نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی هەڕەشەئامیز بۆ مەسرور دەنێرێ
Saturday, 03/08/2019, 17:35
هەموو کاتێک کەسانی سیاسی و ئەمنی باڵای وڵات، کەمترین کەس دەستیان دەگاتە نهێنی و زانیاریی راست لە سەریان، لەم بارەوە ئەوەی لەسەر ململانێی چەندین ساڵەی نێوان مەسرور و نێچیر باس دەکرێ زۆرلەوە زیاترە، کە من لێرەدا هەوڵ دەدەم هەندی سەرنج و هەواڵی نوێی لەسەر باس بکەم، ئەویش بەهۆی ئەوەی خۆم لە نێو ئەو دەزگایانەی پارتیم و هاوکات چاودێری رەوشەکە بە وردی دەکەم بۆیە کەمێک لە خەڵکی ئاسایی زیاتر ئاگادارم، وا لێرەدا بۆ کوردستانپۆستی دەنیرم.
ئاستی ململانێی ئەو دوو پسمامە گەلێک کۆنە و سەرەتای بە هاتنەوەی مەسرور بۆ وەرگرتنی پۆستی ئەنجومەنی ئاسایش دەستی پێکرد، دواتر بەرە بەرە تەقیەوە، تا دێت گەورەتر دەبێت، بەڕادەیەک چەند ساڵێکە لە ترسی لەناوبردنی یەکتری تەنانەت ناشوێرن (چای) لەلای یەک بخۆنەوە، بەڵام ماوەی چەند هەفتەیەکە گەیشتۆتە ئاستێکی هەستیار و ئاستی قەبارەی ململانێکانیان خەریکە بە ئاشکرا دەردەکەوێت، ئەویش دوای ئەوەی (ریبوار کەریم وەلی) کە لەسەر ئەمەی نووسی، ئیتر ناوەرۆکی ئەو نووسینە دانپیانانێکی سەرەتایی بوو، ئەمەیش زۆرگرنگ بوو لە زاری کەسیکی نزیکی نێچیریەوە وەک بەڵگەیەک دانی پیانا، چونکە دەمێکە مەسعود بارزانی هەموو هەوڵێکی داوە ئەو ململانێیە نەتەقیتەوە و نەگاتە نێو میدیا و راگەیاندنەکان، تەنانەت مەسعود بارزانی بە هەردووکیانی وتووە: ئێوە خەریکن من شێت دەکەن!
دوای ئەوەی مەسرور بووە سەرۆکایەتی حکومەت، یەکێک لە هەنگاوەکانی ئەوە بوو، بڕیاری دا پاکتاوی زۆرینەی گروپی نێچیر لە دەسەڵات بکات و نەیانهێنیتە نێو دەسەڵات، هەر ئەمەش بوو، کە باڵی نێچیر و مەسرور لە پەیجە فەل و میدیاکانیاندا پیرۆزباییان لە یەکتر نەدەکرد لەهەردوو پۆستی (سەرۆکی هەریم و حکومەت)، یان بە لاوەکی بڵاویان دەکردەوە، پاش ماوەیەک لەپەیجە فەلەکانیان ململانێکانیان توندکرد، بەتایبەتی دوای رووداوی چێشتخانەی هوقەباز، کە باڵی نێچیر کەوتنە هیرشکردنە سەر باڵی مەسرور بە فاشل ناوی پاراستنیان هینا، چونکە لەم روژەی مەسرور بووە بە سەرۆکی حکومەت لایەنگرانی بڵاویان دەکردەوە کە نێچیر فاشیل بووە لە حوکمرانی وڵاتدا، خودی مەسروریش چەند جارێک گوتی ئێمە هاتوینەتە سەر حکومەتێکی پر لە قەرز، باڵی نێچیریش بە تایبەتی دلشاد شەهاب، چەندین جارێک باسی لەوە کردوە کە چۆن ئەوانە رەخنەی وا لە نێچیر دەگرن لە کاتێکدا پاراستن بەخۆی دەزگایەکی گەندەڵ و فاشلە و زۆربەی بەرپرسەکانی 20 ساڵە لەهەمان پلەدان، لەوانە بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی عسمەت ئەرگوشی ..... و هتد
نێچیر لەترسی پاکتاوکردنی پیگەکانی لە نێو حکومەتدا کە مەسرور نیازی وابوو زۆربەیان لابدا و لە ئەنجومەنی وەزیران سەرەتا یەک پیاوی نێچیری دانەنا، وا بڕیار و پلانی دانابوو، کە ئەمە شۆڕبکاتەوە خوارەوە، هیچ کام لە لایەنگرانی نێچیر لە پۆست و دەسەڵاتدا نەهێڵێت، بۆیە نێچیر هەستی بەو مەترسییە کرد، خۆی هاتە سەر خەت و تووڕە بوو، ئەمەشی لە رێگای تایبەتەوە بە مامی و بە مەسرور راگەیاند، یەکەم هەنگاویش کە نێچیر بۆی نا، ئەوەبوو، کە دوای 8 ساڵ بۆیەکەم جار بەتەنها لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی دانیشت، لەمەشدا ئامانج بەڵێندان بوو بە مەسرور، کە لێی قبوڵ ناکات ئاوا لەگەڵ ستافی ئەو لە دەسەڵاتدا مامەلە بکات، هاوکات ئەوەشی گوتبوو مەحاڵە بتوانن لە ئێمە زیاتر خزمەت و سەرکەوتوبن، هەموو ئەوانە وایکرد بارزانی بە پەلە و زیاتر بێتە نێو ململانێکانەوە، کە هەوڵ بدات لەمە زیاتر کێشەکانی نێوان نێچیر و مەسرور تەشەنە نەکات، ئەوە بوو هەردوو پیاوە سوک و مافیاکەی نێچیر: (ئاشتی هەورامی و ریباز حەملان)ی بە راویژکاری خۆی داناوە و ریبوار کەریم وەلیان ناردەوە بۆ سوید، ئیترهەڵمەتی راگەیاندنیان دژ بەیەک راگرت.
ئەو یادکردنەوەیەی ژینۆسایدی بارزانیەکانیش لەژیر فشار و هەرەشەی مەسعوددا بوو، کە هەردووکیانی ناچار کرد پێکەوە بەشدار ببن، تا بە خەڵک بڵێن ئەوان لەگەڵ یەک نێوانیان باشە، بەڵام مەحاڵە ئەو رەوشە بە مەسعودیش چارەسەر بێت، چونکە هەریەک جارە کە تەقیەوە، ئیدی بە کەس ناوەستێ بەتایبەتی هەردوو باڵ هیزێکی زۆری چەکداریان هەیە ، هاوکات ململانێی ئەوانە روژانە بەریەک دەکەوێ بەهۆی ئەوەی هەردوولا هەوڵ دەدەن پێگەی یەکتر لاواز بکەن و سوپایەک لە خەڵکی راپۆرتنوس و ملشکانی یەکتر لەنێو هەردولا دژی یەک کار دەکەن، شەری ئەوانە لەسەر دەیان ملیار دولار و پیگەی سیاسییە بەتایبەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، کە سەرمایەی دزینەکە لەوییە. لەمەدا ئیستا مەسرور بە خۆی سەرپەرشتی دەکات و بۆیەش بۆتە سەرۆکی حکومەت تا ئەویش بە دەیان ملیار دۆلار وەک نێچیر بدزێ، لێ مەحاڵە بە هیچ کەس بوەستینرێت، مەگەر یەکێک لەم دوانە ماڵئاوایی لە ژیان بکات، یان یژەهرخواردی یەکێکیان بکرێ، ئەوسا شەڕەکە دەوەستێت، ئەمەش لەکۆنیشدا دەسەڵات و پادشا و میرەکانی عەباسی و عوسمانی و میرنیشینەکانی بابان و ....برا و براز و بە کۆمەڵ لە نێوبردراون تەنیا بۆئەوەی پێگەی کەسێتیان لە ترسی ململانێی رووبەڕووی روخان نەبێ.
لە کۆتاییدا مەسعود راست دەکات، یان ئەوەتا بۆ خۆی شێت دەبێت، یان بەدەست ئەمانەوە لە پڕ توشی جەڵتەی مێشک و دڵ دەبێت، چونکە هەر جارێک وەک کۆن کە تەقە لە نێچیر کرا و دووبارە بێتەوە، ئیتر شەڕەکە بە زەحمەت بە مەسعودیش دەوەستێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست