینخانەیەك یان دوکانێك یان ماڵێك بسوتێت ئەوا کامیراکانی زووم ئین ئامادەن
لە هەر شوێنێك کەسێك بخنکێت لە ئاوەکاندا ئەوا کامیراکانی زووم ئین لەوێ ئامادەن
لە ناو بازاڕەکاندا ئەگەڕێ و دووکانەکان بەسەر ئەکاتەوە و ئەو فەقیر و دەست کورتانەی لە ناو بازاڕ و لەسەر شەقامەکاندا ئەژین ئەیانگێڕێتەوە بۆ ئەو ئەو خەڵوەتگە و ئەو شوێنانەی کە خزمەت ئەکرێن تیایدا
سەردانی کەبابخانەکان ئەکات و ئەو گۆشت و خواردنە پیسەکان ئەگرێت و پاشان ئەسوتێنرێن
ئەمانە و چەندین کاری چاکی تر .... من ئەڵێم دەستت خۆش بێت کاك ڕزگار بۆ ئەو کارە چاکانە بەڵام لێرەدا من مافی خۆمە چەند پرسیارێكت لێ بکەم ؟؟؟
ئایا لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر بۆ بەرنامەی زووم ئین وەستا ؟؟؟ ئەی بۆچی لەکاتی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی زووم ئین ئامادە نەبوو ؟؟؟؟؟
ئەی بۆچی تەنها سەردانی ئەو شوێن و دوکانانە ئەکەی کە سەر بە پارتی نین ؟؟؟
ئەی لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی هەولێر ئاگات لەوە هەبوو چۆن ئاسایشەکان ئەو خەڵکەیان بەر شەقدا لەسەر جادەکان ؟؟؟ ئایا تۆ بینیت و وێنەت گرت لای مزگەوتی سەواف چەندین پاس پڕکرابوو لە گەنج و منداڵی کورد و ڕاپێچیان کردن بۆ زیندانەکان ؟
ئەگەر بەڕاستی زووم ئین بۆ نیشاندانی هەڵە و سەرپێچیەکانە ؟؟!!! دە جارێك هەڵەیەك و سەرپێچیەکمان پیشان بدە کە ئاسایشەکانی هەولێر چەندین جار بەرامبەر خەڵکی ئەیکەن
جاریك سەرپێچیەکمان پیشان بدە کە کەسی سەرپێچیکەر سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بێت
یان ئەم بەرنامەیەش وەك گۆڤاری بەڵگەی جەمال بەڵگە تەنها بۆ شاردنەوەی ڕاستیەکان و خۆڵ خستنە چاوی خەڵکە بەو چەند دیمەنەی پیشانی ئەدەی ؟؟؟
بەڵام دڵنیابە ... بە پیشاندانی کەسێکی خنکاو لە دەریاچەیەك و سوتانی دووکانێك و گرتنی ڕاوکەرێك و چەند شتێکی ئاوا ناتوانی ئەو گەندەڵیە گەورەیە بشاریتەوە و وای نیشان بدەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەمووکات وا لە خزمەتی خەڵکایە
هیوادارم کە لەگەڵ ئاسایشەکانا دەرەچی بۆ بازاڕ ؟!! ئەمجارە ئەوەش وێنە بگەر چۆن وەك جەلاد خەڵك ئەدەنە بەر شەق
کاك کۆچەر هیوادارم بیربکەیتەوە و تێ بگەیت لە خزمەتی خەڵك بە ... نەك خزمەتی حیزب . ئەزانم تۆ ئەڵێی من بۆ خزمەتی خەڵك ئەمە ئەکەم بەڵام ئەگەر بە ڕاستی بۆ خزمەتت بێت و درۆ لەگەڵ خۆتا نەکەی ئەوا ئەبێ عەدالەت بیت و جیاوازی نەکەی لە نێوان خەڵکا ... ئەگینا ئەو بەرنامەیەی تۆش وەك یاسا نایاساییەکانی کوردستانی لێ دێت کە بۆ بەرپرسی لقی ٢ کاری پی نەکرا و مامە قوڕ بەسەرەکەی هەڵەبجەی کردە کوونی زیندانەوە
ئەمەش بوو بە گەورەترین نادادپەروەری و ئەمە خزمەتی خەڵك نەبوو بەڵکوو دەمکووتکردن و کوشتنی خەڵك بوو
لە کۆتاییدا ئەڵێم کاك ڕزگار تۆ ڕاگەیاندنکارێکی هیوادارم بە خۆتا بچیتەوە و تێبفکریت لەو کارەی کە ئەیکەی ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست