لەژێر فشارو هەڕەشەى پارتى وەزیرى تەندروستى لەڕانیە سزاى كارمەندێك دەسڕێتەوە
Wednesday, 24/10/2012, 12:00
ئەوە بەرپرسانى یەكێتی خۆیانن هاوار دەكەن دەڵێن لەدەهۆك و هەولێر میوانین و تەنانەت بەڕێوبەرى قوتابخانەیەكیش نابینى یەكێتى بێت بەڵام لەسنورى سلێمانى خەڵكى پارتى نەوەك هەر پۆستیان پێ دەدرێت بەپێچەوانەوە فەرمانى ئەوەیان پێ دەدرێت هەڕەشەو چاوسووركردنەوە لەخەڵكیش بكەن و بەئارەزووى خۆیان كێیان بوێت سسزاى بدەن ، بەڕێزان سەیرى ئەم فلیمە كۆمیدیە بكەن و بزانن یەكێتى و وەزیرە تەندروستیەكەى چەندە بێ دەسەڵات و ترسنۆكن ؟ سەیر بكەن و بزانن چۆن لەژێر فشارو هەڕەشەى ڕاستەوخۆى بەرپرسانى پارتى لەسنورەكە و وەزارەت ناوى كادیرێكى پارتى ڕەش دەكەنەوەو ناوى خەڵكى تر دەخەنە شوێنى . سەنتەرى گورچیلەى دەستكردى ڕانیە كەڕاستەوخۆ سەر بەڕێوبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕاپەڕینە كادیرێكى پارتى لێپسراوى كارگێڕى ئەم سەنتەرەیەو هەموو دەسەڵاتێكى هەیە تەنانەت هەر خۆى مەوادو كەلوپەلى سەنتەرەكە لەسلێمانى دێنێت و هەموو پارەو گرێ بەستەكان هەر خۆى دەیكات . دوایى ئەوەى ڕۆژى 27 / 9 وەزیرى تەندروستى لەناكاو خۆى دەكات بەو سەنتەرەداو چەندین گەندەڵى و كارى نایاسایى دەبینێت دەست بەجێ هەر لەوێ بەبەرچاوى دكتۆر محەمەد ڕەسوڵ بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیە و دكتۆر میران بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى و چەندین بەرپرسى تر كەلەگەڵ جەنابى وەزیربوون ، دكتۆر ڕێكەوت بەلێپسراو كارگێڕیەكە دەڵێ خۆت و دەوام و ئیدارەكەت زۆر زۆر گەندەڵ و نائیدارین و دەست بەجێ فەرمان دەكات بەیاریدەدەرەكەى و دەڵێ عقوبەى وەزارى بۆ ئەم لێپسراو كارگێڕیە بنوسن و سسزاى بدەن ئەوانەى لێرەش نین غیاب و عقوبەیان بدەن سەرئەنجام ڕۆژى 15 / 10 / 2012 بەنووسراوى وەزارەتى تەندروستى / نووسینگەى وەزیر ژمارە 16445 لە 15 / 10 / 2012 فەرمانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕاپەڕین _ ڕانیە لە 22 / 10 ژمارە 10726 سسزاى هەڕەشەكە دەرچوو ، بەڵام چۆن دەرچوونێك مەگەر هەر جەنابى وەزیرى تەندروستى خۆى سەرى لەم سسزاى هەڕەشەیە دەرچێت و ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕاى گشتى بدات ، سسزاى هەڕەشەكە بۆ چوار كارمەندى سەنتەرەكە دەرچووە كەدوانیان بەشایەدى هەموو كارمەندانى سەنتەرو بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى ڕانیەو هەموو ئەو بەرپرس و میوانانەى ئەم ڕۆژە لەگەڵ جەنابى وەزیر لەسەنتەر بوون هیچ پەیوەندیەكیان بەم بابەتەوە نیە ، ئێستا دەركەوتووە بەفەرمانى بەرپرسانى پارتى لەسنورەكە و ناو وەزارەت بەتەلەفۆن بەوەزیرى تەندروستى گوتراوە قبوڵ ناكەین ئەمە سسزا بدرێت بۆیە ناوى بەڕێوبەرى كارگێڕیەكەو لێپسراوى قاوشەكە و دووناوى تریش دەرهێنراوەو ناوى خەڵكى تریان خستۆتە لیستەكەوە ، ئەمەیە گەندەڵى و نایاسایى ئەمەیە كەدەڵێن سسزاو هەڕەشە تەنها بۆ خەڵكى فەقیرو بێ دەسەڵاتە ؟ وەزیرێك ئەوەندە ترسنۆك بێت ئەوەندە بێ جورئەت بێت نەتوانێت بەڕێوبەرى كارگێرى سەنتەرێك عقوبە بدات ئەى بۆچى دەست لەكار ناكێشێتەوە ؟ جەنابى وەزیر لەسەنتەرێك چوار كارمەند سسزاى هەڕەشەى بۆ دەرچێت چۆن قبوڵ دەكەى لەئیدارەكەى ؟ ئەمە خۆى باشترین بەڵگەو دەلیلە كەئەم كەسەى بەڕێوبەرى كارگێرى ئەم سەنتەرەیە خۆى شایەنى ئەم شوێنە نیە بۆیە چوار كارمەندى بەیەكەوە سسزاى هەڕەشەیان بۆ دەردەچێت ؟ ئەمە خراپى و گەندەڵى ئەم ئیدارەیە دەردەخات ؟ ئەوانەى شایستەى ئەم عقوبەیە بوون ئەم چوارە نەبوون جەنابى وەزیر ؟ ئەى خۆت لەبەردەم دوو مودیر عام و ئەو هەموو خەڵك و ڕاوێژكارە نەتگووت لێپسراوى كارگێڕیەكە عقوبە بدەن ئەى بۆ ناوى ئەوى تێدانیە جەنابى وەزیر ؟ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست