کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوەرۆکی کۆبونەوەیەکی نهێنیی بارزانی لە سەری رەش!

Friday, 22/04/2016, 23:02


ماوەی چەند هەفتەیەک بەر لەوەی پارتیی پەرلەمان دابخات، مەسعود بارزانی بە نهێنی  لەسەری رەش کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا، بە پێویستمزانی لە خوارەوە هەندێک لە ناوەرۆکی قسەکانی بنووسمەوە، کاتی خۆی ئەوەم نەکرد، ئەویش لەبەر ئاشکرانەبوونی کەسێتی خۆم و هەندێک هۆکاری تر، کە ناتوانم لێرەدا بینووسم.
تێبینی: هەندێک دەستکاری رێنووسەکەم کردووە و هەندێک رەستەم لێلابردووە کە لە گومان خستنە سەرم دوور بکەمەوە:
----------------------------------
لەدوای ئەوەی پرێسێکی زۆر خرایە سەر پارتی و سەرۆکی هەرێم بە هۆی نەگەیشتنە هیچ دەرەنجامێک لە کۆبونەوەکان لە بارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێم لەو کاتانەدا کە پارتی لە لێواری دارمانێکی گەورەدابو لەوکاتانە بارزانی لە کۆبونەوەیەکی نهێنی لەگەل چەند بەرپرسێکی دیاری نێو پارتی باسی کۆمەلێ بابەتی هەستیاردەکات و کۆمەلێک نهێنی گرینگی درکاند. 
یەکێک بووم لە بەشداربوانی کۆبونەوەکە بەم شێوەیە باسی کۆبونەوە نهێنییەکەتان بۆ دەکەم هیوادارم کوردستانپۆست دەستکاری رێنووسەکەی نەکات و وەکو خۆی بڵاوی بکاتەوە: دەکات.
ئیمرۆ لە سەری رەش بوین سەرۆکمان دیت و براگەورەشمان بینی و شیخ سیداد و شیفاشمان بینی وەیسی و موکسیش لەوێبون وێنەشمان لەگەلیان گرت. (وەیسی ی موکسی) هەردوکیان کوری مسعود بارزانین و لە بابۆ(ملا مستفا)گەورەترن و لە منسور بچوکترن لە ئێستادا دەزگای پاراستن لەلایەن ئەوانەوە بەرێوەدەچێت مسروربارزانی هەموو شتێکی لە د.پاراستن لە ناو حزب سپاردوە بە ئەوان و(نەزهەتی حالکەی تۆپچی) لەژێر دەستی ئەو دوو میرد منالە کاردەکات، 
لە کۆبوونەوەکەدا کاک مسعود زیاتر لە دوو سەعات گفتوگۆ و قسەکردن زۆر شتی سەرسورهێنەرم بۆ دەرکەوت 
هەرگیزا و هەرگیز مسعود بارزانیم وا راستگۆ و پاک لە قسەی ناو دل و سەرزار بەو شێێوەیە نەبینیوە! زۆریش بیرم لە قسەکانی بارزانی دەکردەوە لە پێش خەلک و رۆژنامەنوسان و کۆر و کۆبونەوە گشتیەکان کە چۆن خۆی دەکات بە فریشتە و خۆی سادە و ساکار نیشاندەدات بۆ راکێشانی سۆزی میللەت و خەلەتاندنی ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خەلکی عەوامی کۆمەلگا بەلام گەر بێتو بارزانی ئەو دیو پەردە بناسن یاخود بارزانی نێو ناخی بەیان بکات و حقیقەتی خۆی دەرخا هەرگیز بەو شێوەیە بە خەمخۆر بۆ سەربەخۆیی کوردستان و رابەری نازانن تەنانەت خودی ئەندامانی پارتی تف لەو رۆژە دەکەن کە بارزانیان بە سەرکردە زانیوە، ئەمە یەکێکە لە سەدان کۆبونەوەی نهێنی کە خۆزگا دەکرا گوێبیستی ئەوانیش بومایە بەلام ئەوەندە بەسە بۆمن کە بارزانی بناسم بەو شێوە کە هەیە نەوەک لەرێگای رووە درۆیینەکەی.
لە بەشێکی قسەکانی هێرشی زۆر توند و بە زمانێکی زبر باسی نەوشێروانی دەکرد و:( نۆشێروان عوقدەی تاریخی هەیە بەرامبەر بە بنەمالەی ئێمە و کەسێکی بێرێزو بێ وەعدە هەر ئەو نەوشێروانە نەیهێشت کاتی خۆی(جلال) تنازولاتی زیاترمان بۆبکات، رۆژێک جەلال هات بۆلام لێرە گوتی (نەوە) نەبوایە من یەکێتیم تسمیلی جەنابت دەکرد بەلام ئەو کۆسپێکی گەورەیە لەسەر رێگام، نەوشێروانم چەند جارێک بانگ کرد بۆ ئێرە خۆشم چوم بۆ لای بەس تا واز لەو عینادی و عقدەی بهێنی بەرامبەر بە ئێمە زۆرم رێز لێنا و زۆر لە پۆستەکانی حکومەتم دا بە گۆران تا بزانن کە پارتی باشە بەرامبەریان تەنانەت پۆستەکانی بەغداش لە زۆرشت تنازولاتمان بۆیان کرد  بۆئەوەی لەبەرامبەردا ئەوانیش تنازولات لە زۆر شت بکەن بەلام وایان نەکرد و دلنیابن هەمو هەولێک دەدەم بۆ ئەوەی پۆستی جێگری سەرۆک پرلمانی عیراق لە دەست گۆران دەربهێنم دەشبینن بەچ دەردێکیان دەبەم لەو ماوەیە، کە کێری و وەڤدێک هاتن بۆلام بانگی نۆشێروانم کرد هەم تا ئەو بزانێت کە حسابی زۆری بۆدەکەم ورێزی دەگرم وەهەم هێرۆ و بالەکەی کە لە ئیرانن هەمیشە بکەونە کێشە لەگەل نۆشێروان و لە ناو خۆیاندا کێشەدروستبێت ئەوەش بە قازانجی ئێمەیە ئەوان لەوێ چەند مشغولی یەکتربن بۆئێمە باشتر یارەبی هەمو رۆژ شەریان دەبێ بە ئێمە چی، چەند جارێک  نەوشێروان بە منی گوت هەموو پالپشتیەکی تۆدەکەم تا بتوانین ئارامی بپارێزین ئەو چوار سالە کەچی لە پرێک کێشەیان دروستکرد لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم وە باسەکەیان خستە سەرە من وەلە کەی ئێن ئێن تقسیریان نەکرد لەلێدانی سومعەی من، بە ئەمری نەوشێروان و هێرۆ کەبالێکی ناو یەکێتی تەواو تەسمیلی نەوشێروان بونە ئەو کارانە کراوە من باش ئاگادارم) 
تا ئێرە خەریکم بە هێمنی و بە دووبارەکردنەوەی چەندجارە گوێبیست دەبم و زۆر بە تامەزرۆییەوە چونکە هەرگیز بارزانیم بەو جۆرە توندییە وانفعالە وەقسەکردنێکی سادە و سەر جادەییانە نەبینیوە، بارزانی لە کۆبونەوە گشتیەکان لەبەردەم رۆژنامەنوسان هەمیشە کاک و مام و خانی لەسەر زمان بوە کەچی لەو کۆبونەوە زۆر بە بێرێزی و سوکی ناوی نەوشێروان و جلال و هێرۆ و کۆسرەت دەهێنێت! لێرە بە ئەمانەتەوە دەیلێم کە هەندێ وشە هەن لامداون بۆ ئەوەی بتوانم خوێنەر جوانتر پەیامەکەی بارزانی بگاتە دەست.
بارزانی بەردەوامە لە قسەکردن و دەلێ:( ئەوان تەنها هدفیان منە و مەبەستیان سەرۆکایەتی هەرێم نییە بەس دەیانەوێ ئەمن بشکینن تا بلێن ئەوە کورسی چۆل ناکات و دیکتاتۆرە هەر ئەوانیش بون خودا شاهێدە دەیان جار هاتنەلام لێرە دەیانگوت دەبی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم وەربگری جگە لە تو کەسیتر شایستە نییە ئەو هێرۆییە دوو جار هات بۆلام واللە بە پارانەوە دەپاراوە تا قبول بکەم ئەو پۆستە، من هەمیشە دەم گوت بابی من من پێشمەرگاییەتی خۆم چۆن بە پۆستێکی کاتی دەگۆرمەوە کەچی لە پشتەوە بەو شێوەیە پلان دادەنێنەوە لە دژی من لە راگەیاندنەکانیان و لە کەی ئێن ئێن وا ئیدعا دەکەن کەمن سببی هەمو کێشەکانم دە واللە باش بزانن ئەوەیان بەسەرەوە ناچێت و با بۆیان ناو نانەکی گەرم دابی دەبینن لەو ماوەییە چۆن حیای رێخەرەکەیان دەبەین و کۆتاییان پێدێنین، زۆر بە یاسایی دەبی گۆرانیش هەلبوەشێتەوە مادام کار گەیشتە ئەو رادەیە چ نەبوە بابی و با بۆخۆیان بچنەوە باوەشی ئیران و ببنەوە جاش وەک ٦٦ ئەوانە چاویان بە سەرکەوتنەکانی بنەمالەی بارزانی و سەرکەوتنەکانی پارتی هەلنایەت ئەوانە باش دەزانن میژوو رەحمیان پێناکات و بە رێگر لە سەربەخۆیی کوردستان ناویان تۆماردەکرێ دلنیابن بۆیە دێن ئەم کێشانەم بۆ دروست دەکەن)
 لێرە دەمەوێ بلێم بارزانی تهدیدکردنەکانی راستبون وە جێبەجێیکردن تەنها یەک مانگی نەخایاند کە سەرۆکی پرلمانییان بەو دەردەبرد و رێگریان لێکرد، 
بارزانی  لەو کۆبوونەوەیەدا وتی: ( من کە چوم بۆ امریکا وزیری گۆرانم برد تا شاهێد بیت لەسەر ئەو قسانەی من دەیکەم لەبەردەم کاربەدەستانی امریکا وە بالەکانی ناو یەکێتی تا هیچیان تورەنەبن کوری (کۆسرەت)یشم برد لەگەل قوباد ئەوان شاهێدبون چیم دەگوت لەوێ بۆیە کە هاتمەوە نەم زانی ئەوان پلانیان داناوە و رێکەوتون لەسەر لادانی من، نەوشێروان و هێرۆ لە رێگای سەرۆکی پرلمان و چەند ئەحزابێکی تر بە پالپشتی ئێران کە ئەوەی پێم سەیربوو حزبی شوعی بوو دیارە پشتاشانییان بیرچوە بەدەستی نەوشیروان چییان بەسەرهات بەلام باوەرتان هەبیت خۆیان و پلانەکانیان دەخەمە ناو گۆرەوە دەبی ئەو پلانەیان لەگەل خۆیان ببەن بۆ گۆر من وام زانی دێمەوە پرلمان رێکەوتوە لەسەر ریفراندۆم بۆسەربەخۆیی و دەستور کەچی کێشەیان خستۆتەوە سەر من و گوایە من رێگرم لە هەموو شتێک بەس ئەوەی کە گرینگە هەندئ حزب بە خۆیاندا چونەتەوە و لە پلانی هێرۆ و نەوشێروان تێگەیشتون وە من دلنیاتان دەکەمەوە کە شتی زۆر چاوەروان نەکراو روودەدات و لە دانشتنی دوەمی پرلمان پلانەکە بەسەری خۆیاندا دەشکێتەوە بەدوای سەرۆکی هەندەک لەو حزبانەم ناردوە و پەشیمانیان دەربریوە لەهەموش سەیرتر شوعی لەسەر چی تورەبن باشە لێمان؟! قائمەیان ناردوە بۆ دامەزراندن و خانەنشینکردنی هەندێک ئەندامیان ئێمە بۆمان نەکردون بۆیە بەشداری دانیشتنی یەکەمیان کردوە بە پێکەنینەوە هەموو بەشداربوانیش دەستیان کرد بە پێکەنین (هههههه ...) ئینجا بزانن بەم جۆرە عقلیەت و بیرکردنەوە دەیانەوێ کوردستان کاول بکەن و من بکەنە سەرچاوەی کێشەکان و واللە دەبی دەست لەکاربکێشیتەوە ئینجا کێشەکان حەل دەبن، من دلنیاتان دەکەمەوە بە بیستنی هەوالی خۆش خۆشحال دەبن وە کەسانی زۆر بالا لە هەموو لایەک پەیوەندی بە پارتیەوە دەکەن و لە دواتریش بۆتان روندەبێتەوە چونکە مستقبل هەر بۆ ئێمەیە دلنیابن، ئێمە خوێنێکی زۆرمان رشتوە لەم پێناوە کەسیش ناتوانێ بە ئاسانی پێمان چۆل بکات یاخود تعدامان لێبکات ئەوەش دەیەوێ شەریکمان بێت یارمەتی دەدەین و کار ئاسانی بۆدەکەین بەخێرهاتنی دەکەین  ئەوەشی بەربەستمان بۆ دابنێت و بە عقلیەتی خۆی بیەوێ بنەمالەی بارزانی لەناو ببات تێکی دەشکێنین و بەهەمو توانایەک روبەروی دەبینەوە)
ئەم قسانەی بارزانی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند بەلام ئەوەندەی گرینگ و بە پێویستم زانیوە لێرەدا باسم کردون، ئەوەشی کە زۆر بەلای منەوە تێبینیکراوە لە قسەکانی بارزانی بە هیچ شێوەیەک باسی حزبە ئیسلامیەکان ناکات وادیارە لەهەرە گەرمترین وەقتەکانیان دابن بۆ دژایەتی پارتی لەهەموو حزبەکانی تر دەست لەسەر سینگترن ئەمەش راستە چونکە زۆربەی ئەندامەکانی کۆمەلی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لە دەزگای پاراستنی پارتی ناویان تۆمارە بۆ وەرگرتنی پاداشت و مکافەئات بەرابەر بەو راپۆرت و زانیاریانەی بۆیان دەبەن، وە تێبینیەکی ترلەبارەی قسەکانی بارزانی ئەوەیە کە ئاماژە بۆ هاتن و پەیوەندیکردنی کەسانی دیارە بە پارتیەوە ئەمەش لەم دواییە راست دەرچو کە بەرێز( محمد حاجی) دواهەمین بوە تا ئێستا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە