سه‌میر عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی (40)ده‌فته‌ر دۆلاری به‌رتیل وه‌رگرتووه‌

Monday, 29/08/2011, 12:00






هه‌ر له‌ په‌راویزی ئاسانكاریه‌كانی مه‌سعود بارزانی بۆ زیاتر ڕه‌خساندنی كاتی باش و پتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی خۆی و عه‌یاله‌كه‌ی، له‌ چوارچیوه‌ی بریاره‌ گالته‌جاریه‌كه‌ی بۆ راگرتنی پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی و خانووبه‌ره‌و شوقه‌كانی هه‌ولیرو دهۆك!
ئیستا بارزانی و كورو خزمه‌كانی به‌ ریگه‌ی جۆراو جۆر پرۆژه‌كان یا بۆ خۆیانی داگیر ده‌كه‌ن یا به‌ به‌رتیل و ره‌شوه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه‌ یا ده‌بنه‌ شه‌ركه‌ به‌شی خاوه‌ن پرۆژه‌كان؟!
ئه‌وه‌ تا به‌ ئاشكراو بی ترس له‌ ریگه‌ی حاكم ئازادی مه‌لا فه‌ندی به‌ ناو ڕاویژكاری یاسایی مه‌سعودبارزانی كه‌ یه‌كیكه‌ له‌ ئه‌ندامانی ڵیژنه‌ی راگرتنی پرۆژه‌كان، له‌ماوه‌ی 6 رۆژدا سه‌میر عه‌بدولموهه‌یمه‌ن بارزانی ئامۆزای مه‌سعود 2 پرۆژه‌ی به‌ 40 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ خاوه‌نه‌ كۆنه‌كانیان وه‌رگرتۆته‌وه‌.
هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ش ده‌كه‌ونه‌ ڕێگای هه‌ولیر به‌خركه‌ نزیك عه‌یتكاوه‌و، دوای ئه‌وه‌ی سه‌میر پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ 50000 هه‌زار دۆلاری داوه‌ته‌ حاكم ئازادی مه‌لا فه‌ندی به‌ووته‌ی عوسمان رانیه‌ی كه‌ خۆی ناوه‌ عوسمان بارزانی به‌ڕیوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكاهیه‌تی هه‌ریمه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ سه‌میر بارزانی 8 كه‌سی بنه‌ماله‌یه‌ به‌ پاره‌ پرۆژه‌كان وه‌رده‌گریته‌وه‌ و ده‌یداته‌وه‌ه‌ به‌خاوه‌نه‌كانیان و، تا ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم ده‌ستیان له‌ پرۆژه‌و بریاره‌كانی بارزانی شوشتووه‌، به‌هۆی تیكه‌لاوی زۆری عه‌یاله‌كه‌ی بارزانی یه‌وه‌َ
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه‌ سه‌میر بارزانی به‌و پاره‌یه‌ بۆ كات بردنه‌سه‌ر و پشووی جه‌ژن سه‌ردانی توركیای كردووه‌!
ئه‌مه‌ش چاكسازیه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ش گالته‌جاریه‌كانی مه‌سعود و كورو حزمه‌ كانی!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە